...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

پاش ئەوەی کوڕێك جووتە پێڵاوی خوشکەکەی ون دەکات بە زنجیرەیەك سەرکێشیدا دەڕوات بۆ ئەوەی بیاندۆزێتەوە، کاتێك ناتوانێت بیاندۆزێتەوە، ڕێگایەکی نوێ تاقیدەکاتەوە بۆ بردنەوەی جووتە پێڵاوێکی نوێ

Children of Heaven (1997)

Persian
89 خولەك
22 Jan 1999
imdb8.3
rotten tomatos83%
هەڵسەنگاندن PG
گونجاو نییە بۆ منداڵی خوار تەمەن ١٣ ساڵ
بودجە 180 هەزار دۆلار
داهات 925 هەزار دۆلار
بەرهەمهێنان Kanoon
دەرهێنەر Majid Majidi
17,237
Children of Heaven kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 176ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

ئم بەجدی واو هەتا کۆن بێت خۆشتر و پڕ ماناترە ،،،سپاس بۆ ژێرنوس🤍

نازانم چۆن وەسفی جوانی ئەم فلیمە بکەم

گەر تو بڵێی هولییود بە تەنیا شاکار هەیە فەرموو سەیری ئەم فلیمە بکە

زۆر جوانوو کاری گەربوو زۆر مانا مانا داربوو ئینسان خۆی بیناگریت دڵی تونت دەبیت لەبران بەر ئەم فیلمە زۆر بەجوانی باسی ئەوە دکانت ئیمەی مرۆڤ هەمووشتان هەیە ئیستا بوا هەندە ناشووکریت کەسانیکی ک هەیە بەئاواتە تەنها کەمیک پارا یان خواردنیی هەبایە تا ماڵی پی بژینت یان کەتۆ لاقت بیوەیە ناشوکری دەکیت سەیارەت هەبا بەڵام یەکیک لەسر حەربانە کەم ئەندامە ئاواتی ئەویە وەک تۆ لاقی هەبایە

ئەم فیلمە شاکارێکە بۆخۆی ، پێمان ئەڵێ شەرمەزار بن ئەی مرۆڤ لە کاتێکدا تۆ لە ھیچت کەم نییە و گلەیی ئەکەی داوای زیاتر ئەکەی ، لە کاتێکدا کەسانێک ھەن بە ئەستەم ئەتوانن پاروە نانێک بخۆن ، نەخۆشی تەنگی پێ ھەڵچنیون و لەبەر نەداری ناتوانن چارەسەری خۆیان بکەن..! شەرمەزاربن ئەوانەی منەتی شتێک بەسەر خودا و بەسەر ھەژارێکدا ئەکەن..

من کە هەر فیلمێکی مەجیدی دەبینم ئیتر دوای فیلمەکە شەرمەزارییەک دامدەگرێت کە جارێک لە جاران منەتم بەسەر خودادا کردووە و گلەییم لێی هەبووە، چیرۆکی خێزانێکی هەژار کە بەس خوا ئەزانێ چەندی لەو نموونەیە هەن، بینینی ئەم فیلمە بۆ ئەوانەی ئاستی ماددیان خراپ نیە و باشە و ئەوانەشی زۆر باشە لە هەمووی زەرورترە ئەو کاتەی عەلی پێڵاوەکانی خوشکەکەی ئەبات بۆ چاککردنەوە لە ڕێگای هاتنەوە. پێڵاوەکانی خوشکەکەی ئەکەونە نێو جۆگەیەک و ون دەبن، دیقەت بدەن هەژاری چی بە مرۆڤ دەکات، عەلی دەترسێت بە باوکی بڵێت کە پێڵاوەکانی خوشکەکەی ون کردووە چون باوکێک کە بە زەحمەت پارەی دوو پارووە نان پەیا ئەکات چۆن داوای پێڵاوی نوێی لێ ئەکەیت! جا ئەگەر ترسی عەلی لە دڵڕەنجانی و خەم خواردنی باوکی بووبێت یان لە لێدان توند و تیژی، هەرچەند لە چەند دیمەنێک توند و تیژی باوکەکە نیشان دەدرێت، بۆیە بە هەردووکیان بە جووتێک پێڵاو دەوام دەکەن کە کاتی دەوامیشیان جیاوازە بەبێ ئاگاداری باوک و دایکیان، عەلی لەبەر دووری ڕێگاکە ڕۆژانە تووشی کێشە دەبێت لەگەڵ بەڕێوبەری قوتابخانەکەی تا ئەوەی ڕۆژێک پێشبرکێیەکی ڕاکردن ڕێک دەخرێت کە ئەوەی بە پلەی سێیەم براوە دەبێت جووتێک پێڵاو دەباتەوە، بۆیە عەلی هەموو هەوڵێک دەدات تا بەشداری بکات و پلەی سێیەم بەدەست بێنێت بۆ ئەوەی پێڵاوەکان بۆ خوشکەکەی بباتەوە، لێرە مەجیدی وادەکات دەست بە سنگمانەوە بگرین و هیوا بخوازین عەلی سێیەم بێت جا ئێمە ئەگەر دەوڵەمەند بین و ئەگەر ئاستی مامناوەند بین و ئەگەر هەژار بین، بەڵام بەهۆی قەلەقیەوە عەلی پلەی یەکەم بەدەست دێنێت کە ئەمەش دڵخۆشی بوو بۆ قوتابخانەکەی بەڵام بۆ خۆی نا، ئەو چی بۆ کۆمەڵگا و کۆمەڵەی خۆی بکات لە کاتێکدا ژیانێکی ئاوای هەیە و موحتاجی جووتێک پێڵاوە؟ ئەی ژیانی خۆی چی لێدێت؟ من ئەمەوێ سێیەم بم، یەکەم بوون چیم بۆ ئەکا؟ کە عەلی دێتەوە خوشکەکەی بە ڕووێکی گەشەوە دەچێتە لای براکەی بەڵکو مژدەی سێیەم بوونی پێ بدات و پێڵاوەکانی لێ وەرگرێ بەڵام نائومێدی لە ڕووە جوانەکەی عەلی دەبارێت، قاچەکانی ئەخاتە حەوزەکە لەوکاتە ماسیەکان دەم لە قاچی ئەدەن وەک بڵێی بیانەوێ دەرمانی هەڵئاوساوی و برینەکانی قاچی عەلی بکەن کە بەهۆی زۆر ڕاکردنەوە وای لێهاتبوو، لە کۆتایشدا باوکی عەلی دەبینین کە دڵی بینەرانی هەژار و دەوڵەمەندیش خۆش دەکات بەو جووتە پێڵاوانەی بۆ کچەکەی کڕیوە، ئەمە ژیانی کەسانێکە کە بۆ شتێک ڕەنگە لای ئێمە قیمەتی وای نەبێت ئەو هەمووە ئاستەنگی و چەڵەمەیان بەسەر دێت، ڕەنگە ئێمە جووتێک پێڵاو هەرگیز دوو جار لە پێ نەکەینەوە ئینجا گلەییش لە خوا ئەکەین و منەتی بەسەرا ئەکەین کە ژیانمان ژیان نیە و وێرانەیە کە بە حسابی خۆمان وێرانەیە، بەڕاستی ئەم شاکارەی مەجیدی دڵۆپێکە لە ئۆقیانووسی هەژاری

سێرڤەرەكان
سێرڤەر
سێرڤەر (بێ ڕیکلام)
سێرڤەر
سێرڤەر
گۆگڵ درایڤ (بێ ڕیکلام)
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان