ڕۆمانی (تاوان و سزا)ی نووسەری گەورەی ڕووسی دۆستۆیڤسکی یەکێکە لە ڕۆمانە نایاب و بەناو بانگەکانی ناو دنیای ئەدەبی، کە لە ساڵی 1866 لە ڕووسیا نوسراوە تا ئێستاش کاریگەری هەیە و لێکدانەوەی جیاوازی بۆ ئەکرێت خراواتە سەر زۆربەی زمانە جیاوازەکان و بە زمانی کوردیش بەردەستە بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنەرن پێشنیار ئەکەم سەرەتا ڕۆمانەکە بخوێنەوە دوای سێری ئەم زنجیرە فیلمە بکەن باشترە بۆ ئەو کەسانەی ناشخوێنەوە ئەم زنجیرە فیلمە لە دەست خۆتان مەدەن مەفهوومی ڕۆمانەکاتان دەست ئەکەوێت، لەم ڕۆمانە بە حووکمی ئەوەی ڕۆمانێکی دوور و درێژە زۆر چیرۆک و بابەتی گرنگی ژیان باس کراوە ئەکەوێتە بەرچاو وەک: گەنجێکی هەژار، پیرێژنێکی سووخۆر، هاوڕێیەکی دڵسۆز، دایکێکی میهرەبان، پیاوێکی هەواس باز، کچێک کە لەبەر خێزانەکەی بووتە لەشفرۆش، کچێک لەبەر بژێوی خێزانەکەی شوو ئەکات بە پیاوێکی بەتەمەنی دەوڵەمەند، باوکێکی مەشرووب خۆر... زۆر شتی تریش گرنگترین شت لە ڕۆمان و زنجیرە فیلمەکە فەلسفەی پشتەوەیەتی کە لە چیرۆکێک زیاترە و ئەتوانی لێکدانەوەی خۆتی بۆ بکەیت شایەنی بینینە.
+ چەن ساڵیت؟ - خاتوون ئەگەر ڕۆژە دووبارەکانی تەمەنم هەژمار نەکەم هەر مناڵێکی یەک دوو ساڵم🙂
کۆتاییەکەی زۆر شاز بوو، ژێرنووسەکەشی زۆر باش بوو وردەکاری زۆری تیا بوو دەستان خۆش بێت😍
ئەم ئەنیمەیشنانە پڕە لە بواری پەروەردەیی زۆر باش ئەبێت دایک و باوک ئەمانە پیشانی مناڵاکەیان بەن هەم چێژی لێ ئەبینێت، هەم سوودیشی بۆی ئەبێت لە دواجارا پەروەردە لە پێش هەموو شتێکەوەیە بۆ مناڵ.
پێشنیار ئەکەم هەموو خوێندکارێک سێری بکات بە تایبەت پۆلی 12، خۆم پۆلی 12م تەواو کردووە بەس زۆر باش تێئەگەم لەو کاتەی لەو پۆلەی بۆ خوێندکاری زانکۆش چێژ بەخشە بۆ هەموو کەس ئەتوانێت سێری بکات ڕاستی ویستم بە دوو جار سێری بکەم کاتەکەی تۆزێ زۆر بوو بەس ئەوەنە جوان بوو تا کۆتای نەوەستام، بە جدی کاتێک کە دەرەجە وەرئەگریتەوە ئەو قۆناغە تەواو ئەکەیت پاش ماوەیەک بۆت دەرەکەوێ شتێکی وا نەبوو ئەو هەموو ترس و خەفەتەیی نەئەویست ژیان و تەندرووستی خۆت لە هەموو شت گرنگترە، فیلمێکی زۆر جوان بوو بژی بۆڵیود.
ئەگەر لێم پرسن لە کۆیی هەموو ئەو فیلمانەی بینیوتە کامەت زۆر لا چێژ بەخش و جوان بوو ناوی هیچ فیلمێکم نەیەتەوە یاد ئەمەمم دێتەوە یاد حەز بەوە ناکەم فیلمێک لە فیلمەکانی تر جیابکەمەوە بڵێم بەس ئەمە شاز بوو بەس بە جدی ئەمم لا جوانە😍
وتارەکەی کۆتایی فیلمەکەی جوان کردبوو، ئەبێت لە مەبەستی فیلمەکە تێبگەی
دوای سێرکردنی هەموو ئەڵقەکانی بڕیاری خۆم دا، ئەم زنجیرەیە جیاواز لە زنجیرەکانی تر وەرز بۆ وەرز باشتر ئەبێت تا کۆتا وەرز کە لە هەمووی باشترە، باس لە زۆر خاڵی گرنگی ژیان ئەکات وەک خێزان،پارە،هاوڕێیەتی،خۆشەویستی،بەوەفایی،دڵڕەقی،بەزەیی،چاوچنۆکی،ئازاردان،سەرشۆڕی..... ئەوەمان بۆ ڕوون ئەکاتەوە کاتێ مرۆڤ بەرژەوەندییەکان ی ئەکەوێتە مەترسیەوە ئامادەیە هەموو شت بکات ئەگەر فریشتەیەکیش بوو بێت ئامادەیە ببێتە شەیتانێک سەرەتا خاو ئەڕواتە پێشێ زنجیرەکە بەڵام کۆتا ئەڵقەی زۆر جوان بوو بۆ ئەوانەی سێریان نەکردووە دووای سێرکردنی زانیاری بخوێنەوە لەسەر زنجیرەکە وردەکاری زۆری تیایە کە دەرهێنەر کردوویەتی لەوەیە بە ئاسانی هەستی پێ نەکەی لە کاتی زنجیرەکە💛
دوای 77 ساڵ ئەم فیلمە هەر چێژی تایبەتی خۆیی هەیە، ئەتوانێ کاریگەری جێ بهێڵێت زۆر جوان بوو😍🎬
"لە تۆڵە کردنەوەی خۆشەویستیدا ئافرەت دڕەندەترە لە پیاو" فەیلەسووفی ئەڵمانی (نیچە)
یەکێک لە هیوایەتەکانم فیلمی هەڵاتن لە زیندانە ئەمەش یەکێکە لە بە چێژترینەکان😍👌