دوای سالێک دوبارە بینەری دەبمەوە بێزاربونی نیە پێم واییە دەبێت ٢ جار سەیری کەیت ئەگەر بتەوێت زۆر بەجوانی لە شتەکانی تێبگەیت چونکە شتی وابچوک و ئالۆزی تێدایە کە تەنانەت لە کۆتایی زنجیرەکەش باسیان ناکات دەبێت بینەر خۆی تێبگات و لێکدانەوەی بۆ بکات یان هەنێک کات بە نا ئاشکرایی باس دەکرێت لە زنجیرەکە♥️
خراپ نیە باشە روداوەکانی بە جێژە وات لێدەکات پێشبێنی بکەیت وات لێدەکات چاوەرێی شتی زۆر سەیر بکە بەڵام لە رووی چیرۆکەوە شتێکی وانیە یانی مەعقول نیە ئەم هەموو خوێندکارانەیان کە ئێمە وا سەیرمان کرد کە بەراستی ئەم یاریە دەکەن و دەمرن هەرچەندە هەنێک شتمان بینی کە سەیر بوون نمونە کاتێک چون ڤیدیۆیەکیان کرد ٢ کەس راوە ماسیان ئەکرد و نەدەجوڵان هەر وەستابوون !! ئەمە نمونەیەک بوو کە ئەمە ژیانی راستی نیە و خەیالێکە بەڵام زۆربەمان بروامان پێی نەبوو تا لە کۆتایی وابوو زۆر بە جدی سەیری دەکەیت و لە کۆتایی راستی دەرناچیت بەڵام هەر خراپ نیە کە ئەو کچە لەبەر ئەمان خۆی کوشت و دایک و باوکیشی ویستویانە تۆلە لەمان بکەنەوە و لە ئازارە تێبگەن لە کۆتایی فلیمەکە کە کچەکە خۆی فرێدایە خوارەوە بۆ ئەوان دیار بوو کە دایک و باوکی ئەو کچەی کە خۆی فرێدایە خوارەوە بەرنامەیەکەیان وا دەرشتبوو کە هیچ کەسێک زیندوو نەببیت هەموو بمرن تا ئەو ئازەرە ببینن کە کچەکەیان بینی بەڵام ئەوەی چاوەروان نەکراو بوو ئەوەبوو کچەکە خۆی کردە قوربانی بۆ هاورێیکەی لە کۆتاا ساتیشا دیار بوو کە دوبارە بووە هەمان چیرۆک بەڵام ئەمجارە دیار بوو کە کچەکە لە پاسەکەدا لە تەنیشتی نەبوو لەبەر ئەوەی دایک و باوکی نایانەوێت کەس بە زیندووی دەربچێت یان بلێن ئەیانەوێ هەموویان ئازار بچێژن بە بەردەوامی و دوبارە و دوبارە ئەوەی سەیری بوو کچەکە کە خەبەری بووە لە پاسەکەدا دیار بوو کە ئەیزانی چی رودەدات یانی شتەکانی بیر نەچوبوەوە بە پێچوانەوە کە هەموو ئەوانی تر رەفتاریان ئاسایی بوو کە مانای ئەوەیە هیچیان بیر نەماوە
بێ حاللل❤️🔥 یەکێکە لە هەرە باشترین و تایبەت ترین فلیمە کانی تۆم هاردی
بەجدی تایبەتە چا بە رۆلگێرانی تۆم هاردی و لیۆناردۆش بێت ئەوە هەر ئاگرە❤️🔥
پێم وانەبووە کیڤن هارت بۆ ئەمجۆرە فلیمانە ببیت یانی زیاتر لەگەل ئەکتەرێکی تر بینیومە رۆلی جوان بگێریت بەڵام دەرکەوت وا نیە ❤️🔥
خراپ نیە خۆشە بەڵام هەیچ کام لە بەشەکانی ناگاتە بەشی ١ بەجدی تیابەتە
