باسی فیلمم بۆ مەکە ئەگەر ئەم فیلمەت نەدیوە، باسی نواندنم بۆ مەکە ئەگەر نواندنی جەیک-ت نەبینیوە، فیلمێک بوو کە من زۆۆرم لا سەرنجڕاکێش بوو، سەرنجی هەموو جووڵەیەکی وردم ئەدا هەستم بە ئازار ئەکرد لە کاتی لێدانەکان ئەمزانی چ قورسە لەو حاڵەتە کە ماندووبیت بەڵام کۆڵنەدەیت لەناو ئەو چوارگۆشەیا تووڕەت بکەن بۆ ئەوەی زوو ماندووبیت هانت بدەن بۆ ئەوەی بەردەوامبیت بە حوکمی ئەوەی من پێشئەوەی مەکتەب بکرێتۆ و دەرسی پۆلی دوانزە بخوێنم یاریزانی کیک بۆکسینگ بووم کە نزیکە لە بۆکسینگ، ئەم فیلمە کاریگەری لەسەر ژیانم درووستکرد تەنانەت لە زۆر دیمەندا ئەگریام. لە ڕووی ساونتراک بێوێنە بوو نواندنی ئەکتەرەکان زیاد لە حەد بوو ئەم قسەیەشم لەیاد ناچێت "I fight because I can’t trust myself to stop." من نمرەی تەواوی پێدەدەم وە شایەنی سەیرکردنە. دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت لە بچووک تا گەورە و ماندوو نەبن 🖤🤍
چی فیلمێک بوو خوایە گیان! چەند بە تامەزرۆییەوە سەیرم ئەکرد! ئەمە دەرهێنەر چ کارێکیکردووە؟ چ ئیلهامێکی بۆ هاتووە؟ چ چیرۆکێکی نووسیوە؟ ئەکتەر تۆم هانکس چ نواندنێکی کردووە؟ چ ژیاننامەیەکمان بۆ ئەگێڕێتەوە؟ هەر بە ڕاستی شایەنی ئەوەیە لە باشترینەکانی جیهان بێت. ساوندتراک و میوزیک بێحەل، ئەکتەر و ڕۆڵگێڕان پێرفێکت، دەقەکانیان ناوازەبوون، پڕاوپڕ لە وردەکاری و کاری جوان. هەندێک لە دەقە پڕ لە ئینێرجیەکان: "Life is like a box of chocolates. You never know what you're gonna get." "My mama always said, 'Stupid is as stupid does.'" "Run, Forrest, run!" "I'm not a smart man, but I know what love is." "Sometimes, I guess there just aren't enough rocks." "Mama always said you got to put the past behind you before you can move on." "My mama always said, dying was a part of life. I sure wish it wasn't." "Lieutenant Dan, ice cream!" "I don't know if we each have a destiny, or if we're all just floating around accidental-like on a breeze. But I think maybe it's both. Maybe both is happening at the same time." چیە تا ئێرە هاتووی چاوەڕێی نمرە ئەکەیت؟! هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت یەک و دووی لێمەکە یەکسەر سەیری بکە، ئەگەر پێشتریش بینیوتە دووبارە سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە.
