زنجیرەیەکی نایابە بەراستی چیرۆکێکی بەهێزی هەیەو ئاڵۆزە لە وەرزی یەکەمیدا زۆر شت روون ئەبێتەوە لەگەڵ ئەوەشدا زۆریتر بەجێ ئەمێنێ بۆ وەرزی دووەم و سێییەم … پەیامی زۆر جوانی تیایە لە هەر بارودۆخێکدا پێویستە پێکەوە بمێننەوە تا بتوانن بژین وە هەر کەسەو نهێنیەکی هەیە کە بتوانن متمانە بە یەکتر بکەن هەموو وەڵامەکان ئەدۆزنەوە ، لەوانەیە زۆرێک لەو شتانەی کە تیایەتی خەیاڵی بن بەڵام چی ئەگەر رویدا لە ژیانی راستیدا؟ بۆیە ئەبێ زۆر بە تێگەشتنەوە سەیربکرێ هیوادارم زو وەرزی دووی دابنرێ🖤
ئەی خوایە گیان چەن بەدوای گەرام 🥲پێشتر وەرزی یەکەمیم سەیر کردبوو بە هیوا بووم دابنرێ وەرزەکانیتری بەجدی شایەنی سەیرکردنە🖤
خوا گیان لە تایبەتی ئەم درامایە 🥲ناتوانی سەیری بکەیت و نەگریت و بێتاقەت نەبیت…( هاوڕێییکی بەوەفا ، خۆشەویستێکی پاک ، باوکێکی جەرگ سوتاو ، ژنێکی بێچارەو دەربەدەر ، رابردوو ،نهێنی ، تۆڵە کردنەوە …. ) شتگەلێکی زۆرتریش لەخۆ ئەگرێت ئەچیتە ناو قوڵای دراماکە لە گەڵ هەر ئەلقەیەکی قەلەقیو خەفەتت زیاتر ئەبێت 😶گوناحە سەیرنەکرێت🩷
پیم سەیرە کەسانیک هەن ئەڵێن کە سەیری فیلمەکە نەکەن چونکە قێزەونەو هیچ پەیامێکی تیا نییە !! لەوانەیە پەیامی تیا نەبێت بەڵام بەجدی چێژێکی تایبەتی هەیە …. ئەوانەی دڵیان لاوازە ئەتوانن سەیری نەکەن
چیرۆکێکی تەواو جیاواز🤍ناوەڕۆکێکی نایاب…. کەباس لە جیاوازی چینایەتی ئەکات لە کۆریا کە زۆر باوە … قوتابیان لەلایەن ئەو کەسانەی کە لەناو خوێندنگە باڵا دەستنو کەسو کاریان پلەیەکی بەرزی هەیە سوکایەتیان پێ ئەکرێت ….. هەستی تۆڵە کردنەوە و دوای چەنەها ساڵ 🥹 وە وەرگێڕانە تایبەتەکەی ئێوە چێژێکی تریبپێ ئەبەخشێ دەستان خۆش ❤️
تاکە زنجیرەیە کە پر بەدڵ حەز ئەکەم توشی لە بیرچونەوە ببم تا دوبارە سەیری بکەمەوە 🥲چێژێکی تایبەتت پێ ئەبەخشێ لە کۆتای هەر ئەلقەیەکدا پەرۆشی و زیاتر ئەکات بۆ بینینی ئەلقەیەکی تر…. بەڕاستی دەستان خۆش زۆر نایابە ❤️