فلیميک رامی مەلیک و دانیاڵ گرایگی تێدابێت تۆ بلێی چۆن بێت ؟ بێگومان بێ رکابەرە❤️🔥
کورە کاکە سەیری مەکەن وەلاهی جنێو نەما نەیدەم بەو بێ ئەخلاقە باش بوو لە ئاخیرا گیرا ئەگینا بە دەرهێنەرەکەیشم ئەدا کێشە ئەوەیە ئەلێن لە راستیشەوە وەریگراوە
کریستیان بەیل فلیمی تری هەیە کە شازن بەڵام ئەمەیان بەرای من زیاد لە حەد گەورە کراوە ن
فلیمەکانی لیوناردۆ تایبەتە ئەمەش بێگومان یەکێکە لەوانە، پەیامێکی جوانی هەیە ئەویش ئەوەیە گرنگ نیە چەند پارەت هەیە گرنگ ئەوەیە بەرێگایەکی راست هەت بێت بە کوردیەکەی خۆمان پارەیەکی حەلال پەیا بکەیت لە 1 ملیۆن دەفتەری حەرام باشترە هەم لەلای خودا هەم بۆ خۆت توشی هیچ کێشەیەک نابیت ئەگەر بینەری ئەم فلیمە بن دەبینن پارە پەیاکردن لەرێگای نایاسایی چ ئەنجامێکی دەبێت دەولەمەندترین کەسیش بیت رۆژێک دیت تەنانەت هاوسەرەکەشت و هاورێکانیشت کە رۆژانێک بروات پێیان بوو لەگەلیان بوویت پشتت تێدەکەن و خیانەت دەکەن لە کۆتایشا پارەکە هەمووی رۆشت کوردەواری خۆمان قسەیەک هەیە ئەلێین پارەی حەرام یان دکتۆر دەیبات یان دەدزرێ ئەمیش ئەگەر بینەریبووبن بینیتان چۆن پارە کانی نەما کە یەکێک بوو لە دەولەمەنەکان و بچوک ترین شت یەک دنیا پارەی تێدا سەرف دەکرد، لە کۆتایی هیوادارم هەموو کەسێک بینەریبێت بێگومان لایەنی ناشرینیشی هەبوو کە زیاد لە حەد شتی تێدابوو وەک لەشفرۆشەکان و هەنێک شتی تر بێگومان ئەمەش ئاسایە بۆ فلیمێکی هۆلیود، دەسی هەموو ستافە جوانەکەی کورد سەپتایتڵ خۆشبێت💙
نازانم فلیمێکی سەیرە نە ئەوەیە پەیامێک بگەیەنێت نە ئەوەیە چیرۆکێکی جوانی هەبێت پێم وابێ بۆ ئەوە دروست کراوە منالی پێی بترسێنی
- [ ] خراپ نیە، ئەم زنجیرە فلیمە چەند بەشێکی هەیە ٢ بەشیم دیوە نازانم بۆ بەشەکانئ تری بەڵام یەک بەشی ببینیت چیرۆکی بەشەکانی تریش ئەزانیت هەر ئەوەیە لەسەرەتاوە دینە خانوێک و وردە وردە شتی سەیری رودەدا و ئتر خێزانەکە کامێرایەک دائەنێن و وردە وردە ئەزانن شتێک لە خانووەکەیان هەیە هەتا بەشی ١ و ٢ ئەوەبوو یەکێک لەو خێزانە توشی ئەمە بوون ئەوەبوو لە منالیەوە ئەم شتە لەگەلیان بووە و ئیستە هاتووەتەوە بە جۆرێک و بە کورتی چیرۆکەکەیان رەپتی بەیەکەوە هەیە ئەبێت لە بەشی یەک تا کۆتایی سەیری کەیت تەقریبەن زنجیرە فلیمێکی خراپ نیە بەڵام بێگومان باشتر هەیە
