گرنگ نییە چی ڕودەدات وە توشی چی ئەبیت کوالێتی خۆت بناسە ، بەپێی کوالێتیت هەوڵی کار بدە وە گەشبین بە ، مەهێڵە برات ، خوشکت دایک باوک و هاوڕێکەت پێت بڵێن ناتوانی ، بۆیان بسەلمینە کە ئەتوانی . دەستی ستافی کورد سەبتایتڵ خۆش بێت.
دیالۆگی جوان چیرۆکی نایاب و موزیک ی پێرفێکت هەرچەندە کەمێک نواندنەکە سادەیە بەڵام قوڵی چیرۆکەکە هەڵە و کەم و کورتییەکان دەشارێتەوە شایەنی بینینە دەستان خۆش بێت.
ئەکرێ تۆ ڕاست نەبیت ،ئەکرێ تۆ راستەکە بیت گومان ئەیگۆڕێت ،بۆیە پەلە مەکە لە بڕیاردان شایەنی بینینە.
نایابە ، سەیری بکە و چێژی سەرکەوتن و هەوڵدان ببینە ئەم جۆرە لە فیلم هاندانی تیایە و وزەت پی دەدات سوپاس بۆ ستافی کوردسەبتایتڵ.
بەڕاستی فیلمێکی تابڵێین ناخۆش و بێ چێژ ئەڵێی یاری مناڵانەیە کاراکتەری سەرەکی زۆر مناڵە لەچاو ڕۆڵ و ئەو کچەی خۆشی دەوێ.. وە لێدان و بەرکەوتنەکان وەک لاکۆڵان دەرکراوەتەوە زۆر سادە و سەرەتایی بەداخەوەم دوو کاتژمێرم لەم فیلمە بەفیڕۆدا..
شایستەی بینینە گەڕانەوە لەمردنەوە بۆ تۆلەسەندنەوە خۆڕاگری و کۆڵنەدان دەنگ نایاب چیرۆک زۆر باش ڕۆڵی لیۆناردۆش لەولاوە نایابە و نمرەی 8لە10 بۆی.