...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
...چاوەڕوانبە
دانانی پێداچوونەوە پێداچوونەوە پێوەیستە بە کیبۆردی کوردی بنوسرێت و لە هەبوونی سپۆیل دووگمەی سپۆیل دیاری بکرێت، بە پێچەوانەوە پێداچوونەوەکە وەرناگیرێت، بۆ هەر پێداچوونەوەیەک بڕی یەک ئەستێرە بۆ پڕۆفایلت زیاد دەبێت

تراڤیس بیکڵ، دەرون ناساغێکە بەھۆی توانای نەخەوتنی شەوانەیەوە دەست دەکات بە کاری شۆفێریکردنی تاکسی کاتی شەوانە..لە میانەی کارەکەیدا بیرۆکەی پاکتاویکردنی پیسیەکاھی شاری لا دروست دەبێت

Taxi Driver (1976)

English
114 خولەك
1976-02-09
imdb8.3
rotten tomatos96%
metacritic94%
هەڵسەنگاندن R
بۆ تەمەنی سەرو 17 ساڵ گونجاوە دەكرێت دیمەنی خوێناوی و سێكسی لەخۆ بگرێت
بودجە 1 ملیۆن دۆلار
داهات 28 ملیۆن دۆلار
بەرهەمهێنان Italo/Judeo Productions
دەرهێنەر Martin Scorsese
95,032
Taxi Driver kurdish poster
ئەم فیلمە پلەی 121ـەمی هەیە لە ڕیزبەندی 250 باشترین فیلمەکانی مێژوو
دانانی هەڵسەنگاندن
هەڵسەنگاندنی بینەران

‌فیلمی `شـۆفـێـری تـاکـسـی´ یەکێکە لە شاکارە مەزنەکانی سینەما، زۆرێک لەو فیلمانەی ئێستا دەیانبینین بە دیمەنێکی زۆر بچوکیش بێت کاریگەری ئەم فیلمەیان پێوە دیارە ... لەڕووی دەرهێنانەوە (مـارتـن سـکـۆرسـێـزی) کارێکی نایابی کردووە لە چۆنیەتی ڕێکخستنی دیمەنەکان و چیرۆکی فیلمەکە، هەروەها لەڕووی بنیاتنانی کارەکتەرەوە زۆر ناوازەیە، بەجۆرێک هەر لە دەستپێکی فیلمەکەوە کارەکتەری (تـراڤـس)ـمان پێ ئاشنا دەکا بەوەی کە تەمەنی چەندە و پێشتر چ کارەبووە، لەڕووی نواندنەوە (ڕۆبـێـرت دێ نـیـرۆ) ئەفسانەکەی هاڵیوود لێرەدا یەکێک لە جوانترین تواناکانی خۆی پیشاندا لە نواندندا، بەجۆرێک سەرسامکەرە بینەر هەست ناکات کە سەیری فیلمێک دەکات، بەڵکو تێکەڵی فیلمەکە دەبێت و هەست دەکات خۆی (تـراڤـس) بێت، هەروەها (جـودی فـۆسـتـەر) کە تەمەنی تەنها 12 ساڵ بوو خاوەنی نواندنێکی جوان بوو لەم فیلمەدا، لەگەڵ ئەمانەشدا (سـکـۆرسـێـزی) لە دوو دیمەندا دەردەکەوێت، یەکەمیان تەنها کامیۆیەکە، بەڵام دووەمیان وەکو ئەکتەرە، کە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ چیرۆکەکە، لەڕووی ساوندتڕاکەوە خاوەنی کۆمەڵێک میوزیکی سەرنجڕاکێشە، لەگەڵ ئەوەی هەریەکە و کاریگەری ئەو دیمەنە نیشاندەدات لەسەر بینەر، وە دەیهەوێت بینەر زیاتر تێکەڵی چیرۆکەکە بکات، بەتایبەت ئەو میوزیکەی لە دەستپێکی فیلمەکە لێدەدرێت، هەستی (تـراڤـس) بەتەنهایی نیشاندەدات، لەڕووی دایـەلـۆگ (وتـە)ـەوە خاوەنی کۆمەڵێک وتەی جوان و پڕ مانایە، یەکێک لەوانە ”ڕۆژێک بارانێک دەبارێت و هەموو پیسییەکانی ئەم شەقامە پاک دەکاتەوە“، لەڕووی سینەماتۆگرافییەوە واتە لەڕووی تێکەڵکردنی ڕەنگ و ڕووناکی و جوڵاندنی کامێراوە ناوازەیە و مەبەستێکی لەپشتەوەیە، بۆنموونە لە دیمەنی دەرچوون لە ڕێستۆرانتەکە کاتێک تەواوی سکرینەکە ڕەنگی سوور هەڵدەگرێت، هەستی (تـراڤـس) بەنامۆیی و بوونی کێشە پیشاندەدات دوای ئەوەی پیاوە ڕەشپێستەکە وەکو گاڵتەیەکی هاوڕێیانە بە بکوژ بانگی دەکات، هەروەها دیمەنی کۆتایی ئەوکاتەی پۆلیسەکان دەگەنە شوێنی تاوانەکە و دەبینن (تـراڤـس) ئەو کوشتارییەی ئەنجامداوە، کامێراکە لەسەرەوە شوێنەکە نیشاندەدات بەو مەبەستەی خودا کارەکانی (تـراڤـس) دەبینێت و بەدڵی بووە هەربۆیە پاش ئەو ڕووداوە وەکو پاڵەوانێک ناوزەند دەکرێت و خەڵکی ڕێزی لێدەگرن، لەڕووی سـیـنـاریـۆ (چـیـرۆک)ـەوە خاوەنی چیرۆکێکی نایاب و کاریگەرە، بەهۆی توندی چیرۆکەکەی وا لە بینەر دەکات کە لەژیانی خۆی بێزاربێت و پرسیار لە هۆکاری بوونی خۆی بکات و بڵێت: ”بۆچی لێرەم؟ کارم چییە؟ بۆ دەبێ ئەم شتانە بکەم بەبەردەوامی؟“ بەڵام بە تێپەڕبوونی چیرۆکەکە هەرخۆی بەشێوەیەکی جوان وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە. — هەڵەیەکی ورد لە فیلمەکەدا هەیە ئەویش دەرکەوتنی منداڵێکە کە تەماشای کامێراکە دەکات ئەوکاتەی (تـراڤـس) قسە لەگەڵ پۆلیسە نهێنییەکەدا دەکات، وە (سـکـۆرسـێـزی) دوو کامیۆی هەیە کە زۆر دوورن لەیەکەوە یەکێکیان هەژار بوو ئەوی تریان کەسێکی خانەدان و کەشخە کە ئەمەش ناڕوونییە لە چیرۆکەکە، هەروەها لە دیمەنێکدا بە چرکەیەک کێشەی دەنگی بۆ درووست دەبێت ئەویش کۆتایی فیلمەکەیە ئەوکاتەی (ئـایـرس) هاواردەکات کەمێک دەنگەکەی دوادەکەوێت، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی هیچێک لەو کێشانە کاریگەرییەکی ئەوتۆیان لەسەر فیلمەکە درووست نەکرد .

