(لیی هیۆن) پاشای جۆسۆنە کاتێک شازادەی جێنشین بووە هاوسەرەکەی دەمرێت. لەوڕۆژەوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ ناتوانێت هاوسەرە خۆشەویستەکەی لەبیربکات. لە ماوەی ئەو حەوت ساڵ هەموو جۆرە هاوسەرگیریەک لە وڵات قەدەغەدەکرێت خێزانی شاهانەو وەزیرەکان هەولدەدەن هاوسەرگیری بۆ پاشا (لی هیۆن) ڕێکبخەن بەڵام بەبێ هیچ رەزامەندیەک. خەڵکیش بەم بڕیاری قەدەغەی هاوسەرگیریە توورە دەبن. ڕۆژێک پاشا (لی هیۆن) ئافرەتێک بەناوی (یێ سۆ رانگ) دەبینێت کە توانای بینی ڕۆحەکانی هەیە پێیدەڵێت کە ڕۆحی شازادە خاتوونی کۆچکردوو لە کۆشکەکەیە.
درامای کۆری مێژوویی هەمیشە خۆشە دەستان خۆش بێت بەردەوام بن
خۆشترین دراما
شاززز بوو💘
بەڕاستی تایبەترین و بەچێژترین دراما بوو... درامایەک کە ناتوانم بە یەک دوو وشە وەسفی بکەم, گەر پێشنیاری بەشترین دراما بۆ کەسێک بکەم ئەم درامایەی بۆ پێشنیار ئەکەم,, زۆر زۆر سوپاسی ستافی کۆریاستان دەکەم بۆ ژێرنوس کردنی ئەم درامایە نایابە وە داواکارم درامای مێژووی و کۆمێدی لەو جۆرە ژێرنوس بکەن✨.
دەستان خۆش بێت بۆ ژێر نوسکردنی ئەم درامایە تکایە ئەڵقەی تریشی دا بنێن
خۆشترین درامایە یاخوا دەستان خۆش بێت و ماندوو نەبن 💔
خواقەزای ئێوە بەجدی دەستان خۆش بێت بۆ ژێرنوسکردنی ئەو زنجیرەیە " شازی زنجیرە
درامایهكی زۆر خۆشه تكایه زوو ئهڵقهكانی تری دانێن.. زۆر سپاس بۆ كورد سهبتایتڵ... ژێرنووسێكی جوانتان بۆ كردووه.
بەجدی خۆشترین درامایە بە چێژە 😍دەزتان خۆشبێت
دەستان خۆش بێت و ماندوو نەبن🤍بەجدی زۆر چاوەڕێ بووم تا ئەو کدرامایە دانێن 💟