...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(10) پێداچوونەوەکانی karzan kamal ali

دەستانخۆشبێت بە چوار رۆژ سەیری هەرچواربەشەکەیم کرد زۆر نایاب بوو بەڕاستی هەرکەسێک ویستی سەیربکات با لەبەشی یەکەمەوە سەیربکات چێژی زیاترە 10 خاڵ بۆ فیلمەکە 9,5 خاڵ بۆ کوالێتیەکەی 6 خاڵ بۆ ژێرنووس 😁❤

بۆ فیلمی Ip Man 4: The Finale

فیلمێکی ناوازەیە بەڕاستی لەکاتی سەیرکردنی دا وام هەستدەکرد خۆم لەناو فیلمەکە دام ، لەبەرخۆمەوە خەریکبوو ڤیدیۆکە پێش بخەم تاوەکوو پیاوەکە زوو برواتە پەناگەکەو خۆی بپارێزێت بەڵام ئەشمووت گەر پێشی بخەم چێژی لێنابینم ، یان ئەوەندەی لەکۆتایی فیلمەکە بەپەرۆش بووم بۆ ئەوەی زەوی ببینم دووای کەوتنە خوارەوەی نەیزەکەکە هیچی کەمتر نەبوو لەوکەسانەی لەفیلمەکەدابوون ، بەهەمووشێوەیەک خۆشبوو دەستانخۆشبێت شایەنی بینینە بۆ ئەوکەسانەی حەزیان لەمجۆرە فیلمەیە😊

بۆ فیلمی Greenland

نازانم چۆن وەسفی بکەم بەڕاستی تاک بەتاکی رووداوەکان ، شۆکت دەکات 😪😍

بۆ فیلمی 2067

زنجیرەیەکی زۆر خۆشە بەڕای من هاوشێوەی زنجیرەی سەد کەسەکەشە روداوەکان تۆزێک لێک نیزیکن تاوەکوو ئەڵقەی پێنج ، دەستی هەموولایەک خۆشبێت دەستخۆش بۆ وەرگێرەکان کە هەوڵیانداوە بەزووترین کات ئەڵشەکان دابنێن وەک خۆم ئاگاداربم بەیەک رۆژ سێ ئەڵقە داندرابوو دەستانخۆش دووبارە ❤

بۆ زنجیرەی Terra Nova

دەستی وەرگێرەکان خۆشبێت بژین لەماوەی هەفتەیەک سەیری هەموو بەشەکانیمکرد بەڕاستی شتێکی خۆشبوو

بۆ فیلمی Jigsaw

تیاح زۆر خوێناویبوو نەمەوێرا سەیربکەم لەکۆتایی هەموو فیلمەکەدا شۆکت ئەکات بەڕاستی زنجیرە فیلمێکی زۆر بەهێزە ڕووداوەکان هەمووی یەکدەگرنەوە

بۆ فیلمی Saw 3D

ئەوە بەجدیەتی ئەو پیاوە بیری لەهەمووتێک کردۆتەوە تەنانەت خۆشت بیرت بۆ ناچێت شتێکی وا ڕووبدات ، لەسەر کورسیەکەشیەوە بەنەخۆشی هەزار پلانی دارشتبوو توانی هەمووی بەشێوەیەک داڕێژێت دەقیق وەک پلانەکەی بڕوات بەڕاستی سەیرە

بۆ فیلمی Saw III

پێشنیار دەکەم سەیری بکەن شازە جا لەگەڵ ژێرنوسی ئەم ستافە چۆشەویستەو سێرڤەرەکەیان زۆر شازتتر ئەبێت نازانم چۆن چاکەتان بدەمەوە

بۆ فیلمی Saw II

ئەی هاوار کۆتایەکەی چەن بەترسە خوایە ئەو مۆسیقایە ئەو شۆکەی لە ئاخیر ڕوو ئەدات من هەر شۆک بووم بەڕاستی نازانم چی بڵێم

بۆ فیلمی Saw

شازی زنجیرەیە هەمووتان سەیری بکەن 😍

بۆ زنجیرەی Tell Me What You Saw