پۆڵ ئەتریدێس کوڕە لاوێکی بەهرەدار و بلیمەتە کەلەدایک بووە بۆچارەنوسێکی مەزن لەسەرووی تێگەیشتنی خۆی دەبێ گەشت بۆ مەترسیدارترین هەسارەی گەردوون بکات بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی خانەوادەکەی و گەلەکەی.
فيلمى Dune خۆم چيڕۆکەکەم بەدڵ نەبوو وەکوو ڕاى شەخسى خۆم بەڵام بۆ جيهانەکەى بەجدى نايابه لە جوانى چونكى جيهانێکى جياواز و جوانى هەيه لەگەڵ ميوزيكى فلمەکەش وەکوو ڕاى خۆم کۆتايەکەيم بەدڵ نەبوو وەکوو زۆربەى ڕەخنەگران بەراى خۆم يەک فيلميان دانەبا وه کۆتاييەکى جوان لەوانەشە بەشى ٢ خۆشتر بێ بەڵام چاوەڕێين بزانين چيمان پێشکەش دەکەن وه بۆ سەيركردن شايەنە نايابه لە روى جوانى بۆ ستۆريش بينەر بۆ بينەر دەگۆڕێ 🖤
زۆر چێژبەخشە
یەکێکە لە باشترین فلیمە خەیاڵیەکان، زۆر تایبەت بوو ، بەس کۆتاییەکەی باش نەبوو، بەشی دووی زۆر شاز ئەبێت، چونکە فلیمەکە بە نیوە ماوەتەوە،شایەنی بینینە.
فیلمێکی تا بڵێی خۆشە کە لە ڕۆمانەوە وەرگیراوە. وە ئەم بەشەی شایەنی ڕەیتینگی ۸.۳ نیە چونکە تەواو نەکراوە و پارتی ۲( ۳/۱۱/۲۰۲۳) دێت. ٪۱۰۰ شایەنی سەیرکردنە.
تاکە فلیمی 2021 کە چۆتە ڕیزبەندی 250 باشترینەکانی مێژوو وە بەڵام بەڕای من شایەنی ئەوە نیە لە ڕیزبەندی باشترینەکان بێت وە شایەنی ئەو نمرە بەرزە نیە کە پێی دراوە لەبەر ئەوەی فلیمەکە بە نیوە چڵی ماوەتەوە نە تۆڵە سندرایەوە وە نە کۆتایەکەشی کۆتایەکەی باش بوو