ڕێز لەو مێشکە جوانەت بگرە خودا پێی داوی چونکە ئەم فیلمە زۆربەی خانەکانی ئەکوژێ، زانست سەلماندوویەتی کە فیلمی قێزەون زیانی زۆرە بۆ مێشک بەدواداچوون بکەن تا باشتر ئاگاداری خۆتان بن
فیلمێکی جوان بوو، هەرچەندە خۆم حەزم بەو جۆرە چیرۆکانە نیە بەڵام کارێکی جوانی بۆ کرابوو، ڕەنگە بۆ زۆرێک چێژبەخش بێت
بەجفی نایاب بوو لە ڕیزی ١٠ باشترین فیلمە ڕۆمانسیەکانە کە تا ئێستا دیومە
دەستان خۆشبێ وەرگێڕانێکی جوانی بۆ کرابوو، فیلمەکە خراپ نەبوو بەڵام وەک ئەوەش نەبوو لە کۆمێت باسکراوە، کەمێ دڵە ڕاوکێی تیایە و هیچی تر
ئەمان کێشەی فێربوونم ھەبوو لە مناڵیدا. کە فیلمەکەم بینی وام ھەست ئەکرد باسی سەردەمی مناڵیم ئەکات. فیلمەکانی عامرخان ناوازەن
ئای لە جۆنی دیپ بەڕاستی فیلمەکانی ناوازەن ئەم بەشە کارێکی زۆر جوانی بۆ کراوە لەڕوی تەکنیکی و کامێرا و دەرهێنانەوە نایابە شایەنی سەیرکردنە
تەنها کۆتاییەکەی کەمێک خۆشبوو میوزیک و گۆرانیەکانی زیاد لە حەد درێژ و بێزارکەرن دەستان خۆشبێت
بەڕاستی زۆر تایبەت بوو. ڕەسەنایەتی لەدەست نەدابوو. ئەو گۆڕانکاریانەشی تێدا کراوە فیلمەکەی جوانتر کردبوو. ڕاستە زۆر ترسناک نەبوو بەڵام چیرۆکەکەی زۆر ناوازەبوو. دەستان خۆشبێ. سەرکەوتووبن