لەپای ئەم هەموو چاوەڕوانیە ئەبوو فیلمەکە ئێکجار شازبێت بەڵام عەیبی نەبوو خۆش بوو دەستپێکێکی باشە بۆ فیلمەکانی داهاتووی جیهانەکە
وەک باشترین فیلمی ئاکشن هەڵیدەبژێرم لە ژیانما بە جدی بەجدی تایبەتە جیاواز لە هەموو فیلمە ئەکشنەکانی دیکەیە لەگەڵ سەیرکردنی ئەزانی جیاوازیەکە چیە لەهەمان کاتدا زۆربەی فیلمەکان بە کۆتای خۆش یان ناخۆش کۆتای دێت بەڵام ئەمە کۆتایەکی ئێکجار ناخۆش و غەمباری هەبوو لە هەمان کاتدا تۆڵەکردنەوەکە کە خۆشترین دیمەنی بوو پەشیمان نابنەوە سەیری بکەن
ماڕڤڵ لەدوای ئەم فیلمەوە کۆتای بەخۆی هێنا شازی فیلم بوو انشاء اللە لەوە شازتر ئەبینینەوە یاخود پێچەوانەکەی...!!
هەندێک باسیان کرد گوایە فیلمێکی خراپە بەڵام وانیە، ڕەنگە لەچاو هەندێک لە فیلمەکانی دیسی نایاب نەبێت بەڵام چێژی هەیە بەڕاستی وە من کاتێک سەیری فلمێک ئەکەم و قسەی لەسەر ئەکەم لەدڵەوە ئەیکەم چۆن بێت ئاوای باس دەکەم سەیری بکەن زۆر شازە پەشیمان نابنەوە بەڵام ئەگەر حەزت لە ژانەری ئاکشن و سوپەرهێرۆیەکان نیە بەکەڵەکی تۆ نایەت🖤🌼
بەجدی بەجدی نازانم چۆن وەسفی بکەم بە تایبەت ئەم بەشەو بەشی پێشتری زۆر زۆر تایبەت بوون زنجیره فیلمێکی زۆر شازە
فیلمەکە کە دروست کراوە هیچ مەبەستیان لە دروستکردنی چیرۆک و شتێکی باش نەبووە تەنها دیمەنێکی ئێکجار زۆری سێکسی تێدایە وە هەر ئەمەشە وای کردووە لای خەڵک تایبەت بێت کە فیلمی وا کەمە لایان پێیان جیاوازە، لای من قێرەزەون بوو یانی چ سەیری ڤیدۆیەکی ڕووت بکەیت و چ ئەم فیلمە جیاوازی نیە
هەموومان مـناڵیمان ڕۆی بەسەیرکردن و چێژ وەرگرتن لە کۆمەڵە ئەنەمەیشنێک کە تا ئێستاش لە مێشکماندا ماون یەکێک لەوانە ماکوین بوو، بۆ دووەمین جار سەیرم کردەوە هەمان شت بوون تەنها لە تەمەنم ڕۆیشتووە دەنا تام و چێژەکەی ماوە
حەزم کرد پێشنیاری ئەمەتان بۆ بکەم چونکە شتێک تایبەت نەبێت من قسەی لەسەر ناکەم وە ئەم فیلمەش تایبەتە تەقریبەن 3 سەعاتە یان چوار نازانم بەس 3 جارم سەیر کردووە لە خۆشی سوپەرمان لەم فیلمەوە بە جیهانەکانی دیسی و ماڕڤڵ ئاشنابووم تایبەتە لام
زنجیرەیەکی مەزن بەلای منەوە دەمێکە سەیرم کردووە 34 چوار ئەلقەیە وابزانم،، ئەوە سێیەمین جارە سەیری ئەکەمەوە نازانم یانی خەڵک وا ناویان بردووە مناڵانەیە بەڵام لای من بێحەلە بێحەل وەسفی ناکرێت سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە بەڵام کەم کەم چونکە زوو تەواوی بکەی سەیری ئەکەیتەوە لە خۆشیا😂🖤
