فلیمەکە خۆی تایبەت بوو وە ڕۆڵگێڕانەکەی ماثیو تایبەت تری کرد بوو
زنجیرە فلیمێکی کچانەی زۆر چێژبەخش بوو هەرچەنە من زۆر سەیری ئەو جۆرە فلیمانا ناکەم بەڵام ئەتوانم بڵێم باش بوو وە چیرۆکەکەشی خۆش بوو
ناخۆشترین فلیم کە بینیبێتم لەڕووی هەموو شتێکەوە خراپ بوو، زۆر بەکورتی سفری دوای فاریزە
گرینگ نییە چەن کەس دژی تۆن گرینگ ئەوەیە لەسەر بیروڕای خۆت بمێنیتەوە، وەنابێت کوێرانە دوای بڕیارێک بکەوین تەنها لەبەر ئەوەی بڕیاری زۆرینەیە شەرتیش نییە ئەوەی ئەیبینین و ئەیبیستین ڕاستیەکە بێت، وە نابێت بهێڵین ژیانی تایبەتی و کەسیمان زاڵ بن بەسەر بڕیارەکانمانا، ئەمانەو چەنەها شتی تر لە فلیمێک کە پێک هاتووە لە 12 کەس وە شاکارێکی دروست کردوە بەداخەوە من زۆر درەنگ بینەری بووم بەڵام ئەگەر تۆ تا ئێستا سەیرت نەکردوە ئەوا پێشنیار ئەکەم لەدەست خۆتی نەدەی
ئەتوانم بڵێم جوانترین چیرۆکی هەبوو دیوە شاراوەکەی دەوڵەمەنەکانی پیشان دا کە بەداخوە زۆربەی هەرە زۆریان بەو شێوەیەن بێجگە لە لوتبەرزی پلەو ناوبانگیان هیچی تریان بۆ گرینگ نییە، شایەنی بینینە
بەجدی بێ حەل بوو ئەبووو زووتر سەیرم کردایە هەتا بڵێی چێژبەخشە
لاواز بوو لەڕووی چیرۆک و ئەکتینگەوە شتێکی وا نەبوو بەڕای من کات کوشتنەو هیچی تر
خۆش بوو وە کۆتاییەکی هەبوو پێم وابێ هەموو بینەرێک ئەوەی ئەویست، خراپ نەبوو وەڵا
ئەهبراا لەتایبەتی ئەو زنجیرە فلیمە، هەرچەنە بەو جۆرە نەبوو کە باسیان ئەکرد، وە وەکو خۆشم چاوەڕێی شتێکی باشترم ئەکرد بەس هێشتا بەچێژبوو
ئەوە جاری دووەمە سەیری ئەکەم هێشتا هەر چێژی یەکەم جاری هەیە بەڕاستی تایبەتە گوناحە ئاشقی ژانەری ترسناک بیت و سەیرت نەکرد بێت
ئەو خۆشە نیە چیرۆکەکەی تۆزێ نەقسی هەیە نازانم نەوعێکە، ئینجا هەر چاوم تێک چوو لەڤیدۆ گەیم ئەچێ نەک فلیم
ئاخیرەکەی دەردی کورد ئەڵێت توورێکی قوڕاوی ناهێنێ ڕەحم بەبینەر ناکات
شکور بۆ خوا دوای نزیکەی سالێک ئەم زنجیرە خاو و گەورەکراوەم تەواو کرد بەجدی بەس سیزنی 5 خۆش بوو ماباقی هیچی وا نەبوو ئەوە هەر باسی سەرەتاکانی مەکە کە بینەر پەشیمان ئەکاتەوە کە سەیری کردوە ئەوەنە خاو ئەڕوا داخی ئەو سکایلەرەش لە دڵی منایە براڕۆ بێتامە کۆتاییەکەشی خراپ نەبوو تاڕادەیەک بەدڵم بوو
چیرۆکێکی خۆشەویستی جوانی هەبوو، فلیمێکی باش بوو بەس هەست ئەکەم دوو سەعات زۆرە بۆی وە تا ڕادەیەک نزیک بوو لە فلیمی fallen بەکورتی خراپ نەبوو
بەجدی خۆش بوووو ڕەنگە فلیمێکی زۆر سادە بێ لەڕووی هەموو شتێکەوە بەڵام هێشتا تام چێژی خۆی هەیە
چیرۆکێکی واتاداری زۆر جوانی هەبوو بەمانایی کەلیمە تایبەت بوو شایەنی بینینە.
