لەماوەی جەنگی جیهانی یەکەم،دوو سەربازی بەریتانی عەریف سکۆفیڵد و عەریف بلەیك، ئەرکێکی مەحاڵیان پێدەدرێت کە لەپێشبڕکێی کاتدایە و دەبێت بە ناوچەی دوژمندا تێپەڕن و نامەیەك بگەیەنن کە دەکرێت گیانی ١٦٠٠ هاوڕێیان ڕزگار بکات کە برای بلەیکیشی تێدایە
فیلمێکی جوانی جەنگی، بێگومان چیرۆکەکەی هێندە سەرنج ڕاکێشو جیاواز نەبوو ،بەڵام، خاوەن سیناریۆیەکی ناوازە و بەتایبەت دەرهێنانێکی نازدار بوو ، کە ئەمەش ئەگەرێتەوە بۆ زیرەکیو باشی دەرهێنەر (سام مێندس) ــی بلیمەت بەجدی ئەگەر ژانرای جەنگی لە دڵخوازتە لەدەس خۆتی مەدە چونکە یەکێکە لە فیلمە جەنگیە پێشەنگەکان لە جوانی و ناوازەیی.
ئەگەر ئارەزووی فیلمی جەنگی ئەکەی ئەمەیان تایبەتەەەر
فیلمێکی نموونەیە لە ڕووی ڕۆڵگێڕان و پەیامەکەشی زۆر جوانە کە بریتیە لە کۆڵنەدان لە ئامنجەکەت و دڵسۆزیت بۆی چیرۆکەکەی لە ڕاستیەوە وەرگیراوە بۆیە دوو هێندە خۆشتر بوە
بەڕاستی پێم وەسف ناکرێ 10/10 👏
بەجدی فیلمێکی تەواو ناوازەیە، بەتایبەت لەڕووی ڕۆڵگێڕانەوە
ئەوەی لەم فلمەیا سەرنجی ڕاکێشام تۆمار کردنی فلمەکەیە بێ پچڕان
بەجوانترین شێوە ناشیرینیەکانی جەنگی تێدا نیشاندراوە ! دەستان خۆشــبێ
فلمێک پڕا و پڕ لە جوانی
فیلمێکی زۆر نایاب و مانادار بوو ❤️😔 سینەماتۆگرافەکەی زۆر جوان بوو ❤️
فیلمیکی بە مانای کەلیمە دەرەجە یەک لە رووی سینەماتۆگرافیەوە بە جدی سەرت دەسورمێ لەوەی چۆن وا دەرهینراوە