...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(28) پێداچوونەوەکانی مڵینا

تا کۆتایی وامزانی ئەو کچەی ڕۆڵی هارین دەبینێ وایۆنگە😂.دوایش زنجیرەیەکی خۆش بوو تێکەڵی دەکردی لەگەڵ ڕووداوەکان و ئەوەی جیایی دەکردەوە هەبوونی کارئەکتەری ئێل ج بی تی لەدراماکە کە تا ئەمڕۆ کارئەکتەری گەی لەزنجیرە ئاسااییەکان نیە یان زۆر کەمە یاخود فلمێک سەبارەت بەوانە دەنا لەزنجیرەیەکی ئاسایدا نیە پەیامی زنجیرەکە هەرووەک زۆربەی پەیامەکانی زنجیرە و فلمەکۆریەکانی تر دووبارە بوو بەڵام بەڕووکەشێکی جیاواز ئەوە چێژی بە زنجیرەکە دابوو و ئەوەی لای من چێژی زیاتر دەکرد ئەکتەری سەرەکی کچ بوو و هەرزەکاربوو و سووپاس بۆ ژێرنوس

بۆ زنجیرەی Pyramid Game

ئاڵۆز بوو یانی نەمتوانی لێی تێبگەم بەتەواوی بەس نواندنی ئێلاین زۆر جوان بوو لەبەرخاتری ئەوە فلمەکەم لاخۆش بوو

بۆ فیلمی The Love Witch

وێڕای کۆمدییەکەی وچێژەکەی چێرۆکی فلمەکە سڕی کردم زۆر مانای لەپشت بوو!.بەڵام تاکە شت دەتوانم بڵێم لێوەی فێربووم ڕۆژێک دەتوانی لەژێر دەست هەموو ئەوانە ڕابکەیت کە بەناو دڵسۆزیەوە کۆنتڕۆڵت دەکەن،جێم کاری ئەکتەرێکی زۆر خۆشەویست💋

بۆ فیلمی The Truman Show

خۆشترین زنجیرەی ژیانم، وەسفف ناکرێێ 23/3/2024 9/5/2024

بۆ زنجیرەی The Vampire Diaries

زۆرم بەدڵە تکایە فلمی کچانەی ئاوا زیاتر ژێرنوس بکەن

بۆ فیلمی Wild Child

بەدڵم بوو، و ئەوانەی دەڵێن شایەنی 250نیە پێوستە ڕوونی بکانەوە بۆ

بۆ فیلمی Oldboy

فلمێکی دەروونی بوو،و جوان بوو بەچێژبوو بەڵام پێم وابێت پێوستە جارێکی دی تەماشا بکەمەوە تا بەتەواوی تێبگەم

بۆ فیلمی American Beauty

کەسایەتیە سەرەکیەکانی نێو فلمە تێۆرەکەی کاڕڵ گۆستاڤ یۆنگ ڕوون دەکاتەوە کەدەڵێت مرۆڤ یان زۆر کۆمەڵایەتیە یان گۆشەگیرە بەڵام دەشکرێ لەیەک کاتداهەردووکیان بێ،گێڕەوە کەناوی نیە پیاوێکە لەسەردەمی مۆدێردنە کۆیلەی مۆدێرنە ژیانی دووبارەیە و مەسرەف گەرایە و کێشەی خەوی هەیە پیاوەتی نەماوە ،دواتر ڕەخنەیە لەکۆسۆمێریزم .و فلمەکە دژ بەسەرمایەداری بوو ڕەخنەیەکی گەورەبوو بەڵام پێشی وتین ئێمە ناتوانین لەسەرمایەداری باشتر درووست بکەین باش بوو

بۆ فیلمی Fight Club

هەروەک بەشی یەک ناوازە بوو

بۆ فیلمی Ralph Breaks the Internet

زۆر ناوازە بوو بەڕاستی ئێمە لەقاڵب دەدرێن ڕەنگە هەندێک کات ئێمە ئەوە نەبین کەئەمان وێت ڕەنگە سرووشتی ئێمەش وابێت هەر چۆنێک بێ قبوڵی خۆمان بکەین بەوجۆرەی هەین و ئازاری ئەوانە نەیەن کەپێمان وایە گرنگ نین پەراوێزیان نەخەین زۆر جواننن بوو زۆر پەچێژ و ناوازە لەهەمووی گرنگتر هاوڕێیەتی

بۆ فیلمی Wreck-It Ralph

سولی ئازیز🖤🪻✨.