بەجدی بێحەل بووووو هەتا بڵێی خۆۆۆش بوو بۆیە ئەگەر هاتووی سەیری کەی دڵنیا بە پەشیمان نابیتەوە
تۆزێ مناڵانە بوو چیرۆکەکەشی خراپ نەبوو بەس هەست ئەکەم دووبارە بوو، دەستان خۆش
یەکەم شت ڕۆڵگێرانەکەی جێنا زۆر جوان بوو وە لەڕووی کوالێتیەوە زۆر باش بوو بەڵام بەجدی چیرۆکەکەی مناڵانەیە شایەنی ئەو گەورە کردنە زۆرە نەبوو بەڕای من سەیرکردن و سەیرنەکردنی جیاوازی نییە
هەتا بڵێی تایبەتە چیرۆکێکی هێندە ئاڵۆز کە وا لەبینەر ئەکات بەپەرۆش بێت بۆ دۆزینەوەی وەڵامەکان لەهەر ئەڵقەیەک زیاتر شۆک ئەبیت، بەڵام خۆزیا نەوەستایە لە بڵاو کردنەوە چوونکە دڵنیام سیزنی دووەمی شاکار ئەبوو وەکوو دارک
دەستان خۆش بەس زۆر ناخۆش بوو، ئەم چەن فلیمە دوایانەی نیکۆلاس زۆر بێمانا بوو خۆزییا سەیرم نەکرداییە
خۆش بوو باسی زۆر شتی کرد کە کۆمەڵگا خۆی لێ کوێر کردووە بۆییە سەیری کەی باشترە، بەس تۆزێ دوور و درێژ بوو
ئەگەر کاتی خۆت لێ زیادە و ئەتەوێ سەیری کەی ئەوا باپێو بڵێم شازی فلیمە لەڕووی بێمەعنایی یەک شتی تیا بەسەر نییە هەتاکوو فلیمەکەم تەواو کرد دڵم تەقی بۆیە بەڕایی من سەیری شتێکی باشتر بکە
هەنێ جار ڕەنگە بچووکترین شت تەواوی خواستەکانمان بگۆڕێ، فلیمێکی خۆش بوو ئەتوانی شتی زۆر گەورە لە لووسی بچووکەوە فێر بیت
ڕاستی خۆی من بەس لەبەر جۆنی سەیرم کرد ئەگینا حەزم لەژانەری ژیاننامەیی نییە، فلیمێکی خراپ نەبوو بەس باشیش نەبوو بۆ من چێژ بەخش نەبوو بەڵام لەوانەیە فەرقی هەبێ بۆ ئەوانەی حەزیان لەو جۆرە فلیمانەیە
بەڕاستی فلیمێکی ناخۆش بوو شایەنی سەیرکردنە بۆ ئەوانەی کاتی خۆیان لێ زیادە
فلیمی بێمەعنای زۆرم بینیوە بەس ئەمەیان بەجدی بێتام بێمانا بوو هەتا بڵێی فلیمێکی هیچە نیو سەعاتیم سەیر کرد هێڵنجم هاو ئەم جۆرە فلیمانە بەس بۆ تێکدانی خێزان و ئاسایی کردنەوەی شتەکەیە لەناو کۆمەڵگایە ئەگینا بێجگە لەوە هیچ مەبەستێکی تری تیا نییە
چیرۆکێکی بێمانا فلیمێکی بێتام، هەنێک ئەڵێن چێژبەخش بوو بەس بۆ من نا هەر مێشکی تێک یام وە بەجۆرێک لە جۆرەکان ترسی ئەخستە دڵتەوە،وەلحاسڵ لەمەبەستی فلیمەکە تێنەگەشم شایەنی سەیرکردن نییە لێی پەشیمان ئەبیتەوە