چیرۆکێکی قوڵی هەست و سۆزداری هەیە بینەر بە ئەستەم دەتوانێ قبوڵی بکات ، تێکەڵکێشیەکی زۆرجوانیشی بۆ کراوە ، یەکێک لە تایبەت مەندییە ناوازەکانی ئەوەیە کە بەش بەش کراوە و هەر بەشە و بە وەرزی ساڵەکان پیشانمان ئەیات بەڕاستی شایەنی بینینە باسی ڕۆڵ گێران و شتیش ناکەم چونکە ئەمان خۆیان خاوەنی هاڵیوودن ، لە هەموو ڕوویەکەوە ناوازە بوو شایەنی بینینە
ترس وا لە مرۆڤەکان دەکات بوەستن ترس سنوورێکت بۆ دادەنێت کە ناتوانیت تێپەڕێنیت ، تۆ گرنگ نییە بێتاوانیت یاخوود تاوانباری ئەگەر لە سێدارەدانت ببێتە هۆی ئەوەی ترست بۆ درووستبێت لە داواکردنی مافەکانت ترست بۆ درووست بێت لە دەربڕینی ڕات ئەوا بەبێ هیچ گوومانێکی پەتی دواتر لە ملی تۆ دەکرا ئەم فیلمە باسی سیاسەتی گەندەڵکاران دەکا دەرەبەگەکان ، چێژی تایبەتی هەیە و یەکێک لە هەرە ئەو باشترین فیلمانەی کە لە ڕۆمانەوە وەرگیراوە
چێژ ، خۆشی ، سوود ، زۆر شتی تریش تەنها لەم فیلمەیا ناتوانم بە هیچ وشەیەک وەسفی بکەم ، یەکێکە لە باشترینەکان و شایەنی بینینە
فیلمە کلاسیکیەکان هەمیشە جوانترین و باشترینت و شایەنی سەیرکردنن بێ دوودڵی ، جوانی وشەکانی کارەکتەرەکان ڕۆڵ گێرانیان زۆر ناوازەیە ، چیرۆکەکانیش زۆر سادە و جوانن و پڕ مانان ، کۆتاییەکانیش دڵخۆشکەرن و بە دڵی بینەرن ، دوو فیلمی ئاوا لە سەردەمی ئێستایە زۆر زەحمەتە بۆ بینینەوەی ، فیلمەکانی ئێستا زۆربەیان کۆتاییان یێ ماناییە ، دەتوانین بڵێن ( تا دەگمەن بێت باشتر دەبێت )
بەراستی چێژ بەخشە و شایەنی سێکردنە ، جوانترین چیرۆکی هەیە بە بێ هیچ دیمەنێکی زیادە شتەکان زۆر جوان ئەڕۆنە ڕێوە ، هەر سێبەشی زۆر خۆشبوو ، شایەنی سێرکردنە بەجدی ( دەستەی گورگەکان ) پانتۆڵ کورتەکان
یەکێکە لە باشترین ژانەرەکانی کۆمێدیا ، بەڕاستی ناوەزەیە و گەنجانەیە ، لە سەیرکدنیشی بێزار نابیت چونکە وات لێئەکات بەردەوام مەڕاقی ئەوە بکەیی بزانی ئەو هاوڕێیانە چی ئەکەن , شایەنی سەیرکردنە
شایەنی سەیرکردنە ، بەڕاستی بەچێژبوو ، فیلمەکە تەواو پێرفێکتە لە رووی سیناریۆ ، ئاکتینگ ، ساوند تراک ، هەموو شتێک ، کیلیان ئیستۆد بێحەلە بەڕاستی ، و لە کاتی سەیرکردنیش هیچ بێزار نابیت ، رووداوەکان تا ڕادەیەک خێران و باشن ،
هەرگیز ئەو هەستە باس ناکرێ کە هەتە ، کاتێک ئەم زنجیرەیە تەواو ئەکەیت ،کاتێک ئەگەیتە ئاخر ئەڵقە و ئیتر تەواو ئەبێت ، لەبەر ئەوەی زۆرە ، سیزن و ئەڵقەکانی قسەی ئەکتەرەکان و بینینیان ئەبێت ڕۆتینێکی ڕۆژانە ، یەکێکە لەهەرە خۆشترین زنجیرەکان ، زۆر تایبەتە زۆر چێژبەخشە ، هەم لە رووی قسەکانیانەوە ، هەم لەرووی چیرۆکەوە هەم ڕۆڵگێڕان ، بەڕاستی حەلی نییە ، بەڕاستی زۆر چێژبەخشە ، دەستی ستافەکەتان خۆشبێت بۆ وەڕگێرانی ئەم بەرهەمە جوانە
یەکێک لەهەرە باشترین ئەکتەرەکان ( جەیکە ) نواندنێکی نایاب ئەگێرێت لە هەر فیلمێکا دەرکەوێت ، بەڵام بە گشتی فیلمەکە خۆشنەبوو شایەنی سەیرکردن نییە چیرۆکێکی لاوازە
نایاب نایاب ، فیلمێکی زۆر تایبەتە کە ڕێڕەوی بیرۆکەی ژیانت دەگۆرێت بۆ گوزەرێکی باشتر ، بە بێ دوو دڵی سەیری بکەن بەڕاستی زۆر نایابە ، مڕۆڤ دەبێت ئەو کارە بکات کە خۆی حەزی لێیە خۆی تێدا دەدۆزێتەوە ،
بەراستی فیلمێکی نایاب بوو ، هەستبزوێن بوو ، پڕا و پڕ بوو لە مانا ، پێشنیار دەکەم بێ ئەوەی بیرکەیتەوە سەیری ئەم بەرهەمە بکەیی چونکە بەڕاستی شایەنەی ئەوەیە سەیر بکرێت زۆر تایبەتە