(شاکار)ە، ئەم فیلەم لەو جۆرە فیلمانەیە کا چەند جارێ سەیرکەیتەوە لێ بێزانابێ، خودی خۆم چەند جارێ سەیرم کردوەو لێ بێزار نەبووم، بەراستی (رۆبێرت دی نیرۆ) ئەکتینگی تایبەتە گەر دیقەت بەین لەسەردەمی ئێستایە زۆر کەم لەو جۆرە ئەکتینە ئەبینین.

شایەنی بینینە

نایاببببببببببببب

بـارە دەروونـیـەکـەی ڕۆبـێـرت جـوان تـری کـربـوو🤍.

شاکاررە ✨

فلمی “Taxi Driver„ یەکێکە لە شاکارە سینەماییەکان پەیامێکی زۆر جوان بە بینەر دەگەیەنێت “ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت هەموو پیسەیەکانی شار پاکدەکاتەوە„ ئەم شاکارە ڕەخنەیە بۆ سەر دنیای مۆدێرن. “بیناکان بەرزتر دەبنەوە بەڵام ناخی مرۆڤەکان بەتاڵ تر مرۆڤەکان هەست بە تەنهایی دەکەن لە کاتێکا چواردەوریان قەرەباڵغە„ شاکار.

یەکێک لە باشترین فلیمەکان🔥

ڕۆڵ گێڕانێکی شاز,بەجدی زۆر نایاب بوو🖤🔥

باشترینی ڕۆبێرت دنیرۆ💙🔥

هەر فیلمێ رۆبێرتی تیابێ ئەوا ئەبێ ❤️

ئێستا من بە چ وشەیەک وەسفی بکەم؟😍 وەلای شاکارە ئایی لەو ڕۆڵگێرانە جوانە توخوا گوناح نیە سەیر ئەمەنەکەی. ام گادز ڵۆنلی مان💔

زۆر تایبەتە زیاتر لەدوو جار سەیرم کردوە بەڵام هەر نایابە بەتایبەتی ئەو ڕۆڵگێڕانەی "ڕۆبێرت دی نیرۆ" فلیمە کەی زۆر خۆش کردوە 🔥❤

