وەك ھەمیشە فیلمە نایابەكان لەم سایتەدا بەڕاستی نایاب بوو 💙دەستان خۆش
بەڕاستی فیلمێكی نایاب بوو سەرنجڕاكێشتر لەتەواوی ھاوشێوەكانی ئەم فیلمە سەرتۆپیان بوو دەسی ئێوەش خۆش بێت 💙
بەڕاستی كۆمیدی وناوازەبوو 😁 دەسەكانتان خۆشبێ بۆ ئەم بەرھەمە 💙
زنجیرەیەكی نایاب باوەڕناكەم وەسف بكرێ باشترینی ئەم سەدەیە 💙
فیلمە دڵخوازەكەم پلەی یەكەم نەبوایە دەمگوت حەقبوو ئەمە لەجێی بێ 😍 بەڕاستی نایابە شازی فیلم 💙
لە٢٠٠٩ ەوە ئەم ئەنیمەیشنە ھەیە وەڵا لەزۆربەی فیلمەكانی ٢٠٢٠ بەچێژتر بوو دەستان خۆش 💙
نایابترین زنجیرە دەسخۆشی بۆ ستافی كوردسەبتایتڵ💙 سەبارەت بەزنجیرەكە مردنی بێڵامی بەلای منەوە بێ ماناترین شت بوو لەلایەن دەرھێنەرەوە چونكە كڵارك بۆئەوە كوشتی تا شیپەرەكە لەبارەی مادی ودەفتەرەكەیەوە ھیچ نەزانێ بەڵام بێڵامی مردو ئەوانەش ڕوویدا ھەموو شتێك ڕوویدا بێڵامیش بمایە ھەردەبوا ڕوویبدایە 😔😔
ئەم فیلمە مێژوویانە زۆر ناوازەن ئەڵێی لەسەر ئەو كتێبانە دەركراون زۆربەی ھەمان ڕووداو وقسەیە دەستان خۆش 💙
نایابترین زنجیرە ھەندێك نزیكیشە لەزنجیرەی داركەوە لەو ڕووەوەی كە بوونی بونەوەرێ نامۆ بەھۆی تاقیگەیەكی ناوەكیەوەیە بەڵام ئەم گەشتكردن بەكاتی تیانییە 💙
فیلمێكی نایابە زۆر نزیكە لەمێژووی چیرۆكە ڕاستەقینەوەكەوە💙
ئەم زنجیرەیە ئەوەی خۆشە تێكەڵ سیاسەت ئەبێ ئەوشتەی من ھیوایەتمە 😂 بۆیە زنجیرەیە بێ حەلە بەھیوای سیزنی ٢❤️
كاتێ سەیر ئەم زنجیرەیەم كرد تەمەنم ١٢ ساڵ بوو جا بنەیەكمان لەدەشتە ئەمە وردە سپۆیلێكی زنجیرەكەیە ئەموت چەنخۆشە ئاوا بتوانی لەڕێگای دەرگایەكەوە بگەڕێیتەوە شارو بێیتە دەشت وكە دەیان كیلۆمەتریشی نێوان بێ 😂😂 زنجیرەیە بێحەلە 😍
ئەمڕۆ كەوتوومەتە ناو سەیركردنی زنجیرەی جەنگی جیھانی لەبەیانییەوە سەیر ٧ دانەم كردووە خواڕەحم بكا 😅 ئەمەش بێحەلە 😍شایەنی سەیركردنە 💙
بەخوا فیلمێ موھیمە لە ٢٠٠٦ شتێ وایان بەرھەمھێناوە فیلم ھەیە لە٢٠٢٠ ھێندەیی ئەمە خۆش نییە😁😍
فیلمەكە ئەوە چێژی پێی بەخشیوە كە ئەكتەری سەرەكی چەن دەقە جارێ ڕوو ئەكاتە كامێراكەو وەك ئەوەی قسەت لەگەڵ بكا 😍 نایاب بوو ..💙
ئە م جۆرە زنجیرانە بۆ ساڵانی ٢٠٠٩و٢٠١٠ ئاڵۆز بوو سەرەتا كەزنجیرەی لۆست بەرھەم ھێنرا فكرەیەكی جوان بوو بەڵام ئێستا لە ٢٠١٩ەو ٢٠٢٠ شتێكی زۆر موھیم نییە بەڵام زنجیرەیە تایبەتە مێشكت ماندوو ئەكا ئەوەش پێویستە