ڕێک بە دڵی منە لەسەر باسی تۆڵە کردنەوەیە ... پێمان ئەڵێت نابێ لە ھەڵەی چوار دەورەکەت خۆش بیت و خۆت بێدەنگ بکەیت ئەبێ کاردانەوەت ھەبێ بەرامبەریان, نابێ غەدر و ناھەقی قبوڵ کەیت . تۆڵە کردنەوەش ئەوەندە خراپ نیە!... فێری زۆر شتی تریشت ئەکا بەڕاستی زۆر تایبەتە
چیرۆکێکی نایاب و ئاکت کردنێکی سەرسوڕھێنەر، فێرمان ئەکات کە زوو بڕیار لەسەر شتەکان نەیەین لە ژیانمانا، کاتی بۆ تەرخان بکەین بۆ بڕیار دانێکی دروست و زوو متمانە بە کەسەکان نەکەین، ھەروەھا ئەوەی کە خۆشەویستی ئەتوانێ زۆر شت بگۆڕێ بۆ نمونە ڕق و توڕە بون کەم کاتەوە یاخود لە کەسایەتیەکەوە بوگۆڕێت بۆ یەکێکی تر، زۆر بە دڵم بو دەستان خۆش
بەكارهێنانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆتە دیاردە لەم سەردەمەدا، هەندێك بە خویەكی دەزاننو هەندێكی دیكەش پێیان وایە فاكتێكەو تاك ناتوانێت خۆی لێ لابدات بەپێی توێژینەوەیەك لە زانكۆی پیتسبێرگ ی ئەمریكی كە ساڵی 2016 و ئەنجامەكەی لە سایتی فۆربس بڵاو كراوەتەوە، بەكارهێنانی تۆرە كۆمەلایەتیەكان زیاتر لە دوو كاتژمێر لە رۆژێكدا، هەستی خەمۆكی لای تاك زیاتر دەكات. ئەو توێژەرانەی زانكۆكە، لەسەر 2000 كەس لە تەمەنی نێوان 19 بۆ 32 ساڵ توێژینەوەیەكیان كردوە، بۆیان دەركەوتوە، پیشاندانی تەرزو ستایلی ژیانی خۆشگوزەران، وای كردوە بەشێك لە خوێندكاران هەست بە نائومێدی بكەنو توشی خەمۆكی ببن. جگە لەوەی هەستی ئیرەیی بردنو رقی لەناو خوێندكاران زیاد كردوە. بەردەوامی پۆست كردنی وێنە لەسەر تۆرەكانی سۆشیال میدیا، هەستی متمانەبخۆبون كەم دەكاتەوە، بەجۆرێك بەكارهێنانی فلتەر بە بەردەوامی وای كردوە كەمترین لەخۆرازیبون هەبێت لای گەنجان، هەروەك نیگەرانیو رقو ئیرەیی زیاد كردوە بە تایبەت بە هۆی بینینی ژیانی نمونەیی خەڵكو نەزانینی پشتەوەی وێنەكان. بەپێی توێژینەوەیەكی زانكۆی كۆپنهاگن، زۆر لە گەنجان هەست بە ئیرەیی دەكەن كاتێك سۆشیال میدیا بەكاردێنن بەڵام ئەم رێژەیە پێچەوانەیە لای ئەوانەی كەمترین كاتیان لەسەر سۆشیال میدیایەو هەست بە لەخۆرازیبون دەكەن ئەمانەو چەندین خوی تری خراپی سۆشیاڵ میدیا کە لە زنجیرەکە ئاماژەی پێ دراوە! دەستان خۆش بێ بابەتێکی گرنگتان خستۆتە ڕو بە ڕای من پێویستە هەمو تاکێکی بەکار هێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بینەری ئەم زنجیرەیە بێ!