بەڕاستی چێژێکی یەکجار زۆر و خۆشی هەیە وە~ گۆجۆ~ کەسایەتییەکی زۆر جوانی هەیە و ئیتادۆری و هاوڕێکانی بە هەمان شێوە لەکاتێک کە ئیتادۆری مردبوو میگومی و کوگیساکی وتیان کە خەفەت ناخۆن بەڵام بەزۆر خۆیان ڕاگرتبوو ئەوەش دەری دەخات کە چەند هاوڕێیەتیەکی جوان و پاکیان هەیە وە گۆجۆ زۆر کۆمیدییە کە تەنورەکەی کوگیساکی نۆبارای لەپێ کردبوو وە کە بە جۆگۆی وت (یۆوایمۆ) بەڕاستی جوان بوو یەک شتی تریش جوان بوو ئەوەی کە لە نەخۆشخانەکە چەند دەقەیەک پێش ئەوەی ئیتادۆری هەڵسێتەوە کە مردبوو باسی قوتابیەکانی دەکرد بۆ ئیجیچی وە باسی دوو قوتابی کرد وتی( کە گەورە بوون وەکو منیان لێدێ وە ئیتادۆریش یەکێ بوو لەوان) جوانترین خولەک بوو بەڵام ئیتادۆری زۆر بە شێوەیەکی کۆمیدی هەستایەوە و گۆجۆ و ئیجیچی سەرسام کرد بەهەرحاڵ تەنها کاتی خۆت بەفیڕۆ مەدە لەشتی بێمانا وە سەیری ئەمە بکە پەشیمان نابیتەوە
بەجدی حەقی ئەو ڕەیتینگەی نییە ، ئەبوایە بەلایەنی کەمەوە ڕەیتینگی هەشتی بدرێتێ شەش زۆر کەمە وە ئەگەر لە ڕویەکی کەمەوە سێری بکەیت ئینجا حەقی هەشتیەتی ئەگەر بە دەستی من بوایە ڕەیتینگەکەم ئەکرد بە نۆ . دەستان خۆشبێت وە بەهیوای بەرزکردنەوەی ڕەیتینگ
بەڕاستی خۆشە زۆر زۆر خۆشە ئیتر ئەوانی تر چی ئەڵێن با بیڵێن چونکە ئاکت و شێواز و ڕەفتار هەمووی جوانە ئەگەر لێشی تێبگەی وێنزدەی هەمیشە کەسێکی سارد و قسە ڕەقە وە هەر کاتێک ئینید بیویستایه باوەشی لێبدا وێنزدەی ڕێگر بوو بەڵام لە کۆتاییدا خۆی باوەشی لێدا وە وێنزدەی هەمیشە تەنها بووە و هەرگیز خەفەتی بۆ ئەوە نەخواردوە بەڵام کاتێک ئینید لە ژورەکەی دەڕوات هەست بە تەنیای دەکات بەڵام ئەمجارە خەفەتی بۆ دەخوات وە شتی تری زۆر خۆشی تێدایە
بەڕاستی خۆشە وە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن ئەنیمەیشنی لەوە خۆشتر هەیە تەنها دوو شت دەڵێم : 1- ئەمە ئەنیمەیشن نییە و ئەنیمیە ! 2- وە ئەنیمی فەرقێکی زۆری هەیە لەگەڵ ئەنیمەیشن ئەنیمی ئەو کەسانە لێی تێئەگەن کە حەزیان لێیە و ئەنیمی بۆ منداڵ نابێت و ئەنیمەیشن بۆ منداڵان کراوە ڕاستە زۆر ئەنیمەیشن هەیە کە تەنانەت گەورەکانیش حەزیان بە سەیرکردنی هەیە بەڵام کۆمپانیاکان خۆیان ئەم یاسایەیان گۆڕیوە ئەگینا ئەنیمەیشن لە بنەڕەتدا بۆ منداڵانە وە ئەنیمی زۆر خۆشە ئەگەر لێی تێبگەی و وە جۆری زۆرە بۆ ئەوە ئەبێ لەسەری بخوێنیتەوە وەکو ( شۆجۆ ، شۆنێن ، سوپەر پاوەر ........) وە ئەنیمی خۆشیش هەیە وەک ( naruto , my hero academia , demon slayer , detective conan , spy x family , one piece , attack on titan , hunter x hunter ....) وە ئەتوانی هەر لەم وێبسایتەوە سێری مانگاکانیان بکەی. * تەنها فانەکانی ئەنیمی ئەزانن مانگا چییە ! مانگای لای خۆمان نییە😂😂😂😂. زۆر سوپاس بۆ هەمو لایەک وە سوپاس بۆ تۆ کە تاوەکو ئێستا ئەم کۆمینتەی منت خوێندەوە سوپاس بۆ ستافی کوردسەبتایتڵ ♥💜
بەڕاستی بەچێژە باسی زۆر شتی خۆش دەکات بەتایبەتی ئەوەی کە هەمیشە ڕێگایەک هەیە بۆ دەرچوون لە ناخۆشی وە باسی ئەم کوڕە دەکات کە چۆن هاوڕێی دۆزیەوە هاوڕییەک کە گرنگی پێدەدات و هەمیشە لەلایەتی بەڕاستی بە چێژە شایەنی سێرکردنە ئەگەر دەڵێی ترسناکە وایە ترسناکە بەڵام فیلمێکی ترسناکی بەچێژە واتە چێژ لە ترسەکەت وەردەگری نەک بترسی و سێری نەکەیت
Tkaya bashakany tr dabnen sarkautu bn🦋🖤
بەڕاستی زۆر کارتۆنێکی خۆشە باس لە هاوڕێیەتی دەکات کە چۆن هاوڕێکانت خۆش بوێت ، لەگەڵ متمانە بە هەموو کەسێک مەکە
بەراستی کارتۆنێکی زۆر خۆشبوو ئەگەر لێی تێبگەی باسی شتی زۆر بە سوود ئەکات . وە تکایە داواتان لێئەکەم زیاتر لەم کارتۆنە دابنێن چونکە ئەم کارتۆنە بەشی تریشی هەیە .💜