...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(22) پێداچوونەوەکانی hedi sarbast

دەرەجە یەک بوو

بۆ فیلمی Fighter

ڕەقەم یەک

بۆ زنجیرەی Shōgun - Shogun

جەیسن = ئەکشن

بۆ فیلمی The Beekeeper

کات کوشتن

بۆ فیلمی Sijjin

سوپاس بۆ ئەو چێژە شەشەم شەوی ڕەمەزان ئەو زنجیرە فیلمە ناوازەیەم تەواو کرد بە سێ ڕۆژ❤️ نایەب بوو بەجدی

ئەوەش بووە فیلم ، کوا چیرۆک کوا شتی تر ، ئەو فیلمە ئەبوایە 10 دەقە بووبا نازانم بۆوا درێژکراوەتەوە ، کات بەفیڕۆ مەدەن

بۆ فیلمی The Night Eats the World

نازدارررر بوو خوایە♥️

بۆ فیلمی Guy Ritchie's The Covenant

فیلمێکە ئەتوانی پێشبینی بکەی دیمەنی داهاتووی چییە بەس هەر باش بوو بەڕای من بۆ کەسێک حەزی بە فیلمی ترسناک بێ ئەوە بژاردەیەکی باشە

چیرۆکێکی نوێ فیلمێکی خۆش ، ڕاستە زۆر زۆر ترسناک نییە بەس من چێژم لێی بینی

بۆ فیلمی Talk to Me

ئەتوانم بڵێم شاکارە؟ بەڵێ بۆنا

بۆ فیلمی Prisoners

بەجدی یەکێک بوو لە خۆشترین فیلمەکانی ژیانم ، هەم چیرۆکەکەی هەم ڕۆڵ گێڕانەکان واو🔥

بۆ فیلمی Terminator Salvation

شاکارە ، شایەنی بینینە

بۆ فیلمی Se7en

لە هەفتەیەک دووجار سەیرم کرد ، شاکارە بەجدی

بۆ فیلمی Interstellar

شایەنی سەیرکردنە بەڕای من چێژبەخش بوو چیرۆکەکەی شاز بوو🤝🏻

بۆ فیلمی Batla House

واو بێحەل بوو جا شتێکی خۆشم بەسەر هات لەکاتی سەیرکردنی لە کۆتایەکان لەکاتی حەرەسیا بووم دەرگاش کرابوویەوە لەپڕ پشیلەبەک خۆی کردە ژورا هەر ڕۆحم چوو😂 دەستان خۆش برادەران

بۆ فیلمی Gonjiam: Haunted Asylum

سۆڵ چیرۆکی خۆشترە لەمە بەس ئەمە بەچێژترە

بۆ زنجیرەی Breaking Bad

چێژباران بوو ئەوە چی بوو خوایە وللەهی زۆر خۆش بوو بەتایبەت چوار ئاڵقەی کۆتایی ، ئەمەش لای من بووە تۆپی ئەو زنجیرانەی بینیومن ، شایەنی سەیرکردنە زۆریش

بۆ زنجیرەی The Last of Us

باش بوو بەس زۆریش نا چونکە چیرۆکێکی تا ڕادەیەک ناخۆش و بێمانایی هەبوو.

بۆ فیلمی Selfiee

گیان گیان چاوەڕێ بووین بژیین یاخوا🤍

بۆ زنجیرەی Real Madrid: Until the End

خۆشترین فیلمی کە تا ئیستا دیتبێتم ، چونکە من لەڕێگەی ئەم فیلمەوە هاتمە جیهانی سینەما 🤝🏻 بەتایبەت نیکۆڵای خۆشەویست

بۆ فیلمی The Silencing

لە چەشنی بۆکسێن باشترین فیلمە بەجدی چێژ ئەبەخشێ 🤝🏻

بۆ فیلمی Southpaw

یەکێک لە خۆشترین ئەنیمەیشنەکان🤝🏻 شایەنی بینینە

بۆ فیلمی Sing