فیلمێکی کورت و پوخت هیچ عەیبێکی تیانابینم فیلمێکی سادەیە خۆ بەتەمانیت وەک ئیند گەیم و ڕاگنەرۆک بێت دیمەنە ئاکشنەکانی خراپ نیە ڕۆڵگێڕانەکان خراپ نیە لە هەنێک شوێنا دیارە کە حەقی تەواو بە هێزەکانیان نەدراوە کە بینەر ئەبێت تێبگات کە هۆکارەکەی چیە... لە هەمووی موهیمتر کۆتاییەکەیەتی ئەو کابرایەی ئەیبینیت زۆر زۆر دڵخۆشکەرە وە لە کۆتاییا ئەڵێم ( لا إله إلا الله، محمدٌ رسول الله )❤️😉
ئەی هاوار لە تایبەتی ئەم فیلمە نازانم دڵم خۆشبێ کە بینەری بووم یان بێتاقەتبم کە بینەری بووم!؟ بینینەوەی جۆن ئاماندا هۆفمان لەوە تایبەت تر ئەبێ هەبێ؟ چەن ساڵە لەدوای (جیگساو)ـەوە خەفەت لەوە ئەخۆم کە بەشی تری بۆ نەیەت و جیگساو کۆتا بەش بێ بەس شکور من غەڵەتبووم جارێکیتریش پێیگەیشتمەوە ، بەس تۆ بڵێی تەمەن ڕێگەبدا و بتوانم جارێکی تر ئەو سیانە لە ساو ١١ بەیەکەوە ببینمەوە !!؟؟ ٢٣/١٠/٢٠٢٣ << تۆ ئێستا ناتوانیت درکی پێبکەیت>>