هیچترین فیلمی ئاکشن کە کاتم پێی بەفیڕۆ دابێ لای من سومعەی سیلڤستەر و ئاڕنۆڵد و زۆر ئەستێرەی تری پێ هێنرایە خوار
یەکێکی تر لەو بەرهەمانەی کە دەریسخت چەشنی ترسناک چەشنێکی شکستخواردوو نیە و ئەتوانرێ فیلمی مەزنی لێ بەرهەم بهێنرێ
ئەگەر لە سیزنی دووەمەوە بەکۆتا بهێنرایە بەکەمێ دەسکاری مەزبووت ئەمانتوانی بڵێین نایابترینە بەس بەداخەوە تەنها درێژ کرایەوە
فیلمێکی پڕاوپڕ واقعیانە بەبێ هیچ زیادەڕەویەک یان کەمتەرخەمیەک شێوازی وێنەگرتن و قسە و دیالۆگەکان ڕێک و پێک دیوە ناشرینەکەی مرۆڤ و کۆمەڵگا نیشان دەدات لەوە جوانتر ئەوەیە بێ هیج سانسۆرێک و هەموو جوانی و ناشرینی و پیسیەک نیشان دراوە
یەکێ لەبەهێزترین ئەو بەرهەمانەی جیهانی زنجیرە و سینەما بەخۆیەوە دیتوێتی