چیرۆکەکە باس لە چاوبرسەیەتێکی گەورە و گەندەڵیەکی لە ڕادەبەدەر دەکات، باسی سەرکەوت و شکستهێنانی چەندین کەسایەتی دەکات، لە ماوەی سەردەمی بێڕەوشتی و نائارامی وشۆڕشی سەرەتای سەرهەڵدانی هۆڵیوود، کاتێک فیلم لە بێدەنگەوە گۆڕا بۆ فیلمی دەنگدار.
بەڕای من گەورە کراوەو بەدڕەوشتی زۆرە
فلیمێکی زۆر شازە چیرۆکەکەی زۆر شازە ئەکتەرەکان ڕۆڵەکانیان زۆر بەجوانی گێرا تایبەت مارگۆ رۆبن و براد پیت
جگە لە دیمەنی بەدڕەوشتی هیچی تر نەبوو، بەداخەوە ٣ سەعات کاتم بەدیارییەوە بەفیڕۆدا..
بەڕاستی زۆر ناوازە بوو سەرەتایێکی پڕی کۆمێدی و سەرکێشی بوو 🧸 بەداخەوە لەکۆتاییدا بەخەمباری کۆتایی هات جیڕۆکێکی نایابی هەیە 🥲 دەستان خۆش 💙
فیلمێکی خۆش و بەچێژ بوو شایەنی سەیرکردنە ھەر چەندە کاتەکەی زۆرە بەڵام ھەست بەبێزاری ناکە بەلای منەوە زۆر خۆشە شازی فیلم 😘
فیلمێکی زۆر خۆشە بەڕاستی بەلای منەوە چێژ بەخش بوو شایەنی سەیکردنە بێزار نابی لەسەیرکردنی ھەرچەند کاتەکەی درێژتربێ .
لەوانەیە بیرۆکەیەکی نوێ یان بچووک ژیانت بگۆڕێ یان تێکی بدا وەک لە فیلمەکەدا بینیمان بیرۆکەی فیلمی دەنگدەر چۆن ئەم ئەکتەرانەی لە ناوبرد دیوێکی فیلمەکە باسی گۆڕانکاریەکان بوو دیوەکەی تری جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ئەو ئەکتەرانە چۆن ژیان دەکەن و ئەو پارانەی کە دەستیان دەکەوێت چۆن لە شتی بێمانا خەرج دەکەن . مارگۆ ڕۆبی باشترینی خۆی پێشکەشکردوە بە هەمان شێوە بۆ بڕاد پیت ئەوەی بە دڵم نەبوو دیمەنە نەشیاوەکان بوو کە زۆر زۆربوو کەمتر بکرابایەوە باشتر دەبوو .