بیست ساڵ دوای جەنگی جیهانی یەکەم نەتەوەی تۆمانیا شکستی هێنا ، هاینکڵ بوو بە دیکتاتۆر و داگیرکەری شارەکەسەرتاشێک کە لە جەنگی جیهانی یەکەم بەشدار بوو توشی نەخۆشی لەبیرچونەوە بوو لەشەڕ بۆیە لە نەخۆشخانە مابووەوەکاتێک کە دەرچوو چەوساندنەوەی گەڕەکە جولەکەکانی ئەبینی، ئەم گەڕەکە جولەکەیە لەدەست چەوساندنەو...
شاکارى سەردەمى خۆى
وتارەکەی کۆتایی فیلمەکەی جوان کردبوو، ئەبێت لە مەبەستی فیلمەکە تێبگەی
دووبارە و سەدبارە سەلمێندرا کە سینەما دەتوانێت کاریگەری گەورە لەسەر هەر بابەتێک جێبهێڵێت. فیلمی دیکتاتۆری مەزن یەکەم فیلمی دەنگی چارلی چاپلین لە سەرەتاکانی جەنگی دووەمی جیهانی بڵاوکرایەوە بە دیاریکراوی لە ساڵی 1939 جەنگی دووەمی جیهانی دەستیپێکرد و ئەم فیلمە لە ساڵی 1940 بڵاوکرایەوە هەندێ زانیاری هەیە کە سەرەتا نەیانهێشتووە فیلمەکە بڵاوبێتەوە بەڵام پاش بڵاوبوونەوەی دەنگدانەیەکی باشی هەبوو تێچوی دوو میلیۆن دۆلار و داهاتی پێنج میلیۆن دۆلار بوو ئەگەر هەر لە پۆستەری سەرەکی فیلمەکەوە سەیر بکەین دیارە کە تەعلیق لە هیتلەر و حکومەتی ئەڵمانی دەدەن لە فیلمەکە چارلی چاپلین بە دوو ڕۆڵ کە هەرچەندە لە ئێستادا زۆر ئەکتەری تر هەن کە دوو ڕۆڵیان هەبووە بەڵام لەو سەرەمەدا شتێکی نوێ بووە جگە لەوەش دوو ڕۆلی زۆر جیاواز ڕۆڵی دیکتاتۆرێک و ڕۆڵی سەرتاشێکی جولەکەی هەژار جیا لەوەش خۆت دەرهێنان و نوسەر و ئاوازدانەر و بەرهەمهێنەری فیلمەکە بیت ئەمە بە کێ !!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!! دەکرێت بێگومان چارلی چاپلین ئەم فیلمە دەسپێکێکی باش بوو بۆ کۆمیدیای ڕەش چونکە بە شێوەیەکی کۆمیدی ڕەخنە لە سیاسەتی ئەڵمانیای نازی و هیتلەر دەگرێت بێگومان لە بەر ئەوەی چارلی تا ڕادەیەک شێوەی لە هیتلەر نزیکە بۆیە ڕۆڵێکی نایاب و گونجاوی گێڕا ئەوەی لە فیلمەکەدا تا ڕادەیەک بە دڵم نەبوو ئەو کاتە بوو کە ڕۆلی چارلی بوو وەک دیکتاتۆرەکە کە ڕەنگە هەڵەکە لە من بێت چونکە هەموومان چارلیمان لە بەرهەمەکانیدا بە کەسێکی هەژار و کۆمیدی ناسیوە تا دیکتاتۆرێک بەڵام ئەوە توانای ئەکتەرەکە دەگەیەنێت کە دەتوانێت ڕۆڵی جیاواز بەرجەستە بکات وتاری کۆتاییش پێویست ناکات قسەی لە سەر بکەم ئەگەر بکرێت بینەری فیلمەکەش نەبن بە پارچە ڤیدیۆیەک ئەو وتارە ببینن و ئەو قسە زێڕینانە ببیستن لە کۆتایدا بێگومان بەرهەمەکانی چارلی شایەنی سەیرکردنن ئەم فیلمەش وەک فیلمەکانی تری نایاب بوو
فلیمێکی نایاب لە هەموو ڕوویەکەوە بۆ یەکەم جار گوێم لە دەنگی چارلی بوو بەڕاستی دەنگێکی کاریگەری هەیە وە هەروەها بەڕاستی کۆتایەکەی وتارێکی زۆر کاریگەر و بەهێزی دا وە زۆر بە ڕوونی دیارە کە تانە و تەشەر لە هیتلەر دەدەن تەنها ناوی هیتلەر و ئاڵاکەیان گۆڕیوە