کۆتایی فیلمی The Platform کۆتایی ئەو فیلمە باسی ناردنی نامەیەک(پەیامەک) بۆ نهۆمی ژمارە سفر دەکات، نامەکەش(پەیامەکەش) دۆزینەوەی ئەو منداڵەیە و ناردنییەتی بۆ سەرەوە، گۆڕینگ و بەهارات دەیانویست گۆڕانکاری دروستبکەن چونکە دەبوونە مرۆڤی ژمارە ٣، دەیانزانی ڕزگاربوون لەو شوێنە ئاسان نییە و ئەگەری ڕزگاربوونیشیان زۆر کەمە، بۆیە دەبوو خەڵکی دەرەوە ئاگادار بکەنەوە هەرگیز نەیێنە ئەو شوێنە و ئاگاداریان بکەنەوە لە گوزەرانی ژوورەوە، چۆن سیستەمێکی نادادپەروەر هەیە و وا لە مرۆڤەکان دەکات یەکدی بخۆن و لە برسان بمرن، بە ناردنی ئەو منداڵە لەوانەیە گۆڕانکارییەک دروستبکەن و خەڵکی نهۆمی ژمارە ٠ بەخۆیاادا بچنەوە و بزانن کە کەسێک یاسای شکاندووە، کە ئەو کچەی کۆتاش دەردەکەوێت لە ژێر دروشمی نەوەی داهاتووە، کە تاکە ئومێدی جێماوی مۆرڤایەتییە، سمبولی بەرەنگارییە لەدژی ژێردەستەی کۆیلایەتی سیستمەکە(کاپیتاڵیزم)، ئاماژەیەکە بۆ ناردنی ئەو پەیامەی کە "گۆڕان تەنها بەدەستی جیلی نوێ و گەنجاندا ڕوودەدات"
من پیاوێکی باش نیم، بکوژ و تاوانبارم دەمەوێت کوڕەکانم گەورە ببن و ڕقیان لەو بیرۆکانەی من ببێتەوە
بە درێژایی ژیانم تەنیایی دوام کەوتووە، لە هەموو شوێنێک، ڕاکردن بوونی نییە