ڕێبوارێک دەستی یارمەتی بۆ کچێک درێژ دەکات کە لە لایەن کۆمەڵێک پیاوەوە گێچەڵی پێدەکرێت. کاتێکش دەتوانێت یارمەتی بدات بۆی دەردەکەوێت کە بووەتە ئامانجی یەکێک لە دڕندەترین سەرۆک مافیا ڕووسییەکان
نایاب بوو
Filmeky ba chezh bu perfect ❤️
نایاب بوو....دەستان خۆش
Barasty Xoshbu ❤️
فیلمێکی زۆر نایابە
بةراستي شاهانةية
ئەو رۆلە سەرەکیە بریا سکۆت ئادکینز بوایە زیاتر لەو ئەھات
yakeka la xoshtren filmakany zhyanm❤️ shayane binina👀
فلیمێكی ناوازهیه له چهشنی ئهكشنه بهڵام هیچیان ناگهنه جۆن ویك بهلام پێشنیار دهكهم سهیری كهن
فلمێکی سەرنج ڕاکێشەو پڕاو پڕ لە جووڵە
فلیمێکی باش نەبوو
فیلمێکی لاواز بوو شایەنی ئەو ڕەیتینە نیە ، دەستان خۆش
فیلمی باش و بەچێژ💙
یەکێک لە بەچێژترین فیلمەکان 🤍
یەک لە نایابترین فیلمەکانی ٢٠٢١ شازە شاز
🙄بەڕاستی خۆشبوو، بەڵام ماوەکەی کەم بوو
بەڕاستی فلیمێکی چێژ بەخش بوو وە تۆزێک لە فیلمی جۆن ویک نزیک بوو.
filmeke chezh baxsh w xosha ... chezhm la benene wargrt ... balam tekalayake john wick y tyaya
Ba rasti flimke nayab bw awanay seryan nakrdwa dlnytan akamawa ka sere kan
بەڕاستی نایاب بوو 💙دەستان خۆش
فیلمی ھیچکەس بە میتۆدی فیلمی جۆن ویک! ئەم فیلمە سینەماییە بەرھەمی سەردەم و ساڵانی کۆرۆنایە، سەردەمی کۆرۆناش وایکردووە تارادەیەک لە گشت کایەکاندا نەتوانرێت بە تەواوی ماف بەحەقیقەت و ماھیەتی بەشێک لە کارەکان بدرێت! فیلمی (NOBODY )، فیلمێکی ئاکشن و ھەستبزوێن و تاوانییە، لە ساڵی (٢٠٢١)دا بڵاوبۆتەوە. لەم فیلمەدا دەرھێنەر بە ئاشکرا ویستوویەتی تەقلید و لاسایکردنەوەی تەکنیکەکانی زنجیرە فیلمی (جۆن ویک) بەرجستە بکاتەوە، وەتارادەیەکیش ئەمەشی ئەنجامداوە! بۆ نمونە بینەر ھەر لە تەماشاکردنی پۆستەری فیلمەکەوە درکی ئەم راستیە دەکات! واتا؛ کاتێک ھەندێک لە دیمەنە پڕ جوڵە و ئاکشنەکانی فیلمی (نۆبۆدی) دەبینی، راستەوخۆ شێواز و جۆر و تایپی شەڕکردن و تووندووتیژی و جوڵەخێراکانی کارەکتەری (جۆن ویک)ی فیلمی جۆن ویکمان دێتەبەرچاو، بەلام دەتوانین بڵێین؛ لەمدا بە کەمێک تەکنیکی لاوازتر! زۆرجار من کاتی تەماشکردنی فیلمە ئاکشن و جەنگیەکان بۆ شەوان و کاتە درەنگەکان دادەنێم، ئەمە یاسا نیە! شتێکە تایبەتە بە خۆم و بۆتە خوو! چونکە بە رای خۆم شەوان بینەر کەمتر تەرکیزی لەسەر چیرۆک بۆ چڕدکرێتەوە ئەوەش رەنگە بەھۆی کاریگەری ماندوتێی کاری ڕۆژانە و ماندووتێتی بینینی چاو و ھەروەھا ھیلاکی مێشکەوە بێت، ھەربۆیە زیاتر بینینی فیلمە (درامی و مێژووی و تاوان و لێکۆلینەوە)کان لە بەر گرنگی ناوەرۆکی چیرۆک دەخەمە کاتە بەتاڵەکانی ڕۆژەوە! جا بێمەوە سەر ئەم قسەکردن لە سەر تایپی ئەم فیلمە ئاکشنانە کە زۆرجار ھاوشێوەن یەکترن، واتا زۆرجار کارەکتەری سەرەکی، یاخود پاڵەوانی سەرەکی تێیدا رابردوویەکی نامۆ و پڕ نھێنی و پڕئازاری ھەیە، ئەو ڕابردووەش ماندووی کردووە و ئیتر پێویستی بەپشوو و حەوانەوە ھەیە! کارەکتەری سەرەکی دەیەوێت بەھەر نرخێک بێت لە رابردووکەی خۆی ھەڵبێت! بەلام وەک ھەمیشە ئەستەمە! ھەر ئەمەشە وادەکات بە ھۆکاری رووداوی لە ناکاو و نەخوازراوەوە دوبارە بگەرێتەوە ناو ململانێ قوڵ و تووندوتیژەکانەوە، تەنانەت بەشێوازێک کەسەکە ناچارە بچێتەوە سەر پلێت و ئەسلیەکەی خۆی کە پێشتر پێی ناسراوە!
فیلمێکی بەڕاستی نایاب بوو یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوە بوو کە لە فیلمەکانی جۆن ویکەوە نزیک بوو. وە بەڕاستی وەرگێڕانێکی زۆر جوانیشتان بۆ کردووە دەستان خۆشبێت