زنجیرەیەکی زۆر تایبەتە لە جارێ زیاتر سێرم کردووە لێی بێزار نەبووم پێشنیار بۆ هەرکەسێ ئەکەم کە ئەم (پێداچوونەوە)یە ئەبینێ بێ دوودڵی سەیریکا.
بەراستی نایاب بوو، وە چیرۆکەکەی زۆر جوان دارێژراوە،ئەم جۆرە فیلمانە باشە بۆ شارەزا بوون لە مێژووی وڵاتانی تر.
شایانی زۆر باشترە لەوەی ئێستا بەراستی تایبەت بوو، وە کۆتایەکەشی جیاواز و سەیربوو.
هەموو دەقەیەکی چێژبەخش، راستە کەمێ ئاڵۆزە یەک تۆز تێگەشتنی ئەوێ، لەوانەشە هەرکەس حەز بە فیلمی ئاڵۆ نەکاو سەیری ئەم فیلمەکا دڵنیام راو بۆچونی ئەگۆرێ بەرامبەر فیلمی ئاڵۆز، وە بەراستی سێ ئەکتەری زۆر نایابی تیایە (ئێدوارد نۆرتۆن) و (براد پیت) و (هێلێنا بۆنهام کارتەر) یەک لە یەک تایبەت ترن
بەراستی هەر سێ بەش تایبەتە، وا ئەم فیلمەیان بەرهەم هێناوە کە رێک تێكەڵ بە کەشی فیلمەکە ئەبی، هەتا وسفی کەی کەمە هەم (کلینت ئیستوود)و هەم دەرهێنەر (سێرجیۆ لیۆن) بەراستی لێهاتوون.
(شاکار)ە، ئەم فیلەم لەو جۆرە فیلمانەیە کا چەند جارێ سەیرکەیتەوە لێ بێزانابێ، خودی خۆم چەند جارێ سەیرم کردوەو لێ بێزار نەبووم، بەراستی (رۆبێرت دی نیرۆ) ئەکتینگی تایبەتە گەر دیقەت بەین لەسەردەمی ئێستایە زۆر کەم لەو جۆرە ئەکتینە ئەبینین.
بەراستی چێژبەخش بوو، سەراری ئەوەش وانەیەکی باشت فێرئەکا، پێویستە هەر کەسێ ئەم فیلمەی کەوتە بەرچاو سەیری بکات.