چی دەکەیت کاتێک هەلی ئەوەت هەیه داهاتوو بگۆڕیت؟ بێگومان شتانێکی زۆر له دڵمان هەن بمانەوێ بیکەین وەک گەڕانەوەی ئازیزێکی مردووت، بەڵام بیرت لەوە کردۆتەوە چی دەبێت ئەگەر ئەوەی تۆ دەتەوێ ڕووبدات؟ ئایا شتەکان باشتر دەبن؟ لەم زنجیرە ناوازەیەوە ئەتوانی وەڵامت دەستبکەوێ، باشترین کورتە زنجیره💙
ئەو فیلمەی کە تیایدا سەلمێنرا بە بێ بوونی کامێرای زۆر پێشکەوتوو بە بێ بوونی سینەماتۆگرافیەکی جوان هێشتا دەتوانرێ شاکارێک بەرهەم بهێنرێت، نیشانی هەمووانی دا گرینگ نییە تۆ ڕاستیت یان نا هێشتا ئەتوانی ئەوانی تریشبهێنییە سەر ڕای خۆت ، فێری کردین تەنها لە کاتی توڕەی بڕیار له سەر قسەکانی مرۆڤ نەدەین، ئەگەر بینەر نەبوویت چاوەڕێی چیت؟ هەرئێستا بینەری یەکێ لە باشترینەکانی مێژوو بە
یەکێ له شاکارەکانی سینەما کاتێک دەست بەسەیرکردنی دەکەیت خۆشت نازانی چۆن سێ کاتژمێرت لێ دەڕوا جا ئەو ڕۆڵەی مێڵ گیبسۆن و حەماسی کۆتایی فیلمەکە ئەوەی جارێک سەیری بکات دیمەنی کۆتایی لە یاد ناچێت
زۆر ناوازە بوو 💙، دەستی عەدنان خۆش ئامانجیش کەیفی خۆیەتی
یەکێک له باشترین فیلمەکان ئەگەر شایەنی یەکەمیش نەبێت، تا ئێستا شایەنی ئەوەیە لە 10 باشترینەکان بێت💙
سەرەڕای دیمەنە زیادەڕۆییەکان و چیرۆکێکی لاواز لەگەڵ ئەوەش بەچێژ بو
زنجیرەیەکی بەچێژه، پڕە له تۆڵە و دیمەنی ئەکشن و هەست بزوێن، پەشیمان نابیتەوە له سەیرکردنی💙
شایەنی چاوەڕوانی نەبوو و لە ئاست فیلمەکانی تری جیهانی مارڤێڵیش نییە
فیلمێک زاک سنایدەر دەری بهێنێت بێگوومان نایاب دەبێت، یەکێ له فیلمه شازەکانی ئەمساڵه💙
بێگوومان شایەنی ئەو چاوەڕوانییە بوو کە هەوادارانی زاک دەیانکرد چوار سەعات چێژ🔥لە بەشەکانی داهاتوو ناوازەتریش دەبێت!
چ شتێک لەوە مەزنتره ڕۆحی کەسێکی بێدەسەڵات ڕزگار بکەیت؟ فیلمێکی تا بڵێی ناوازە سینەماتۆگرافی شاز دیمەنی شاز دەرهێنەری شاز ئاکتینگی شاز یەکێ له باشترین فیلمەکان کە سینەما بەخۆیەوە دیبێت💙 لەسەروی هەموویەوه پەیامی فیلمەکە
یەکێ له ئەنیمەیشنە کۆمیدی و شازەکان کە واتلێدەکات متانەت بە خۆت هەبێت و بۆ هەموویان بسەلمێنێ کە تۆ بێتوانا نیت
ئەگەر پێتوایە کۆریا بەرهەمی جوانی نییە ئەوا سەیری ئەمە بکە بە دڵنیاییەوه بیرت دەگۆڕێ، بژین شاکارێکی سینەما و بەتەواوی شایەنی ئەو خەڵاتانەبوو کە وەریگرت
یەکەم فیلم بوو داوای ژێرنووس کردنی بکەم، وابزانم هەر لەسەر داوای خۆشم ژێرنووسکرا. دەستان خۆش بێ یەکێ لە خۆشترین فیلمەکانمە. له هەمان کاتیش خەفەتهێنەر بوو