بۆ زنجیرەی Persona: Sulli

بەڕاستی بەڕاستی نازانم چۆن هەڵسەنگاندنێکی بۆ بکەم بەماناترین و باشترین و بەچێژترین فلیم بوو بەڕای من هەموو مرۆڤێک پێوستە سەیربکا چونکە بارودۆخێکی دەروونی دەخاتە ڕوو کەزۆربەمان پێیدا تێپەڕیون

بۆ فیلمی Girl, Interrupted

پێشتر جارێک هاتم سەیری بکەم تا سەرەتاکەی بەڵام لام برد چونکە وام بیرکردەوە بێزارکەرو ناخۆشە بەس سەیری هەموویم کرد ئەمجارە، فلمێکی ڕۆمانسی و جوان بوو بەڵام نواندنی ئەکتەری سەرەکی هێمن و هێواش بوو زۆر خۆ تێکدانی تێدانەبوو بەڵام نواندنەکەشی جوان بوو سووپاس بۆ ژێرنوس

ئەوەیە فلیم✨ سات بەسات پەڕۆشتری دەکردم زۆر بەچێژبو لەگەڵ ڕوداوەکان دەیبردی و بۆ چارەسەرکردنی شتەکان پشت بەقەشە نەبسترا و ڕۆلێکی ئەوتۆی نەبوو بەڵکو تارمایەکان لەنێو خۆیان بونە دوو کۆمەڵە

ئاڵۆز بوو تاڕادەیەک خۆش بوو و پەرۆشی دەکردی بەدڵم بوو

بۆ فیلمی Seance

بەڕاستی درامایەکی بەچێژە هەم چێرۆکەکەی ناوازەیە و ڕات دەکێشی هەمیش زۆر خۆشە ئینجا ئەڵقەی هەشت دانێنن تکایە لەمێژە چاوەڕێم دەستان خۆش بۆ ژێرنوسیش

بۆ زنجیرەی Twinkling Watermelon

بەسوود بەمانا و هەروەها بەچێژ

بۆ فیلمی Jailbait

فلمێکی بەمانا بوو، خۆش بوو، کۆمیدی بوو کەمێک زۆریش ترسێنەر نیە

بۆ فیلمی Bhoot Police

خۆش بوو بەس هەروەک فلیمە هەر فیلمەکانی تر هەرزەکاران بوو کۆمیدی بوو تاڕادەیەک

بۆ فیلمی Not Another Teen Movie

خڕاپ نەبوو

بۆ فیلمی The Exorcism of God

تایبەت بوو تێگەشتم هەڵبژاردنی کەسەکان چەن کاریگەرە لەسەر ژیانمان

بۆ فیلمی 13 Going on 30

زۆرینەی خەڵک پێیان ناوازەیە ئەم فلیمە منیش هاوڕا لەچێرۆکی و نواندن و هەمووشتێکی بەڵام چێژێکی زۆری بەمن نەبەخشی ئەوەش دەگەڕێتەوە سەرکەسەکان

کچانەبوو، پەیامێکی جوانی لەپشت بوو چێژبەخش و کۆمیدی و گەنجانە بوو

بۆ فیلمی Mean Girls

درامایەک لێوان لێو لەجوانی پڕ لەشتی بەسوود،فێری کوڵ نەدان بووم لەناهی دو، وەفێریش بووم هەموو کاتێک دەبنە یادگاری چ خۆش چ ناخۆش کاتەکان خێرا دەڕۆن بۆیە چێژی لێوەربگرە، وسەرەتاکانی دراماکە زۆر کۆمیدی بوو،بەڵام کۆتایەکی بەڕاستی غەمناکی هەبوو، و چێرۆکی فلمەکە لام جیاواز و جوان بوو سێ هۆکار زۆر جوانتری کرد لام یەکەم ئەویش کچەکە کە هەڵسا بەخوێندنەوەی یادگاریەکانی دایکی دووەم کاتی چێرۆکە سێیەم هاوڕێیەتی نیوان کارئەکتەرەکان، هەموو شت لام جوان بوو ئەو دیمانەی لای من سەرنج ڕاکێش بوو بارینی بەفر، کتێبخانەکە کە ناهی دو پەرتوکی لێدەهێنا لەهەمووی گرنگتریش هاوڕێیەتی بوو زۆربەمان بیرێکی نەرێنیمان سەبارەت بەهاوڕێی هەیە بەڵام هەموو هاوڕێیەک خڕاپ نیە، پڕ بوو لەوانە

بۆ زنجیرەی Twenty Five Twenty One

فلمێکی زۆر ئاڵۆزە و تێکەڵت دەکات لەگەڵ ڕووداوەکان

بۆ فیلمی Forgotten

فلیمێک کە سەرکێشی زۆر و وانەی زۆری تێدایە فلمێکی بەڕاستی بەچێژە وێڕای ئەوەی ئاکشنە کۆمیدیەو و چێرۆکێی فلمەکە چێرۆکێکی جوانە و نواندنی ئەکتەرەکان جوانتری کردووە

بۆ فیلمی Midnight Runners

پڕۆگرامێک کە لەچەند ئەڵقەیەک پێک هاتووە زۆر ناوازە و نایابە بۆسەیرکردن سەیرکەر چێژ دەبینێ ئینێرجی ئەندامەکان زۆر بەچێژتری کردووە

بۆ زنجیرەی Blackpink House

گەر پێشنیار بکەم بۆ کەسێک ئەوا دەڵێم سەیری مەکە، شێوازی چێرۆکەکەم لا جوان بوو، بەڵام زۆر شت هەبوون بەدڵم نەبوون لەدرامایە، سووپاس بۆ ژێرنوس

بۆ زنجیرەی The Golden Spoon