لە خاڵێکدا چیرۆکی فیلمەکە لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێمە ئەگونجێ ئەویش ڕێگریکردنە لە گەشتن بە کەسە دروستەکەی ژیانت ھەرچەندە ھەموان وا بیر ئەکەنەوە کەوا ھەڵەیە. خێزان گرنگە بەڵام پێویست ئەکا بجەنگی بۆ کەسە دروستەکەی ژیانت ، کاتێک دێت ھەموان ئەوە ئەبینن و تێ ئەگەن..
هەرچەندە چیرۆکەکە لایەنێکی خەیاڵیە، بەڵام لەیەنی دووەمی کە بەشە هەرە گەورەکەی بەر کەوتووە خێزانە، ڕاستە لەنێو کۆمەڵگای کوردیدا دەربڕینی هەست لەنێو خێزانەکەتدا تا ئێستایشی لەگەڵ بێت زۆر کەمە، بەڵام بە وردبوونەوە لە ڕەفتار و بەشێکی گوفتاریان هەمان خۆشەویستی و هێز هەست پێ ئەکەین، پەیامێکی دانسقەی لەخۆگرتبوو ئەویش ئەوەبوو کە: تۆ هەر کێ بیت بە خێزانەکەتەوە دەناسرێیت سەرەتا، هەرچیەک بکەیت خێزانەکەت هێزتە لە دەست پێکدا، هەرچیەک بکەیت لەکۆتاییدا خێزانەکەتە لەخۆت دەگرێتەوە..
ئینسان ھەرچەندە بشکێنرێ و بڕووخێنرێت، ھەرچەندە بێ ھیوا و بێ متمانە بێت لە ژیان و مرۆڤەکانی دەوروبەری، ڕۆژێک ھەر دێتە پێشەوە کە گشت بیروڕاکانت پێچەوانە ئەبنەوە بەھۆی ڕووداوگەلێک، یان کەسێکەوە، سارا ویستی تۆڵەی ئازارەکانی لە باوکی بکاتەوە بەوەی خۆی و دایکی چەشتنیان بەھۆی ئەوەوە، بێ ھیوا و ھەست تەنھا ژیانی بەڕێ دەکرد، تاکو مایکڵی ناسی، " ئەرێ ئینسان ئەکرێ توندوتیژ و بێ ڕەحم بێت، بەڵام ھەمیشە ژیان دەرفەتی ئاشنابوون بە میھرەبانی و خۆشەویستیت پێ دەبەخشێت، تەنھا باوەڕت ھەبێت."
ئەوەی لێی تێگەشتم: ھەندێ جار ئینسان خۆی بە کەمتر دادەنێ لە بەرامبەر ئەوانی تر، ھەست بە خۆشەویستی و گرنگی خێزانەکەی ناکات، بۆ ئەوەش پێویست بە چەند ڕووداوێکی تراژیدی دەکات، تا بیرت بێتەوە کەمتر نیت لە ئەوانی تر، تاکو ھەست بە خۆشەویستی خێزانەکەت بکەیت، تا بزانی چەندە گرنگن بۆ یەکتر..
ڕەنگە زۆربەی ئەوانەی بینەری ھەرسێ بەشەکەی ئەم فیلمە بوبن، بە قێزەون ناوی ببەن و بڵێن شایەنی وەرگێڕان نییە، چ بەھۆی ڕەیتین بێت یان دیمەنە کانی نێو فیلمەکە، بەڵام فێرمان ئەکات: ئینسان ئەبێ بزانێ سەیری چی ئەکا، کە سەیریشی کرد دەبێ بزانێ چی لێوە فێردەبێ و بتوانێ کۆنتڕۆڵی خۆشی بکات. دەستی وەرگێڕەکان و تەکنیکارەکانیش خۆش بێت.
ھیوایەتێکی تری کۆکراوەی سینەمای من... ئەتوانم بڵێم چیرۆکی فیلمەکە زۆر نایابە ڕۆڵگێرانی ئەکتەرەکان بە ھەمان شێوە ، لەھەمووشی جوانتر ئەو خۆشەویستیەیە کەلەنێو ئەو فیلمە ئەیبینین ھەروەھا وازھێنانی باوکێک لە منداڵەکەی خۆی بەھۆکاری نەخۆشییەکی دەگمەن .. دەستان ساغ بێت و سەرکەوت و بن
بەچاوپۆشی لە ھەندێک دیمەن ،بێگومان دەبێ ڕەچاوی ئەوە بکەین کۆمەڵگاکانمان لەیەک جیان..، ھاردن فێری کردین کۆڵنەدان ھەمیشە دەستکەوتێکی دەبێ تێساش پێمان ئەڵێ ھەموو شتێک شایەنی دەرفەتی دووەمە .. بمێنن..
فیلمێک بوو شایەنی سەیرکردن بوو ،جوڵ لە ڕێگای خۆشەویستیەوە بوێری دۆزیەوە ، وە خێزان گرنگترین شتە گرنگ نیە ھەرچیەک ببێ.. ژیانتان باش💙
ئەم فیلمە شاکارێکە بۆخۆی ، پێمان ئەڵێ شەرمەزار بن ئەی مرۆڤ لە کاتێکدا تۆ لە ھیچت کەم نییە و گلەیی ئەکەی داوای زیاتر ئەکەی ، لە کاتێکدا کەسانێک ھەن بە ئەستەم ئەتوانن پاروە نانێک بخۆن ، نەخۆشی تەنگی پێ ھەڵچنیون و لەبەر نەداری ناتوانن چارەسەری خۆیان بکەن..! شەرمەزاربن ئەوانەی منەتی شتێک بەسەر خودا و بەسەر ھەژارێکدا ئەکەن..
بە ڕوونی پێمان ئەڵێ کە زەوی باجی ھەڵەکانی مرۆڤ ئەدا ، بەڵام لەکۆتایی ھەر زەویە سزای مرۆڤ ئەدا بەوەی لەناو بچێ.. تاک بە تاکی مرۆڤەکان ئەبێ ئەو شایەدیە ببین..
سیناریۆیەکی جوان بوو ، جوانترینی ئەو بەشە بوو کە دانیشتوانی شارۆچکەکە ڕزگاریان ئەبێ .. دەستان خۆش
(Avatar) لەدوای (Legend of korra)چاوەڕێی دەستان خۆش بێت..