فیلمێکە لە ژانەری دراما و زۆر دراماتیکییە، بە تەواوی ئازار و خەمی کەسایەتی سەرەکیمان نیشاندەدات، بارودۆخی و رووداوەکانمان بە هێواشی بۆ ڕووندەکاتەوە، وە هەروەها چەندین وانەی ژیانی تێدایە وەك: پەشیمانبوونەوە، هەڵە بڕیاردان، خۆشەویستی... تا دوایی. ئەو کەسانەی حەزیان لە فیلمی ژانەری دراما و ریتمی خاو نییە، ئەم فیلمە بۆ ئێوە نییە.
فیلمێکی ناوەزەیە کە پەیوەندی نێوان مامۆستا و قوتابی نیشاندەدات وە هەروەها پێت دەڵێت کە دروستبوونی خۆشەویستی ڕێگەیە بۆ سەرکەوتن لە شتێك و گەیشتن بە ئامانجێك.
ئەگەر حەزدەکەیت فیلمێك ببینیت هەستەکانت بەئاگابێنێتەوە، سەیری ئەم فیلمە ئەنیمیە بکە.
کاتێك مارتن سکۆرسێسی و ژانەری تاوانکاریت بەیەکەوە بینی، دڵنیابە لەوەی فیلمێکی نایابە.