گەر زیاد لە هەزار فیلمت بینیوە سەیری کە. گەرنا فیلمی باشتر و چێژبەخشتر ئەدۆزیتەوە سەیری بکەی 👋
کۆریا و نێتفلیکس هەر ئەوە ئیشیانە بەجدی زۆر ناوازەیە ، چیڕۆکەکەی سەرنج ڕاکێشە، سینەماتۆگرافیەکەی! ئەکشن ، هەموو شتێکی زۆر ناوازەیە 🤍
دوای سەیرکردنی ئیپسۆدی یەک و دوو : چیڕۆک وێرانە. ئەکشنی لاوازە. سینەماتۆگرافی زۆر ناوازەیە. ساوندتراک حەیبی نیە. بەگشتی هەستەکەم کاتی خۆم کوشت بە سەیرکردنی ئەو دوو بەشە بەڵام هەر چوار ئیپسۆدەکە سەیر ئەکەم ئەو هەموو هەوادارەی هەیە ناکرێ وا بێماناو مناڵانە بێت، بەهیوای ئەوەی وا نەبێت لەبەشەکانی داهاتوو..
وەک فانێکی زۆر گەورەی زنجیرەکە کە بە 8 ڕۆژ تەواوم کرد هەمووی : نمرەی 5.5/10ـی پێ ئەدەم بەڕاستی لە ئاستی چاوەڕوانی مندا نەبوو چیڕۆکێکی زۆر باشی هەیە بەڵام شێوازی گێڕانەوەی چیڕۆکەکە و سیناریۆکەی خراپ بوو چاوەڕێی زۆر زیاترم لێ ئەکرد. دوای پانزە ساڵ بینیناوەی ئەڵیسن تەنیا ڕیاکشنی باوکی جوانبوو ئەوانی تر وەک بڵێی شتێکی موهیم ڕوی نەداوە ڕیاکشنیان وەک پێویست نەبوو لە 2کاتژمێر و 20 خولەک ئەکرا شتێکی خەیاڵی لە بەهێزی و جوانی دروست بکەن 🤍 دووەم بەچێژترین زنجیرەیە لەلام بەڵام نامەوێ ببمە فانبۆی و بڵێم فیلمەکە باش بوو 🖤
دوای نزیکەی ساڵێک و نیو لەدوای GOTـەوە، دوای گۆت سەیری نزیک 20 زنجیرە لە بەناوبانگەکان و باشترینەکانـم کردوە تاکە زنجیرەیە لە دوو ڕۆژ دوو سیزنی ڕێک کاملم سەیرکردوە .! هەرچەندە CGi زۆر زۆر باش نیە بەڵام بۆ ساڵی 2011 حەیبی نیە. زۆر زۆر بە چێژە بەجدی. ❤ بزانم چۆنەبێ سیزنەکانی داهاتوی تێکی نەدەن باشە 🤍 3/5/2023 .... 8:20PM
ڕۆڵگێڕانێکی بێوێنە ، بەڵام جۆکەرێکی تا ڕادەیەک گەمژەیان پیشانداین کە بچوکترین شتی زیرەکانەشمان نەبینی ، بەڵام پەیامی جوانی تێدا بوو ، ئایا فیلمێکی چێژ بەخشە ؟ . ... نەخێر - دوو جۆر فیلمی جیاواز هەیە، فیلمی چێژ بەخش هەیە کە ئەوە ئەو جۆرەیە زۆربەی خەڵک بەدڵیەتی و تەنیا حەزی بەمە وەک ئەکشن و سوپەرهیرۆیی و هتد. .. جۆری دوەمیان ئەم جۆرە فیلمانەیە ئەتوانم بڵێم %75ـی فیلمەکانی 250ـی مێژوو لەم جۆرەن و گرنگی زیاتر بە بەهێزی فیلمەکە و پەیام لەگەڵیشیا ڕۆڵگێڕانەکان هەموو کات ئایکۆنین لەم جۆرانە ، هەموو کەسێک ناتوانێ سەیری ئەم فیلمانە بکات و حەزی پێی بێت ، من وەک و خۆم چێژم لێی نەبینی بەڵام پەشیمان نیم لەسەیرکردنی و بە پێچاوەنەشەوە دەبوو زوتر سەیرم بکردایە لە ئێستاوە چاوەڕێی بەشی دووم ...
