دوای چەندان ساڵ و مانگ لە چاوەڕوانی و هیواخستن بۆ بینینی ڤێرژنەکەی زاک سنایدەری دەرهێنەر خەونەکەمان هاتەدیی و لەکۆتایدا بینیمان و هەروەها ئەوەشمان بۆ دەرکەوت کە شایەنی ئەو چاوەڕوانی و کەمپەینی و داواکردنەی بوو زاک سنایدەری داهێنەر ئەوەی سەلماند کە ئێستاش دەتوانێ جیهانی ڕووخاوی دیسی بیناتبنێتەوە ئەگەر دەرفەتی پێ بدرێت. تۆ ئەگەر هەواداری فیلمە کۆمیکەکانی و هەواداری دیسیت لەسەرت پێویستە سەیری ئەم شاکارە کۆمیکیەی زاک بکەیت و ڤێرژنی ڕابردووی "جەستس لیگ" لەبیر خۆت ببەیتەوە
یەکێک لە هەرە فیلمە ناوازەکانی تارانیتۆ کە لە هەموو ڕوویەکەوە نایابە
زنجیرەیەکی خۆش و بەچێژە بۆ سەیرکردن ساڵی داهاتووش بە ئەگەری زۆرەوە سیزنی نوێی دێت