...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(3) پێداچوونەوەکانی ئەلەند دارا

لە ساڵی ١٩٩٥ کاتێک یەکەمین کۆپی فیلمی "پەڵپ فیکشن" گەشت بە ووڵاتی میسڕ ڕێکخراوی چاودێری کارە ھونەریەکان لە میسڕ پێیان وابوو کە کۆپیەکی ھەڵەیان پێگەشتووە و ھەر لەوێ دەسکاری کاتەکانی کرا، کوینتن تارانتینۆ یەکێکە لەو دەرھێنەرانەی لە ترۆپکی کارکردن لەسەر درووست کردنی نۆستالجیادایە لای بینەر..ئەو دەرھێنەرانەی کە کە لەماوەی فیلمسازە کلاسیکەکانی ھاڵیود نییە،بەڵام شتانێک ھەن تارانتینۆیان لە "بە بازرگانیکردنی سینەما" جیا کردۆتەوە. تارانتینۆ یەکێکە لەو فیلمسازانەی تایتڵی گۆرانی و ناوی گۆرانیەبێژە کلاسیکەکان لە فیلمەکانیدا زۆر بەکار دەھێنێت ئەمەش لە شێوازی کارکردنەکانی "ستانلی کوبریک" ھەبووە لەو دە فیلمەی تارانتینۆ بەڵێنی درووست کردنی داوە تا ئێستا ٩ فیلمی درووستکراوە، کە گەورەترینیان (پەڵپ فیکشن)ە ، چەند جار تارانتینۆ کاڵایەکی بچووکی کردۆتە دەستپێک بۆ درووست کردنی یاریکردن بە زەمەن؟ ئەتوانین بڵێین لە ھەر نۆ فیلمەکەیدا دووبارە بۆتەوە، بۆ دووبارە چێژ وەرگرتنەوە لە فیلمەکاھی تارانتینۆ پێویستە بینەر تووشی جۆرێک لە بیرچوونەوە بێت، یەکێک لەو تریکانەی ئەم فیلمسازە گەورەیە بەردەوام کاری لەسەر کردووە بریتییە لە "واقعی بوونەوە" بەو شێوەیەی چیرۆکێکی بچووک لە فیلمەکانی دەتوانێن چوارھێندە گەورەکردن بۆ چیرۆکەکەی بکات وێنای بکە گەر چیرۆکی فیلمی "پەڵپ فیکشن" لای دەرھێنەرێکی تر کاری لەسەر کرابا یان ئەوەتا ھەرگیز قبووڵ نەدەکرا یان بە یەک کاتژمێر کۆتایی پێ دەھات، ئەمەی تارانتینۆ ئەیکات نە کەمکردنەوەی کاتە نە درێژکردنەوەی تارانتینۆ ھەمیشە ناوەندگیریەکی لای بینەر درووست کردووە بە بەستنەوەی ڕووداوەکان

بۆ فیلمی Pulp Fiction

بڕوانە باڵندەکان نە،دەچێنن و دەدوورنەوە تەنھا خودا دەیانژیەنێت چەند فاکتێک دەربارەی فیلمیThe birds ی ئالفرێد ھیچکاک ١. ڕێکخراوی پاراستنی ئاژەڵان مەرجیان دانابوو تا کۆتایی کارکردن لەسەر فیلمەکە لەوێ بن تاوەکو چاودێری زیان گەیاندن بە باڵندەکان بکەن ٢. ئاڵفرێد ھیچکاک ھەرگیز ڕوونی نەکردەوە بۆچی باڵندەکان ھێرشیان دەکرد! ٣.کۆتا ھێرشی باڵندەکان ھەفتەیەکی پێچوو تا تۆمار بکرێت ٤.کۆبوونەوەی باڵندەکان لە کۆتایدا بێ مەبەست لە فیلمەکەدا دەرچوون ٥ ئەلفرێد ۆیستوێتی ھەستی تێرۆرکردن ڕوون بکاتەوە لە فیلمەکەی بەھۆی چەند باڵندەیەکەوە ٦. باڵندەکان نە ماڵی کراو بوون نە ڕاھێنراو بەھۆی ئەمەش بەھۆی برینداربوونی کەسێک ھیچکاک دەیان مڵیۆن دۆلاری قەرەبوو دا ٧. ھێرشی کۆتایی وای لە ئەکترێسی سەرەکی کرد چەند ھەفتەیەک لە ترسدا لە نەخۆشخانە بمێنبتەوە و دوای ئەوەش کاریگەری ئەو ترسە بەردەوام بوو لەسەری ٨.نەخۆشخانەیەکی تایبەت کراوە لە میانەی تۆمارکردنی فیلمەکە بۆ بەشداربووانی فیلمەکە چ بۆ کاریگەری ترس و چ بۆ برینداربوونیان ٩. ئەکترێسی سەرەکی ووتی : کۆتا دیمەنی ئەم فیلمە ئێجگار زۆر

بۆ فیلمی The Birds

فیلمێک بە بتوانرێت ڕون بکرێتەوە فیلم نییە! مایکلئەنجێلۆ چەند فاکتێک دەربارەی شاکارەکەی ئەنتۆنیۆنی ئالفرێد ھیچکاک دەربارەی Blow-Up فیلمی بڵۆو-ئەپی ئەنتۆنیۆنم بینیوە ئەو دەرھێنەرە ئیتاڵیانە سەدەیەک لە پێش منەوەن بە گوێرەی تەکنیک ئەکتەری سەرەکی ھەرگیز نەیزانی فیلمەکە باس لە چی دەکات تەنھا ڕۆڵێکی کوێرانەی بینیووە یەکەمجار بڕیار بوو فۆتۆگرافەری بەناوبانگ "دەیڤد بەیڵی" لە فیلمەکەدا بەژدار بێتم فیلمەکە ساڵی ١٩٦٦ بەرھەمھێنراوە ئاستی پێشکەوتوی سینەماتۆگرافیای لە ئاستی بەرھەمەکانی سەدەی بیست و یەکەمە تاکە فیلمی ئەنتۆنیۆنیە کە زمانی ئینگلیزییە سپۆیڵ: ساتی گەڕانەوەی فۆتۆگرافەکە بۆ پارکەکە تەرکیزی بینەرەکان بۆ شتانێکی جیاواز دەچن، بە شێوەیەک ئەنتۆنیۆنی پارکێکی چەند مەتری بە چەشنی دونیایەکی لێکردووە بۆ بینەر زومکردنی وێنەکان بە ئەندازەی چاو کرانەوەی مرۆڤن

بۆ فیلمی Blow-Up