...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(2) پێداچوونەوەکانی زەردەشت شەهاب

* نوسینەکە سپۆیلی تێدایە ٭ بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلمی بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان ، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب و هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن ، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگیز هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدانی چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەوە هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە . فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە .پەیامی فیلمەکـەیە

بۆ فیلمی Welcome to Dongmakgol

* نوسینەکە سپۆیلی تێدایە ٭ بەخێربێیت بۆ دۆنگـماکـگۆل فیلمێکی بێ وێنەی دژە جەنگە، کە باس لە ساڵانی 50کانی سەدەی پێشوو دەکات. یەکەمین فیلمی سەربەخۆی دەرهێنەر کوانگ هیونک پارکە. ئەوەی فیلمی بەخێربێیت بۆ دۆنگماکگۆل جیادەکاتەوە لە فیلمە جەنگیەکانی تر نەهاتووە وەسفی لایەنێک و وڵاتێک بکات، بەڵـکو دژی جەنگ دەدوێت، وە هەست و سۆز و کۆمێدیا پیشاندەدات لە بابەتێکی زۆر هەستیاردا. لە گەرمەی جەنگی کۆریادا، فڕۆکەوانێکی هێزی هاوپەیمانان ، لە ناوچەیەکی دابڕاودا بەردەبێتەوە و فڕۆکەکەی تێکدەشێکت. ئەم پیاوە لەلایەن گوند نیشینێکەوە ڕزگار دەکرێ لە مردن. گوندنیشینێکی گوندی دۆنگماکگۆل کە گوندێکی دابڕاوە و بێ ئاگان لە جەنگ و درووست بوونی چەک و بۆمب و هەر پێشکەوتـنـێکی مرۆڤایەتی. پاش ماوەیەکی کەم سەربازانی کۆریایی باکور کە سێ سەربازن ، ڕێی لێ وون بووە لەم لادێیە خۆیان دەبیننەوە. وە دوو سەربازی کۆریایی باشوریش کە ڕیزەکانی سوپایان جێهێشتووە ڕێیان دەکەوێتە ئەو گوندە. پاش چەندین سوکە شەڕ و کۆمەڵێ بابەتی خەندە ئامێز لە نێوان هەردوو لادا لە کۆتایدا هەردوولا کینە و ڕقیان بەرامبەر یەک دەخـەنە لاوە و هەوڵی پاراستی دێیەکە دەدەن کە ڕووبەڕووی مەترسی دەبێتەوە. باشترین بەشی فیلمەکە سیناریۆکـەیەتی، هەرگیز هەوڵی پیشاندانی تەنیا نمایشێک نادات چونکە زۆر بەباشی پێکەوە بەستراوە. دۆخێک دەخوڵقێنێت کە زۆر بە ئارامی بیروبۆچونی سەربازەکان بەرامبەر بە جەنگ دەکۆڕێت. بە تیپەڕبوونی کات وێنای سەربازەکان بەرامبەر بە یەکیش دەگۆڕێت. لەگەڵ فڕێدانی چەکەکانیان و پۆشاکە سەربازیەکانیان ئەوانیش دەبن بە مرۆڤانێکی سادە و بە کەیف و شاد وەک خەڵکی گوندەکە. فیلمەکە لە زۆرێک لە دیمەنەکاندا بە شێوەیەکی جوان دژی جەنگ دەوەستێتەوە. کچـەکە کە لە ڕووی مێشکەوە تۆزێک پەکەوتەیە، لەوانەیەک زۆر بە کەمی ئەوەی بینەری فیلمەکە بووبێت درکی بەوە کردبێت کە ئەم گرنگترین کەسایەتی فیلمەکەیە! چونکە ئەم خاڵی سەرەکی گۆرانی دڵە لە فیلمەکەدا. فیلمەکە پەلەناکات بۆ تەواو بوون. بەڵکو دەیەوێت لەگەڵ باسکردنی بارودۆخێکی وا هەستیاردا بینەر چێژیش ببینێت، بۆیە هەر ساتێکی فیلمەکە بۆ بینەر جێی تیاڕامانە. بە تایبەت کە وێنەگرتنێکی باشی بۆ کراوە لە لۆکەیشنێکی وەهادا ڕێک توانیەتی پڕبەپێستی سیناریۆکە بێت و دوور بێت لە کەم و کورتی. دیمەنی تەقینەوەی کۆگای گەنمەشامیـەکە و پارچەبوونی کە وەک باران دێتە خوارەوە هێند هێواش کراوەتەوە وە هێندە هێور کەروەیە کە بینەر هاوشان لەگەڵ کارەکتەرەکان چێژ لەو دیمەنە دەبینێت. لە کۆتایدا سەربازەکان دەجەنگن بۆ پاراستنی گوندەکە و لە ژێر تۆپ باران و هەڕەشەیەکی گەورەدان، کەچی دەبنە مایەیی خۆشحاڵی بۆ خەڵکی گوندەکە کە ئەوان لە مەودایەکی دوورە لێی دەڕوانن کە دیمەنێکی جوانی هەیە. ئەمەش یەکێکە لە دیمەنە کاریگەرەکانی فیلمەکە . فیلمەکە بەوە کۆتا دێت کە لاشەی سەربازەکان دادەپۆشرێن بە بەفر کە ئەمیش نیشانەی ئاشتیـە کە پەیامی فیلمەکـەیە.

بۆ فیلمی Welcome to Dongmakgol