بیرۆکەی فیلمی جوکەر لە تاکسی درایڤەرەوە وەرگیراوە

زۆر تایبەت . “ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت و هەموو پیسیەکانی ئەم شارە خاوێن دەکاتەوە” تراڤیس

خۆش بوو

شاکارێکی مەزن

شاز 😍💖

شـاهـانـەی Robert De Niro فلیمکی شـازە ئەبـی هەموو ڪەسێـک سـەیـری بـکـاتـە دەستی ستافە جوانەکـەی کـورد سـەبـتـایـڵ خـوشبــی

ئای لەو شاکارە جوانە بجدی لە یەکەم وشە دەڕبڕینە چویە دڵمەوە ، جا لە ساڵی ١٩٧٦ تا ئێستا لە ڕیزبەندی باشترین فلیمە مێژوویەکان بێت، لەم شاکارە بۆمان دەردەکەوێت تەنیای چی و لێ ئەکا وە هەر چەن بەدڕەوشتی زۆر بێت لە شوێنێک چەن کەسێک هەیە کە کەسی باشن و بەدڕەوشتی قبوڵ ناکەن، دی نیرۆ ڕۆڵێکی زۆر نایاب پێشکەش کرد هەمیشە نایاب،شایەنی سەرکردنە،ڕۆژێک دێت بارانێک دەبارێت ئەم چینە قێزونە ڕادەدات✨❤️‍🔥

بۆ دوەمین جار هەر چێژی خۆی هەیە❤️

بەڕاستی فیلمێکی خۆش،بوو

باشترینی دی نیڕۆ و یەکێك لە باشترینەکانی مێژوو

ڕۆژێک باران دەبارێت وو تەواوی پیسیەکانی شار ڕادەماڵێ… تایبەت بوو

شایەنی بینینە چیرۆک و ڕۆڵگێڕانێکی ناوازە.

مارتین ئەو دەرهێنەرەی زۆر لەگەڵ ڕۆبێرت دەگونجێ فلیمەکە بە بۆنەی ڕۆبێرت خۆشبوو

لەفیلمەوە ، بۆچونم سەبارەت بە دینیرۆ گۆرا یەکێکە لەباشترینەکان ، بژین

بەڕاستی نایابە و شایەنی بینینە 🔥

فلیم زۆرن کە چیرۆکەکەیان خۆشبێ یان کوالێتیان بەرز بێ بەڵام کەم فلیم هەیە وەک شۆفێری تەکسی بتخاتە ناو دنیای فیلمەکەوە

بە درێژایی ژیانم تەنیایی دوام کەوتووە، لە هەموو شوێنێک، ڕاکردن بوونی نییە

فیلمێک بە مانای کەلیمە شاکار بە مانای کەلیمە نایاب، فیلمێک بۆمام دەردەخات تەنیایی مرۆڤ بەرەو کوێ دەبات، فیلمێک بۆمان دەردەخات کە دنیا چەندە فەسادی و بەد ئەخلاقی تیابێت هێشتا کەسانێک هەن کە قبووڵیان هەیە، فیلمێک کە بۆمان دەردەخا مرۆڤ چەنێک دەروونی دەشێوێت گەر هەوڵی یارمەتی خەڵک بدات بەڵام هەمووان ڕەتی بکەنەوە، فیلمێک بۆمان دەردەخات کە ئاخۆ چەندە خەتەرناکە مرۆڤ لە ژیانیدا ناچار بێت تەنها کار بکات و بخەوێت، دەتوانین بڵێین زۆربەی فیلمە هاوچەرخ و نوێیەکانی وەک (جۆکەر) و هتد... فکرەکەیان لە (شۆفێری تاکسی) وەرگرتووە، سووپاس بۆ "مارت سکۆرسێزی" بۆ ئەم فیلمە نایابە بۆ هەڵبژاردنی سینەماتۆگرافی نایاب بۆ هەڵبژاردنی ئاکتەری نایاب، وە سووپاس بۆ "ڕۆبێرت دی نیرۆ" کە یەکێک لە جوانترین ڕۆڵگێڕانەکانی خۆشی و مێژووشی پێشکەش کردین.

شاکارێکی مەزن و بە مانا🔥❤️

فیلمێکی بێ وێنە وە ئەکتەرێکی بێوێنە

سێرڤەرەكان
یوڕ ئەپڵۆد
تێرابۆکس
ڤید مۆڵى
ئەگەر ئەم بەرهەمە كێشەیەكی هەیە تكایە كلیك لە سكاڵا بكە
⚠️ سكاڵا
دابەزاندن
فیلمە هاوشێوەكان