دەستپێکێکی باش بۆ فەیسی نوێ، CGiــی زۆر زۆر ناوازە بوو لەچاو کۆتا فیلمەکانی فەیسی ڕابردوو ، سەرەتا پێموابوو کردنی کانگ بە ڤیڵیەنی فیلمی کارەکتەرێکی وەک و ئانت مان کارەکتەری کانگ وێران دەکات چونکە هێزی ئەنت مان لەو ئاستە نیە تۆ بێی ڤیڵیەنێک بێنی کە دیعایەی ئەوە بکەی لە ئەڤێنجەرزی نوێ هەموو مەڵتیڤێرس شەڕی لەگەڵ ئەکەن. بەڵام بەجدی زۆر بەجوانی پیشانیان داو بەزاندنێکی شایستەیان پێی بەخشی کە کەمترین ڕەخنە ئەگرێتە خۆی و لە کەسایەتی کانگیشیان نەهێنایە خوارەوە ، 10/10
بەجدی چاوەڕێم نەدەکرد بەو شێوەیە ڕاقی بێت بەتایبەت کۆتاییەکەی 😯🔥 9.9/10
فیلمێکی جیاواز لەبەر بڕاد سەیرم کرد حەیبی نەبوو کۆمیدیایەکەی زۆر باش بوو بەڕای من کارەکتەرەکان هەمووی ڕاقی بەس چیڕۆکەکەی باش نیە بەڕای من 7/10❤️🤍
حەیبی نەبوو بەڵام هیچ شتەکی وا زەخمی تێدانەبوو شایەنی باس کردن بی جگە لە ڕۆڵگێرانەکان .. چیڕۆک ، وێرانە .... شایەنی ئەوە نیە لە تۆپ 100 بەڵام شایەنی سەیرکردنە چونکە چێژی خۆی هەیە
تەنیا سیزنی یەکەمم ـینیوە تازە تەواوم کرد ... بەڵام دڵنیابە ئەگەر جەنابت کەسێکی دەتەوێ سەیری بکەی بەو قسەیە هەڵمەخەڵەتێ کە ـەڵێن ئاڵۆزە .، بەو مانایە لێکی مەدەوه کە هیچی لێ تێناگەی ئەو کات چ چێژێکی دەبێ ؟ بەڵام وا نیە ئەو خەڵکە زۆر بە هەڵە لە ژانری نهێنی تێگەشتوە منیش سەرەتا وابووم هەر زنجیرەیەک وتبایان ئاڵۆزە ئەترسام کاتی خۆم بکوژم بە سەیر کردنی و تێش نەکەم لە کۆتاییدا بەڵام هیچ وا نیە باوەر کەن تەنیا تۆزێک تەرکیزی دەوێ لە کاتی سەیرکردن ئەویش من وەکو خۆم هەموو فیلم و زنجیرەیەک هەر بە تەرکیزەوە سەیزی ئەکەم بەڵام بەشێکی زۆر زۆر لە بینەرانی فیلم و زنجیرە تەنیا چاوەڕێی بینینی دیمەنێکی ئەکشن یان عاتفی یا ڕووداوێکی گەورەن لە فیلمەکە ڕوو بدا ، ئەوە شێوازێکی زۆر هەڵەیە لە سەیرکردنی فیلم و زنجیرە ،، پێشنیاری دەکەم سەیری بکەی بەبێ بیرکردنەوە بە جدی ناوازەیەو لە ڕێگای ئەم زنجیرانەشەوە ئەتوانی مێشکت بەهێزتر بکەی یانی هەم چێژ هەم سوودی مەعنەوی هەیە ،، بەڕای خۆم بێگومان " باشترین " زنجیرەی نێتفلیکسە تا ئێستا دروستی کردبێت بەڵام بۆ مەسەلەی چێژ وەرگرتن بەڕای من بە ڕێژەیەکی زۆر لە دوای سترەینجەر ثینگس دێ بەڵام وردەکاری ئەو زنجیرەیە وادەکات باشترین بێت وەلحاسڵ زۆریشمان گۆت بەس مهیم ئەوەیە بینەری بیت 😍
شاز بوو ، بەس شایەنی ئەو پلەیە نیە ، لە نێوان تۆپ 150 - 250 شوێنێک لەوێ ئەکاتەوە بەڕای من بەڵام 12 زۆر زۆرە بۆی 🥀
ئەی هاوار .!🔥 قەت لەو باوەڕە نەبووم زنجیرەک بتوانی هەمان چێژی گــەیــم ۆف ثــرۆنــس ـم پێ ببەخشی .! دڵنیابە پەشیمان نابیەوە لە سەیرکرنی چرکە بە چرکەی ... تـەنـهـا ڕۆژی 2 ئیپسۆد زیاتر سەیر مەکە با ئەو کاتە خۆشانەی ژیانت زۆر خێرا تێنەپەڕی .😍🔥
باوەرم نەدەکرد فیلمێکی ساڵی 1957 بە کوالێتی ڕەشوسپی .. وا ناوازە بیت 🔥 1 ژوور 12 پیاو و دیالۆگ ... شاکارێکی دوبارەنەبوی بەرھەم ھینا 👏❤️🔥
خۆشترین و باشترین زنجیرەی مارڤڵ تا ئێستا دروست کرابێت باوەر ناکەم موون نایتیش کە بە قسەی خۆیان باشترینیان ئەبێت بگاتەوە بە مە 🩸 ھیوادارم بینەری بن زنجیرەی وا 100 ساڵ جارەک دوبارە دەبیتەوە 🔥
خراپترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم ... ھیوادارم سەیری نەکەن ھیچی بە ھیچەوە نەبوو تەنیا کات کوشنە ... ڕاپۆرتەکەی سەرەتاش تەنیا ھەڵخەڵەتاندنە بۆ ئەوەی سەیری فیلمەکە بکەی وەک چۆن من لەبەر ئەو مامەوە تا ئەخیر ھیچ نیە لە درۆیەک زیاتر... لە ڕووی ترسناکیەوە 10/5 شتەکانی دی ھەمووی خوار 3 🥴
زۆر تایبەتە بەجدی گەورەنەکراوە لەچاو زنجیرەکانی تر بەڵکو لە زۆرێکیشیان زۆر باشتر و چێژ بەخشترە لە یەکەم ئەڵقە تا کۆتا ئەڵقە 🔥❤
سێ کاتژمێر لە ژیانم بە فیڕۆ چوو ... بەجدی بەلای منەوە هەر مردم تا تەواو بوو فلیمەکە زۆر زۆر ئیزعاجە چیرۆکەکەی زۆر ناوازەیە ڕۆڵ گێڕانەکان بەس زۆر زۆر خاوە بەشی یەکەمی باشترینی مێژوو بوو بەس ئەوەیان بەلای منەوە زۆر وێران بوو نازانم بۆچی بەس زۆر دوورو درێژە دەکرا فیلمەکە دوو کاتژمێر بێت یان کەمتر ... وەبزانم من و ئەو فیلمە کۆنانەیان نەوتوە قابیلە ئەو هەموو خەڵکە وەسفی ئەکا لای من وا ئیزعاج بێت 🤔