چیرۆکی (هان سۆ مانگ) باس دەکات لەتەمەنی گەنجی و خوێندکارێك لە قووتابخانە لەگەڵ کوڕێکدا دەکەوێتە داوی خۆشەویستی بەڵام ڕوو داوێك ڕوو دەدات، دوای شەش ساڵ (هان سۆ مانگ) دەگەڕێتەوە بۆ ئەو قووتابخانەیە وەك مامۆستایەک و...
بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕووداوێکی ڕابردوو گیریان خواردووە و خۆیان بۆی تاوانبار ئەکەن، پێشنیارم بۆیان سەیرکردنی ئەم دراما جوان و کورت و پوختەیە، بەجدی تا بڵێی هەستێکی تایبەتت پێ ئەیات بۆ ئەوەی بتوانی زاڵ بیت بەسەر هەستەکانت و بیرکردنەوەکانتا، هیوادارم چێژی لێ ببینن و دەسی کارمەندە ئەزیزەکانیش خۆش بێ بۆ وەرگێڕانی ئەم دراما جوان و پڕ مانایە . . .🖤!
بەجدی زنجیرەیەکی تایبەت و ناوازەیە چیرۆکەکەیم زۆر بەدڵ بوو هەرچەنە خەیاڵ دەستی گرتبوو بەسەر دراماکە بەڵام باس ناکرێت چەن تایبەتە سەیری بکە چونکە شایەنی سەیرکردنە سپ بۆ ژێرنوس🥺💕
بەڕاستی درامایەکی سەرنجڕاکێشە چیرۆکێکی زۆر جوان و بە مانایه😍👏🥺