...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(7) پێداچوونەوەکانی سینەر حەیدەر

دەستان خۆش بێ زۆر بەچێژ بوو 🔥👑

بۆ زنجیرەی The Last of Us

زۆر تایبەت بوو وات لێ دەکا وەک و بروس وەین (باتمان) بیت وات لێ دەکا کە وەکو باتمان لە زیندان کە رزگار بی و بچی شارەکە رزگار بکەی وات لێ دەکا کاتێک بروس بە گوریس ئەرۆیشتە سەرەوە چرکە چرکە سەیری بکەی دوو جار هەوڵیدا بە گوریسەکە بچێتە سەرەوە هەر دوو جار بە تامەزرۆوە سەیری بکەی تا بزانی دەتوانێ بچێتە سەرەوە بە جدی بەچێژ بوو حەیف کە لە تۆپ ٧١ە ئەو فیلمە تایبەتە. دەست خۆشی لەو ستافە جوانە دەکەم سەرکەوتوو بن ❤️👑

بۆ فیلمی The Dark Knight Rises

بە جدی زۆر نایاب بوو زۆر خۆش بوو سەرنج راکێش بوو زۆر ، من زۆر کەیفم بە لیۆناردۆ نایێ بەڵام من سەیری ئەو فیلمانە دەکەم کە (براد پیت)ـیان تێدایە ، بەڵام ئەم فیلمە وای لێکردم کە ئاشقی رۆل گێرانی (لیۆناردۆ) بم. دەست خۆشی لەو ستافە جوانە دەکەم سەرکەوت و بن❤

فیلمێکە باسی جەنگی نێوان ئەمریکا و نازی ئەڵمانی دەکا لە کۆتایەکانی جەنگی دووەم یانی ساڵی (۱۹٤٥) گەنجێک کە قەت لە سوپا نەبووە تەنانەت نەیزانیوە چۆن چەک بگرێ دێتە ناو سوپاکە ناوی ئەو گەنجەش (نورمن)ـە. لە شوێنێک روبەروی ئەڵمانیەکان بونەوە ئەڵمانیەکان بەهێز بوون کە توانیان سێ دەبابەی ئەمریکا بشکێنن تەنها دەبابەکەی باوکی جەنگ دەمێنێتەوە روبەروی دەبێتەوە و ئەمریکا دەتوانێت بیان بەزێنێ هەر چەندە دەبابەکەی ئەڵمانیاش بەهێز بوو. لە شوێنێک دەبابەکەیان لە کار دەکەوێ باوکی جەنگ بە نورمن دەڵێ برۆ چاودێری بکە بزانە هاتوون نورمن دێتەوە دەڵێ تەقریبی ۲۰۰ یان ‌‌‌‌‌‌‌۳۰۰ کەس دەبن دەڵێ تەنها باڵهەگریان پێیە ئەو کەسانە لە تیپی اس اس بوون باوکی جەنگی ش تەنها پێنج کەس بوون هەموویان گوتیان با برۆین باوکی جەنگ گوتی (تا ئێستا رامان نەکردوە و ئێستاش نایکەین) (بایبلی) وتی ناتوانین پاش مناقەشەیەکی زۆر باوکی جەنگ وتی ئێوە برۆن ئاگاتان لەخۆتان بێ (نورمن) وتی من دەمێنمەوە باوکی جەنگ وتی باشە تۆم پێویستە بۆ پرکردنەوەی چەکەکان دواتر ئەوانیش وتیان ئێمەش دەمێنینەوە پلانەکێک زۆر باشیان دانە هەندێک تەرمیان هێنا لەسەر دەبابەکەیان دانا هەتا وابزانن کە کەسی تیا نیە تیپی اس اس نزیک بونەوە شەر رویدا لە شەڕەکە زۆر باش بوون بەڵام (گریدی و بابلی و گارسیا و باوکی جەنگ) دەمرن باوکی جەنگ پێش وەی بمرێ بە (نورمن)ـی گوت بچێتە ژێر دەبابەکە نورمن چوو تیپی اس اس دەگەران بزانن کەس ماوە سەربازێک (نورمن) بینی بەڵام قسەی نەکرد و رۆی پاشان ئەمریکیەکان هاتنوو (نورمن)ـیان برد و وتیان تۆ پاڵەوانی کە لەو جەنگە رزگارت بووە. باشترین فیلمە لە لام 6 جار سەیرم کردیە هەر فیلمێک (براد پیت)ـی تێدا بێ باشترین فیلمە. دەست خۆش لەو ستافە جوانە سەرکەوت و بن❤❤

بۆ فیلمی Fury

یەکێکە لە باشترین فیلمەکان، وات لێدەکا کە وابزانی خۆت لێکۆلەری، بە جدی چێژێکی تایبەتی هەبوو. ئەوەی ئاشقی فیلمە با سەیری ئەم فیلمە بکات. دەست خۆشی لەو ستافە جوانە دەکەم سەرکەوت و بن

بۆ فیلمی Se7en

باشترین فیلم کە باسی گەردوون بکا ئەو فیلمەیە، بە جدی زۆر بە چێژ بوو زۆر چێژم لێ بینی زۆر خۆشتر بوو لەوەی کە باسیان دەکرد خۆزگە زوتر سەیرم کردبا دەست خۆشی لەو ستافە جوانەش دەکەم هیوام سەرکەوتنتانە❤❤

بۆ فیلمی Interstellar

بە جدی فیلمێکی زۆر خۆش بوو لەوانەیە لای هەندێک فیلمێکی خۆش نەبێ بەڵام زۆر تایبەت بوو خۆشم زۆرم حەز لە مێژووە بۆیە یەکێک لە باشترین فیلمەکانی لە بارەی مێژووەوە دادەنێم. ئەگەر دەتانەوێ سەیری فیلمێک بکەن سەیری فیلمی ناپلیۆن بکەن. زۆر خۆشتر بوو لەوەی کە باسیان دەکرد. سوپاسی مالپەری کوردسەبتایتل دەکەین دەستان خۆشبێت❤

بۆ فیلمی Napoleon