ئەمە وابزانم وەسفی ناوێت حەلی نیە تکایە تکایە سەیرت نەکردووە سەیری بکە چێژێکی ئێکجار تایبەتی هەیە. باس لەوە دەکات کەهەسارەی خۆیان زەوی گەردەل و تۆز و خۆڵی لێ ڕودەدات بە جۆرێک ژیان لێی ئەستەم بووە هاوڵاتیەک پێشتر فڕۆکەوانی کەشی ئاسمانی بووە واتا بە نزیکی زانا بووە گەشت ئەکەن بە ناو گەردوون دا لە گەردوون ئەمێننەوە گەشتی ناو کونە ڕەشەکان و هەسارەکانی دیکە دەکەن پاش ئەوەی کە هەسارەیەک دەدۆزنەوە کە زانای دیکەی لێبوو هەوڵی ڕزگار کردنی دان دواتڕ توشی ناکۆکی ئەبن بە هۆی جیاوازی بیرکردنەوە و بڕیاردانیان ئەمە بەشێکی کورت بوو هەر بۆ سەرەتایەک کە بزانن باسی چی دەکات سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە
بە مانای کەلیمە فیلمە فیلم بە جدی شازە the dark knight& the dark knight rises ئەم دوو بەشەیە بەجدی هەردوکیان شازن حەلیان نیە
وەڵاهی وەسف ناکرێت یانی فلمەکانی جاسۆن ستەیسین و دوەین جۆنسن و فیلمەکانیان شازن لە دایکبوون بۆ ڕۆڵگێران جا چ ڕۆڵگێرانێک حەلیان نیە. بە نسبەت ڕەیتنی فیلمەکە شایەنی زیاترە بەخوا پێنج زۆر کەمە 6 بۆ 7 شایەنە فیلمێکی خۆشە پەشیمان نابیتەوە لەسەر کردنی"🖤
شازە بە دڵم بوو بە گشتی ئەو فیلمانەی کە چەشنی ئەکشن و تاوان لە خۆدەگرن شازا
شازە شایەنی سەیرکردنە. دەستان خۆشبێت بە گشتی فیلمەکە ئەوە نەبوو چاوەڕوانبووین بەڵام لەسەر ئەمەوەش زۆر باشبوو خۆم 10\7.8 دەدەمێ ئادەمە ڕەش🖤🖤
هـەر بە جددی تۆقێنەرە شازە ئەستەمە سەیری بکەیت و بە دڵت نەبێ لە ڕووی هەموو شتێکەوە باشترین فیلمی ترسناکە تا ئێستا بینیبێتم لەوانەیە شازتر هەبێت لە داهاتوودا بەڵام تا ئێستاش باشترینە
حەزناکەم بۆ ئەوانەی سەیریان نەکردوە قسەیەک بکەم ببێتە هۆی ئەوەی سەیری نەکەن بەڵام بە گشتی باشە عەیبی نیە
ئەلقەی یەکەم سێیەم شەشەم یەک لە یەک نایابترن بە تایبەت ڕوبەڕوبونەوەی ئامیت و کۆنشو هەروەها مون نایت و هارۆ
نایاب بوو بەڵام هەم چیرۆک و هەم کاتی فیلمەکە زیاتر بوایە چونکە دەرنەکەوت ئەم کوڕە خراپەکارە یان پاڵەوانە بەڵام بە گشتی فلمێکی خۆش بوو دەستان خۆش
حــەلی نیە تـاکە تاک ئـەوەی سەیری نەکا پەشیمانە ئەوەی سەیریشی بکات و بە دڵی نەبێت با بڕواتە لای دکتۆرێکی دەرونی THE BATMAN🖤⚠
بەڕاستی خۆش بوو هەر چەندە وەک بەشی یەکەم نەبوو بەڵام شاز بوو دەستان خۆش