...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(21) پێداچوونەوەکانی ڕێبین

Shaeane Benena7/10.

بۆ فیلمی Seal Team

وەسفی ناوێ ئەم فیلمە،زۆر نایابە،لەم فیلمەمن هەستم بەناخ ساردی مرۆڤ کرد کە لەپێناو خۆی ئامادەیە هەموشتێک وەلاوەنێ، وەک هەموو جار جەیک سەرسامکەرە.10/10

بۆ فیلمی Nightcrawler

فیلمێکی مامناوەندی خراپە،من وەک خۆم چێژم لێبینی شایەنی هەلپێدانە.

بۆ فیلمی Madame Web

ناوازە بوو ،وەکاریگەر بوو،چیرۆکێکی خۆش،نواندنێکی نایاب،وەجەیک فیلمی خراپی نییە.

بۆ فیلمی End of Watch

بەڕاستی بێوێنەیە من زنجیرەکەیم لاخۆشترینە، فلیمەکەم لاتایبەت تربوو،بەڵام بەداخم کەوازوو کۆتاییان بەم چیرۆکە چێژبەخشەهێنا.20/3/2024 5:48AM.

بەڕاستی ناوازەیە،فیلمێکی بەچێژوبەمانایە، ئەم ڕووداوانە ئەکرێ لەداهاتوو دوبارەببێتەوە.

بۆ فیلمی The Day After Tomorrow

بەڕاستی تابڵێی فیلمێکی ناوازەیە، لەڕوی هەموشتێک تۆپە،وات لێ ئەکات بیر بکەیتەوە چی بەسەر کەسێکی باش دێ کاتێک تاوانێک ئەکات بیرلەدەرئەنجامەکەی بکەیتەوە9/10.

بۆ فیلمی Ambulance

فیلمێکی خۆشە،هەندێ لەشتەکانی ناوی دووبارەن،بەڵام چێژبەخشە.

بۆ فیلمی Ninja: Shadow of a Tear

فلمێکی بەچێژە،شایەنی هەلپێدانە.

بۆ فیلمی Papillon

فیلمێکی زۆر بەچێژوخۆش،لەڕوی کەشوھەوای ناوفلمەکە خوێن ساردی لەکوشتن ئاڵۆزی شێوازی گێڕانەوەی چیرۆکەکە،بەچاپتەر چاپتەر وەفڵاشباک،بەڕاستی بەڕای من شایەنی تۆپ٢٥٠ـی باشترینە.

بۆ فیلمی The Hateful Eight

فیلمێکی تری نایابی تۆم کروز،کەزۆر بەچێژە.6/10

بۆ فیلمی Jack Reacher: Never Go Back

فیلمێکی بەچێژوخۆش بوو بەڵام بەڕای من،لایەنە ڕۆمانسیەکەی تێکیدابوو،وەک ئەفیلمانەی تر کەژیاننامەیە،ئەگینا لەهەموو ڕوویەکەوە بێکێشەیە.

بۆ فیلمی Napoleon

من خۆم عاشقی ئەمجۆرە فلمانەم،بۆیە 10/10ـەیە لای من،وەشایەنی هەلپێدانە.

بۆ فیلمی Land of Bad

جگە لەئاکش وسەرکێشیەکەی،لەهەندێ دیمەن هەست بزوێن بوو وەلەهەندێکی ترکۆمیدی،بەڕاستی شاکارە،لەهەموو ڕویەکەوە،شایەنی نمرەی زیاترە،%100شایەنی بینینە.

زۆر بەچێژەلەبەئەوەی،دەتخاتەناوجیهانەکەوە،کاتێک گاڵتە بەودەکەن،هەست دەکەی تۆلەجێی ئەوی کەم فلم هەیە وات لێبکات،شاکارەو شایەنی سەیرکردنە.

بۆ فیلمی Joker

بوجەیەکی کەم،چیرۆکێکی سادە،بەڵام ناوازەیە جەیسن سەرسامکەرە.

بۆ فیلمی The Beekeeper

بەڕاستی شاکارە،دوبارە نابێتە،ماڵئاواییەکی نایابیان و شایستەیان لە پاوڵ واڵکەر کرد، %100شایەنی بینینە.

بۆ فیلمی Furious 7

فیلمێکی نایاب وبەچێژ بوو،سەرکێشێکانی تۆم کروس،زیاترسەرنجڕاکێشی کردبوو.

فیلمێکی خۆشبوو چونکە باسی ئەساسنەکان ئەکات،کەمن ئاشقی ئەساسن وچیرۆکەکەیم،بەڵام لێرەیا زۆر بەناڕونی باسی ئەساسنەکان ئەکات،زیاتر گرنگی بە سێوی ئەدەن ئەدەن،بەڕای من باسی بنچینەی دروست بوونی ئەساسنیان تێکەڵ کردبا بەچێژتر ئەبوو،شایەنی هەلپێدانە.

بۆ فیلمی Assassin's Creed

سیزنی دووەم کەمتر سوپرایزی تێدابوو بەڵام روداوەکانی بەچێژ تربوون ،ئەم سیزنەشم زۆر بەدڵە.

بۆ زنجیرەی Blindspot

ئەم باسەی من بۆوەرزی یەکەمە لایی من شتێک کەلەزنجیرەکاندا واملێ بکات تامەزرۆیبم ،ئەوەیە کەواتە لێ بکات بەپەرۆشەوە چاوەڕوانبی بۆئەوەی بزانی ڕوداوی دواتر چییە یان لەئەڵقەی دواتر چ سوپرایزێکی تیایە،لەوەرزی یەکەم ئەم شتەم بینی وای لێکردم بەرەو وەرزەکانی تربڕۆم ،زنجیرەیەکی زۆر شازەو لەشێوەی دڵخوازی منە.

بۆ زنجیرەی Blindspot