زنجیرەیکی زۆر بەچێژە بەڵام شایەنی ئەو نمرەیە نییە کە پێیدراوە ئەو نمرەیە زۆر زۆرە بەڵام برای من سەیری بکەن چێژی هەیە
بە بەراورد بە بەشی یەکەم هیچ نییە نیوەی ئەو بەشە بە بەشی یەکەم پڕکرایتەوە. وە زۆر درێژکرابۆوە. وە کۆمیدیای کەمتربوو بەڵام هەردوو بەشەکە وەک یەک زۆر ترسناکن هەندێک شتی ناواقحی تێدایە وەک خۆشەویستی نێوان هاورێیەکان زۆر ناواقحیە چونکە ۲۷ ساڵ لێک دووربوون بەڵام هێشتا واپیشان دەدرێ کە زۆر یەکدیان خۆشویستیە وە خۆشەویستی نێوان بێن و کچەکەش بە هەمان شێوە ناواقحیە ئەگەر یەکدیان خۆشویستبا ۲۷ ساڵ رانەدەوەستان وە ریچی نهێنیەکی هەبوو کە باسی نەکردبوو بەڵام نهێنیەکەی ئاشکرا نەکرد بۆیە سەیری بەشی یەکەم بکەن زۆر خۆشترە لەو بەشە
فیلمێکی کۆمیدیە وە چێژت پێ دەبەخشی ئەگەر کەسێک بی کە کەم سەیری فلیم بکەی بەڵام بۆ کەسێک بینەری بەردەوام بێت فلیمەکە چێژی زۆر نییە وە چەند هەڵەیەکی تێدایە ۱. ئەکتەرەکان ئەکتێکی باش ناکەن لە هەندێک دیمەن بەزەقی دیارە کە نواندنەکەیان خراپە ۲.زۆمبیەکەش بە زۆمبیان ناچی لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت کە نایانەوێ زۆمبی بە ترسناک پیشان بدەن بەڵام دەبایە کاری زیاتریان لەسەر کردبا تا شێوەی لە زۆمبیان بچی ۳.فلیمەکە کوالێتیەکی خراپی هەیە دەڵێی دەرهێنەرەکە یەکەمجارە فلیمی دەرهینایە
زۆر خۆش نییە بە بەراورد بەو فیلمانەی کە نهێنی و ترسناکن فیلمێکی ئاساییە بەرای من کاتی پێ مەکوژە