...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(5) پێداچوونەوەکانی ئاگا عبدالله

باشترین زنجیرەی مێژوو.🔥🩵 فێری وەفاداری، کۆڵنەدان، پلانی دووەم، کەوتنە نێو دوو هەڵبژاردەی سەخت، قوربانیدان، برایەتی، متمانەکردن، خۆشەویستی و چەندەها شتی تر دەبیت کە لە ژیانی ڕۆژانەت پێویستت پێی دەبێت. وات لێدەکات مێشکت زیاتر بکرێتەوە وە ڕۆڵگێڕانی ئەو کەسایەتیانەی نێو زنجیرەکە ئەوەندەی تر نایابی کردووە. تا زوو دەست پێبکەیت درەنگە.

بۆ زنجیرەی Prison Break

هەردوو بەشی زۆر ناوازەیە و شایەنی سەیرکردنە وات لێدەکات بەتەواوی خۆت لەبیر بکەیت لە نێو فیلمەکە.🔥🩵

بۆ فیلمی Extraction

زنجیرە فیلمەکانی پیاوی جاڵجاڵۆکە خۆشترین و بەچێژترینە لە جیهانی مارڤڵدا، وە هیچ کام لە فیلمەکانی سەر بە جیهانی مارڤڵدا بەڕای من ناگانەوە پێی.🔥🩵

بۆ فیلمی The Amazing Spider-Man

بەڕاستی بەچێژەو وەسف ناکرێت، ئەو ڕۆڵگێڕانە ناوازەی جۆن دیپیش بە کەسی تر ناکرێت، وای لێکردین حەزمان بە تاڵانی و چەتەیی دەریا هەبێت.🔥🩵

باشترین فیلمی هەموو سەردەمەکان بەبێ بوونی هیچ دیمەنێکی نەشیاو، هەموو چرکەیەکی ئەم فیلمە بەپەرۆشی دەتهێڵێتەوە تا دوا ساتی فیلمەکە ، لە سینەمادا هەرگیز فیلمی ئاوا دووبارە نابێتەوە.🔥🩵