...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(3) پێداچوونەوەکانی ئەحمەد تاڵب

ڕونكردنەوەیەك بۆ كۆتا دیمەنی فیلمەكە كاتێك جێف پەیوەندی ئەكات بە كچە پیانۆژەنەكە وە و ھەڵی ناگرێت ودەگەڕێتەوە بۆ ماڵەوە، ئەو پیاوەی ھێرش ئەكاتە سەر جێف دان بەوەیا ئەنێت كە ' ئۆلیڤەر ڕای 'ناردوویەتی و ئەركی كوشتنی پیانۆژەنەكەی پێ ئەسپێرێ ، ئەویش ئەچێتە سەر ماڵەكەی بۆی دەردەكەوێ ھەمان ماڵیكچە پیانۆ ژەنەكەیە، ئەو پیاوەی كە جێفی بە كرێ گرتبوو بۆ كوشتنی كچە پیانۆ ژەنەكە لەیەك ماڵ دەژین ، دەشێ ھاوسەر یەك بن، جێف دەچێتە سەری و دەیكوژێت ھەرچەنە ئەركی كوشتنی كچەپیانۆژنەكەشی قبوڵ كردبوو، دوو دیمەنی گرنگیش ھەیە پەیوەندی بە كۆتاییەوە ھەیە ، لەیەكەمیاندا ئەو پیاوەی كە لەنێوانی ئۆلیڤەر ڕەی و جێف دایە قژ زەردەكە ھەوڵدەدات بیكوژێت و جێف بەزەحمەت لەدەستی ڕزگاریەبێ، بەڵام لە دووەم دیمەندا كە دەچێتە سەر ماڵەكەی بەسەریدا سەر ئەكەوێ بەڵام نایكوژێ و پێشنیاری ئەركی كوشتنی كچە پیانۆ ژەنەكەی بۆ دەكات بۆیە ڕوون نیە بەڵام ئەتوانین بڵێین كاتێك كچەكەی پەیوەندیەكەی وەڵام ناداتەوە دەچێتە ئۆفیسی مێردەكەی و مشتومڕدەكەن پێی دەڵێت دەزانم چۆت كردوەو داوای لێ ئەكات بوەستێت، ئەگەر وابێت پیانۆژەنەكە دوو جار ژیانی جێف ی ڕزگار كردوە، جێف دەچێتە ناو یانەكەو چەكەكەی لەسەر ڕا ئەگرێ -كچەكە پێی ئەڵێت بۆچی ؟ -جێف ئەڵێت لەبەر ئەوەی پارەم پێدراوە، جێف سامۆرایە و بەپێی ڕێبازەكەیان ھەرگیز كاری خۆی بە نیوە چڵی و ناتەواوی بەجێ ناھێڵێت دوای ئەوە پۆلیسەكان دەیكوژن و بۆیان دەركەوێ چەكەكەیشی بەتاڵ بوە و نیازی كوشتنی نەبوە، ئاشكرایە بۆ ئەوەی پیانۆژەنەكە بپارێزێ و بزانێ كە كەسی دواترئەوە، خۆی كرد بەقوربانی

بۆ فیلمی Le Samouraï

ھەر فیلمێك ئەم وەرگێڕەی تیا بوو ناوی ئاراسە بێ دوودڵی سەیری ئەبێ بكرێت ❤❤❤

بۆ فیلمی Enola Holmes

دەستان خۆش

بۆ فیلمی Legend