سەرەتا لەوە دڵنیانەبووم سەیری ئەم فیلمە بکەم بەڵام دوای ماوەیەک دیمەنێکیم بینی هەستم بۆی جووڵا وە بڕیارم دا سەیری بکەم ئەوەی سەیربوو ئەوە بوو کە بینیم زیاد لە سێ سەعات کاتەکەیەتی بێئاگا لەوەی کە هێشتا هەقی تەواو نەدرابوو بەم فیلمە نازدارە وردە وردە کە سەیرم ئەکرد زیاتر تێکەڵی فیلمەکە ئەبووم وە زیاتر ئەچوومە ناو قووڵایی فیلمەکە و وامدەزانی لەگەڵ کارەکتەرەکاندا دانیشتووم، وە هێشتا دڵتەنگ بووم کە هەندێک دیمەن هەبوو نەمبینین وەک جۆن کاتێک خواردنە تایبەتەکەی بخوات وە چەندانی تر. بەڵێ ئەم فیلمە لە هەر ڕوانگەیەکەوە سەیری بکەیت بێوێنەبوو ساوندتراکەکان شوێنی خۆیان گرتبوو، ئەکتەرەکان ڕۆڵەکانیان بە جوانی گێڕا، وتەکانیان زۆر سەرنجی ڕائەکێشام بە تایبەت ئەمانە: "Heaven... I'm in heaven." "I'm tired, boss. Tired of bein' on the road, lonely as a sparrow in the rain." "Sometimes the green mile seems so long." "On the day of my judgment, when I stand before God, and He asks me why did I kill one of his true miracles, what am I gonna say? That it was my job?" "People hurt the ones they love. That's how it is all around the world." هەر عەیبە باسی نمرە بکەیت من بە شایەنی دەزانم هەموو تاکێکی کۆمەڵگا سەیری بکات جگە لە منداڵ کە کەمێک دیمەنی ترسناکی تێدایە کۆتا قسەشم: دەستخۆش بۆ هەموو ئەوانەی پەیوەندیان هەبووە لە درووستکردنی ئەم فیلمە. دەست خۆش بۆ هەموو ئەوانەی دەستیان هەبووە لە ژێرنووس و داروبەردی ئەم فیلمە لە ستافە جوانەکەی کورد سەبتایتڵ، بە هیوای کاری جوانتر🖤
فیلمێک بوو زۆۆرم بەدڵبوو لە هەموو ڕوویەکەیە ساوندتراک وە ڕۆڵگێڕانی ئەکتەرەکان زۆر جوان بوو ئەوەی کە بێزاری کردم لە سەیرکردنی ئەوە بوو کە کاتەکەی کەم بوو بەڕای من سەعات و نیوێک کەمە بۆ فیلمێکی ئاوا دیمەنە ئاکشنەکان بێحەل بوون چیرۆکەکەی جوان بوو قسەکانیان دڵڕفێن و سەرنجڕاکێش بوون بە تایبەتی ڕێبازی چەک هەڵگر "I do not aim with my hand; he who aims with his hand has forgotten the face of his father. I aim with my eye. I do not shoot with my hand; he who shoots with his hand has forgotten the face of his father. I shoot with my mind. I do not kill with my gun; he who kills with his gun has forgotten the face of his father. I kill with my heart." فیلمێکی جیاواز و خۆش زۆرم پێخۆشئەبوو ئەگەر بەشی دووی لێ بەرهەم بهێنرایە، من 9/10 پێئەدەم وە شایەنی سەیرکردنە.
چیرۆکی ئەم فیلمە بە گشتی باس لە ڕەگەزپەرستی ئەکات کە چۆن لە ئەمریکادا تاوەکو ئێستاش جیاوازی چینایەتی و ڕەگەزپەرستی هەر لەئارادایە، باس لەوە دەکات کە چۆن سپی پێستەکان تەنانەت دەستیان گرتووە بەسەر دادگاو بڕیاری دادگاکاندا، ساوندتراکەکان شوێنی خۆیان گرتبوو بە پێی ژانەرەکان نمرەی زۆرباشە وەسفی ئەم فیلمە ئەکات بە بڕوای من بەڵام لەبەرئەوەی لە ڕاستیەوە وەرگیراوە و ڕەگەزپەرستی ناتوانرێت لەناوببرێت کۆتاییەکەی بە دڵی بینەر نابێت، ئەوەی سەیربوو ئەوەبوو کە داهاتی فیلمەکە نزیکەی نیوەی بودجەی فیلمەکە بوو واتە قازانجی تیا نەبوو کە بە بڕوای من ئەگەڕێتەوە بۆ وشەی ڕەگەزپەرستیەکە کە دەبێتە ئاماژەیەک بۆ ئەوەی بزانین ڕەگەزپەرستی هێشتا ماوە. من نمرەی 8/10 پێدەدەم شایەنی سەیرکردنە مەگەر کەسێک حەزی بە ڕەگەزپەرستی هەبێت نەیەوێت سەیری بکات.
جیاواز، نهێنی، دەروونی، گرەو ئەکەم دەرهێنەری ئەم فیلمە نەخۆشی دەروونی هەبووە. واز لە هەموو شتێک بێنە ئەم فیلمە کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ بە تایبەتی ئەوانەی مێشک کراوەن و لە ژیان زۆر باش تێئەگەن. کاریگەری لەسەر دەروونی من هەبووە، بڕواناکەم بتوانم ئەمشەو خەوم لێبکەوێت. ڕۆڵگێڕانی هەموویانم بە دڵبوو ساوندتراک و دار و بەرد بێوێنەبوو، وەکو خۆم نمرەی 9/10 پێئەدەم وە شایەنی سەیرکردنە بەڵام مێشکێکی فراوای ئەوێت بۆ تێگەیشتن.
