خۆشترین و باشترین فیلم لە چەشنی گەرانەوە بۆکات و زانستی خەیاڵی. سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە دڵنیابن.
وەسفی ناوێت بەجدی، وەرەز نابم لێێ هەرگیز بەتایبەت ڕۆڵی باتمان و سوپەرمان و وۆندەرومان بەڕاستی چێژم لێ وەرگرت چێژ لەمە وەرنەگری واتا چێژ لە هیچ فیلمێک وەرناگری لەکۆتایدا بە (یەکگرتووی سەردەکەوین).
بەڕاستی لە تایبەت تایبەتتر بوو بژی براد پیتی مەزن بە جدی رۆڵگێڕانەکەی شاز و کەم وێنە بوو.
بێ حەل و شاز و مانادار بوو بەڕاستی ئەو فیلمە ڕێک ئەوەی سەلماند کە مرۆڤایەتی شایەنی باشترینە بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوەی دوپات کردەوە کە مرۆڤ ئەگەر دارێکی ڕێکی پێبدەی لەجیاتی بیکاتە پەیژە و پێی سەکەوێ ئەوا دەیکاتە ڕم و مرۆڤەکانی دەورووبەری دەکوژێ بۆ دەسەڵات،ئەمەش ڕێک ئەم فیلمەیە کە چۆن داهێنراوێکی ئاوا تواندرا لە بەرژەوەندی مروۆڤ وە لە زیانی مرۆڤ بەکار بهێندرێت. زۆر سووپاس بۆ کورد سەبتاتڵ و گشت ئەندامانی ستاف.
بەڕاستی ناتوانم وەسفی بکەم ئەوە فیلمە مانادار،جوان،هەستبزوێن،خەیاڵی،هەرچی نیشانە و پێوەری فیلمی چێژ بەخش ا سەرکەوتوویە تێیدا مەوجودە هیوادارم سەیری بکەن و لەدەست خۆتانی مەدەن لەکۆتاییدا وتەیەکی زۆر جوانی ناو فیلمەکە دەنووسم کە جاکسن گووتی نیشتیمان؟! ئێمە بەیەکەوەبین ئەمە نیشتیمان و ماڵی ئێمەیە و باسی ڕۆڵی د.هاملێس هەر ناکەم کە چەند مانادار و تایبەت بوو. زۆر سوپاس کورد سەبتاتڵ و وەرگێڕ و ستافەکانی کورد سەبتاتڵ.
وەسف ناکرێ ئەو فیلمە بۆ دووەم جار سەیرم کردەوە هەر چێژی یەکەم جاری هەیە و هەرگیز لەو ڕۆڵگێڕانەی جۆنی بێزار نابم شایەنی سەیرکردنە.
نایاب و بێ حەل بوو شایەنی سەیرکردنە و بەتایبەت گۆرانیەکەی زۆر تایبەتە دەستتان خۆش بێت و بەهیوای سیزنی تازە و بەردەوام بوونی.
فیلمێکی تابڵێێ جوان و مانادار و شاز و بێ حەل کە باسی خۆڕاگری و بڕیاردانی درووست دەکات کە گرەیهاوند توانی بەو ئەزموونە کەمەوە کە یەکەم جاری بوو بچێتە ناو زەریای ئەتلەنتیک بەڵام بە زیرەکیەکەی توانی سەرکەوتنێکی وەها تۆمار بکات وەکو ئەوەی گەشت و ئەرکی بیستەمی بێ لە زەریاکەدا سەیریکەن پەشیمان نابنەوە و سووپاس بۆ هەموو ستاف و وەرگێڕەکان و کورد سەبتاتڵ.
بەڕاستی چێژ بەخش و حەماسەت و پەیامی جوان هەمووی کۆکراوەتەوە لەو فیلمە بێ عەیب و کاملە من دەلێم نەک شایەنی سەیرکردنە بەڵکو دەبێت ئەوانەی ئاشقی فیلمن بەگشتی و فیلمی جەنگیی بە تایبەتی سەیری ئەو فیلمە بکەن و چێژی خۆیانی لێ وەرگرن لەگەڵ ئەو پەیامە جوانەی ئەمریکیەکان و فلیپینیەکان بەیەکەوە گەیاندیان و بە تایبەتتر ڕایڵی کە زۆر زۆر کاریگەر بوو وە ئەشقەکەی مارگرێت و گیبسن فیلمەکەی دوو ئەوەندە جوان کردبوو وە پلانە تۆکمەکەشیان هەر باس ناکەم کە بە گلیەی و گازندەی کەمەوە ئەو داستانەیان تۆمار کرد. سوپاس بۆ ستاف و وەرگێڕەکان و کورد سەبتاتڵ.
فلمێکی تا بڵیی خۆشە بەس لە هەندێک شتی سادەی کەم بوو بەهەرحاڵ شایەنی سەیرکردنە بەڕاستی
وەسف ناکرێت خۆشی و حەماسەتی ئەم فیلمە خۆتان سەیریکەن و بڕیاری لەسەر بدەن.