خانمێک منداڵەکەی خۆی بەناچاری لای ماڵێکی دەوڵەمەند فڕێدەدات،ژیان وادەکان منداڵەکە بڕواتە باوەشی پیاوێکی هەژار و ژیانی هەردوولایان بگۆڕێت
هەندێ فیلم یان ڕوونتر بڵێم فیلمەکانی ئەم سەردەمە زۆربەیان کاتی بڵاوبوونەوەیان ناوبانگێکی باش بە دەستدەهێنن و باسێکی زۆریان لەبارەوە دەکرێ ، بەڵام دواتر وردە وردە وای لێ دێت کە لە بیری خەڵک دەچێتەوە و لە مێشک نامێنێتەوە ، بێگومان هۆیەکەشی دیارە کە هۆکارەکەی ئەوەیە زۆربەی فیلمە نوێیەکان بۆ مەبەستی بازرگانی و پارە پەیدا کردن دروست دەکرێ ، بەڵام لە فیلمە کلاسیکەکان بە پێچەوانەیە کە زیاتر لایەنی هونەری تێیدا زاڵە وەک لایەنی بازرگانی ، ئەبینیت فیلمێکی وەک ئەم فیلمە کە لە ساڵی 1921 بەرهەمهێنراوە تا ئێستا کۆن نەبوە و چێژی خۆی لەدەست نەداوە ، دوای سەدو یەک ساڵ ئێستاش وەک شاکارێکی سینەمایی تەماشا دەکرێ ، بێ گومان ئەم فیلمە نە بودجەیەکی گەورەی بۆ تەرخانکراوە نە هیچ شتێکی پێشکەوتوشی تیا بە کارهاتووە ، بەڵکو بە هۆی نواندن و دەرهێنانە مەزنەکەی چارلی و ئاوازەکانی فیلمەکە و ڕۆڵە ناوازەکەی جاکی کوگەن تا ئێستا ماوەتەوە ، بەڵام لە فیلمەکانی ئێستا تا لایەنێکی باشی فیلم دەبینی چەند لایەنێکی لاواز دەبینی چ لاوازی دەرهێنان یان لاوازی نواندن و زیاتر بۆ پارە پەیدا کردن فیلم بەرهەمدێ ، نمونەی زیندووش فیلمەکانی مارڤڵ و دیسی ، لە کۆتایدا پێویست ناکات هیچ لەسەر فیلمەکە بڵێم لە دڵخوازترین فیلمەکانە تا ئێستا بینیبێتم ، دەستی ئێوەش خۆشبێت و ماندوو نەبن بۆ ژێرنوسکردنی ئەم شاکارەی چارلی چاپلین
☺️🌹دوای ۱ سادە هێشتا چێژی خۆی هەیە
فیلمێکی بێدەنگ و پەیامێکی جوان