?Woo woo wait WHAT بەڕاستی زۆر سەرمسووڕما لە کۆتاییەکەی قسەم بۆ ناکرێ، پێشبینی ئەوەم نەئەکرد بەڕاستی، کۆتاییەکەی زۆر بە چێژبوو وە ساونتراک و مویزیکەکانی کۆتایی چێژبەخشبوون زۆۆر، بە گشتی بە دڵم بوو نمرەی 8/10 پێدەدەم شایەنی سەیرکردنە. دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت و ماندوو نەبن.
فیلمێکی بەچێژبوو بە شێوازێکی کۆمیدی و ژیاننامە باسی تاوانکاری دەکات پەیامەکەی زۆر ڕوونە بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەر و کهول وە گانگ و مافیا و تاوانکاری لێی بەدووربە مافیاکان هەرکات ئیشیان پێتبوو پارەی چەورت ئەخەنە بەردەم کە ئیشیان پێت نەما یان مەترسی هەبوو ئەتکووژن، بە گشتی فیلمێکی ناوازە بوو بێزارنەئەبوویت لە دیمەنەکانی من نمرەی8/10 پێئەدەم وە شایەنی سەیرکردنە.دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت ماندوونەبن💙🖤🤍
فیلمێک لە ژانەری ئاکشن، کۆمێدی و بەڕای من هەستبزوێن، کە بەڕاستی خەفەتم لێیخوارد وە گریام بەدیاریەوە ڕۆڵگێڕانی جاکیم زۆۆر بەدڵبوو چیرۆکێکی زۆر جوانی پیشانداین، خۆشەویستی بۆ منداڵی خۆت وەک باوکێک کە زۆر هەوڵی بۆ بدەیت و (لەوانەیە) لە دەستی بدەیت، هیچ وشەیەکی گونجاوم بۆ نادۆزرێتەوە کە وەسفی پێ بکەم هەر بۆیە نمرەی تەواوی پێئەدەم وە هەموو تاکێکی کۆمەڵگا (پێویستە) سەیری بکات. دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆشبێت و ماندوونەبن🤍💙🖤
یەکێک لەباشترین و ناوازەترین فیلم تا ئێستا بینیبێتم لە تەواوی ژیانم، دەزانیت وا ڕاهاتبووم کە بە منداڵی سێ جار و چوار جار بەسەریەکەوە سەیری بکەم بێئەوەی لێی بێزارببم وە هەموو جارێکیش بە دیار جوانی ئەم فیلمەوە ئەگریام ئێستاش کە گەورە بووم و وردە وردە کاتی ژنهێنانمە و ئەبمە پیاوێکی تەواو هێشتا کە سەیری ئەکەم ئەو هەستەی جارانم لا درووستئەبێت و ئەگریم بە تایبەتی کە ئەگاتە ئەو دیمەنەی کە بەیەکەوەن لەبەر بارانەکە دەڵێن: - See ya - Yeah, See ya زۆرجار کە دەبینم بارانەو لەبەر باران تەڕ بووم ئەو دیمەنەم دێتەوە بەرچاو یان بە منداڵی و بگرە تا ئێستاش زۆربەمان ئاواتمان ئەوەبوو شاژنێکی وەک لێزڵی مان هەبوایە و لەناو قەڵاکەیا بووینایە ههه (ئەمەیە نۆستالجیک-ی ڕاستەقینە) ئێستەش خەیاڵ ئەکەم ئەگەر بەشی دووەمی لێ درووست بکەن بە هەمان کاست بەڵام دوای چەنەها ساڵ وە لێزڵی بگەڕێتەوە ئەوا دەبێتە تەواوکەرێکی زۆر گرنگ بۆ ژیانی زۆربەمان. بەڵێ ئەم فیلمە یەکێکە لە دڵخوازترین فیلمەکان لای من وە ئەوەشی زۆر زیاتر تایبەتی ئەکات ئەوەیە کە لە سەردەمی منداڵی زۆر سەیرمان ئەکرد و خەفەتی زۆرمان لێئەخوارد، ئەگەر سەیرت نەکردووە من پێشنیاری ئەوەت بۆ ئەکەم سەیری بکەیت، وەک خۆم نمرەی تەواوی پێئەدەم و شایەنی سەیرکردنە، هیوادارم ئەم پێداچوونەوەیە وەربگرن چونکە لە کۆتاییدا تەنها نووسینەکان ئەمێننەوە، دەستتان خۆشبێت و ماندوونەبن🖤🤍💙