...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(14) پێداچوونەوەکانی گەشبین 101

زۆر زۆر ناوازەیە تەنانەت وات لێ ئەکات لەیەک ڕۆژدا سەیری هەموو ئیپسۆدەکان بکەیت بەبێ ئەوەی بێزاربیت، لەنێو ئەم زنجیرە درامایە شتی سەیر و سەمەرە ڕوودەدەن لە قوتابخانەی ئامادەیی، یەکێکە لە باشترین (ک دراما)کانی ئەکشن بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر دەرهێنراوە، تەنانەت بەهێزتر لەلایەن هەموو ئەکتەرەکانەوە پێشکەشکراوە. وە ئەکتەر (پاڕک جی هون) زۆر نایابە بۆ ڕۆڵەکەی بەتایبەتی لە ئیپسۆدی کۆتایی نواندنەکەی یەکجار نایابە. هاوڕێکەم پێشنیاری ئەم دراما ناوازەیەی بۆ کردبووم هەر لەیەکەم ئەڵقەوە بە تەواوی گیرۆدەی بووم و بەڕاستی پێشنیارەکەت بەتەواوی جێگەی خۆی گرت. سوپااااااس🌸

بۆ زنجیرەی Weak Hero Class 1

فیلمەکەم زۆر بەدڵ بوو، بەتایبەت نابۆرا کەسایەتییەکەی وایکرد بمگەڕێنێتەوە ئەو رۆژانەی کە لە قوتابخانە بووم، بەڵام ئەبوایە لە کۆتاییەکەی ڕوونکردنەوە درابا، وەک ئەوە وابوو کە پەلەکرابیت لە تەواوکردنی فیلمەکە. بەڵام بەگشتی زۆر بەدڵم بوو...

بۆ فیلمی 20th Century Girl

هەموو بەشەکانی فیلمی جۆن ویک شایانی سەیرکردنن، بێگومان وەک هەموو بەشەکانی تر ئەم بەشەم زۆر بەدڵ بوو, بەتایبەت ئەم ئەکتەرانە فیلمەکەیان سەرنجراکێشتر کرد: Donnie Yen - Hiroyuki Sanada - Bill Skarsgard بەتایبەت Bill زۆر باشتر بوو لەوەی بیرم لێی ئەکردەوە! راستییەکەی ئەوەی وای لێکردم کە زۆر چاوەڕێی ئەم بەشە بم بەهۆی Donnie Yen بوو !!! هەموو شتێک نایاب بوو بەتایبەت ئەو هاوڕێیەتیەی نێوان جۆن و کاین و شیمازو ....!!!! کۆتاییەکەی زۆر زۆرم بەدڵ بوو بەڵام.....ئیتر مرد.

بۆ فیلمی John Wick: Chapter 4

بەدڵم بوو، بەڕای من شایانی سەیرکردنە، لەبەشی یەکەم خۆشترە چونکە تۆزێک جدیترە ئەم بەشەیان، وە کۆتاییەکەی زۆر بەدڵم بوو بەتایبەت دەرکەوتنی وەندەر وەمان یەسسسسس!!! وە بیڵی زۆر بوێرانە توانی شەڕبکات لەگەڵ دراگۆنەکە، ئەمەوێ جارێکی تریش سەیری بکەمەوە فیلمێکی سەرنجڕاکێش بوو، وە سوپاس بۆ کوردسەبتایتڵ دەستا خۆشبێ...

بۆ فیلمی Shazam! Fury of the Gods

من سکارلێت و مۆرگانم خۆشدەوێت و ئەمە فیلمێکی نایابە، ئەوەچەندەمین جارە سەیری دەکەمەوە.

بۆ فیلمی Lucy

This is one of my favorite movie of all time!! وای کرد فرمێسکی دڵتەنگی و خۆشی بڕێژم.. کوالێتی بەرز، چیرۆکێکی نایاب، کارەکتەرەکان! کاتێک دەستم کرد بە سەیرکردنی ئەمە یەکەم شت کە سەرنجی ڕاکێشام ئەنیمەیشنەکە بوو. باکگراوندە وردەکان زۆر جوان دەردەکەون و جووڵەی ژیانی کارەکتەرەکان ئەوەندە دڵخۆشکەرن بۆ سەیرکردن. بە دڵنیاییەوە فیلمێکە شایەنی سەیرکردنە! سەعاتێکی پێبدە🤍

بۆ فیلمی Your Name.

He's Black Adam Best of the best

بۆ فیلمی Black Adam

Whaaaat Black Adam!!!! وەندەر وەمەن چ جوان بوو😘 وە کیسەڵەکەش زۆر قسەخۆش بوو lol زۆر خۆشبوو لە ئێستاوە چاوەڕێی بەشی نوێم!!

بۆ فیلمی DC League of Super-Pets

لە سەیرکردنی بێزار نابم، زۆر بە دڵم بوو

بۆ فیلمی Orange

زۆر زۆر نایابە، لێی بێزار نابی، شتی چاوەڕواننەکراوی تێدایە، پێشنیار ئەکەم ئەوەی بێتاقەت و جەوی نەبێ با سەیری ئەو فیلمە بکات، دەستی ئێوەش خۆشبێ، هەر ساغبن.

بۆ فیلمی Cruella

فیلمێکی جوان و مانادار، لێی بێزار نابی، شایانی سەیرکردنە

بۆ فیلمی Bajrangi Bhaijaan

خۆش بوو، بەڵام بەم شێوەیەش نەبوو کە من چاوەڕێیم ئەکرد، پرۆفیسۆر وەک هەمیشە ناوازە بوو، جین یەکێکە لە کارەکتەرە دڵخوازەکانم بەڵام ئەبوایە شەری زیاتری ئەومان بینیبوایە، مردنی رەیڤن ناخۆشبوو😢. 1:32:42

بۆ فیلمی Dark Phoenix

ئەوەی ئەم فیلمەی بەدڵ نەبێ، با سەردانی دکتۆر بکات 😂 حەزم نەدەکرد تەواو بێ خۆزگە ٤ سەعات بوایە Best Of The Best

بۆ فیلمی The Batman

لە سەیرکردنی ئەم فیلمە قەت بێزار نابم زۆر ناوازە و تایبەتە، ئەوەی حەز بە فیلمی کۆمیک ناکات ئەم فیلمە ببینێت ڕای ئەگۆڕێت، وە دایانا زۆر لەوە بەهێزترە کە دەرەکەوێ، لەدوای بەشی دووەم زیاتر ئەوە ئەبینین، شەڕکردنی دایانا زۆر شاز بوو بەتایبەتی لەکاتی ڕزگارکردنی گوندەکە، وە chris pine زۆر جوان ڕۆڵی گێڕا، ئیتر لەهەموو ڕووێکەوە فیلمێکی یەکجار ناوازەیە.

بۆ فیلمی Wonder Woman