خودی خۆم کە دەسم کرد بە سەیرکردنی فلیم لە فلیمی ترسناکەوە بوو زۆر فلیمم دیووە ترسناک ئتر شتەکە ئاسایی بوەتەوە لەلام، فلیمی ترسناک مانای ئەوە نیە لە پر شتێک بێتە دەرەوە و بت ترسێنی ئتر ئەمە ترسناک بێت و بێتە کۆمێنت بلێی زۆر ترسناک و خۆش بوو یان باشترین فلیمی ترسناک ! فلیمی ترسناک ئەبێت ئەوەنە ترسناک بێت وردە وردە بت ترسێنی بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بە خێرای بێتە بەردەمت و بت ترسێنی فلیمی ترسناک ئەبێت وات لێبکا هەموو جەستەت هەست بە ساردی بکات لەگەلیشا بێگومان چیرۆکەکەی ئەبێت نایاب بێت ئیستە هەمووی چیرۆکی زۆری یەک شتە یان ئەوەیە خێزانێن ئەچنە شوێنیکی دورر و مالێکی تازە کە ٣ نەفەرن یەک مالی گەورەیان گرتوە جێگای ٢٠ نەفەر ئەبێتەوە و لە پرێکا لە شەوی یەکەم و دوەم شتێکیان لێی پەیا ئەبێت بەرای من بەمە ناوترێ فلیمی ترسناک یەکەم ئەبێت چیرۆکەکەی جوان و نایاب بێت دوەمیان ئەبێت ترسناک بیت، بێگومان ئەم فلیمە بەشی یەکەمی خراپ نەبوو هیوادارم بەشەکانی تری جیاواز تر بن
لە ژیانم بروا ناکەم ٢ جار سەیری هیچ فلێک و زنجیرەیەکی بۆلیودم کردبێت هەتا بە پێچەوانەوە رقیشم لێی بووە، ئەم فلیمەم بینی کە زۆر وەسفیان ئەکرد ئەترسام سەیری کەم و ئەو ٢ کاتژمێرە بەبەلاش بروا، بەڵام بەجدی نازانم لە کوێوە دەسکەم بە وەسف کردن و چۆن کۆتایی پێبێنم، لە چیرۆکەکەیەوە ؟ لە گەیاندنی پەیامەکەیەوە ؟ لە مانای راسگۆیەوە ؟ لە کوێوە دەسپێبکەم ؟ فلیمی هۆلیود و کەی دراماشم زۆر بینیەوە بەراستی هیچیان وەک ٢ کاتژمێری ئەمە تایبەت نەبوون لە روی چیرۆک و گەیاندنی ئەو پەیامە جوانانەی بۆ بینەر، لە سەرەتایەکەوە بینەر بە چاویکی بەبەزەی سەیری فلیمەکە دەکات بەڵام لە کۆتایەکەی ! یانی وشەیەک هەیە کە دەلێن وەسف ناکرێ بەجدی ئەمە بۆ ئەم فلیمە وتراوە، بینەربن وەسف ناکرێ❤️🔥
تایبەتە، ئەگەر نازانیت ئەمە زنجیرەی هەیە بینەری زنجیرەکەی بە بەناوی teen wolf ئەوجا سەیری ئەمە بکە چونکە هیچ لێی تێناگەیت و تامی خۆی نیە، هەورەها بۆ کۆتاییەکەی پێم وانیە دێرک مردبێت لە چەن شوێنێک بیستم بەڵام ١٠٠/١٠٠ راست نیە کە لەوانەیە بەشیێکی تری بێت ئەم فلهمە کە بە هەمان شێوە سەر بە teen wolfە زنجیرەیەکی نایاب و شازە بێگومان
کورتە فلیمێکی کۆمیدی بوو پۆلیس خۆشبێت ژیانی رۆی داماوە😂
بەرای من کاتی خۆتان بە فیرۆ مەیەن بە سەیرکردنی کاتەکەی زۆرە هەر ئپسۆدی ٥٠ دەقە بینەری شتێکی تربن، لەبەر ئەوەی زۆر بێمانا کۆتای هاتوو هیچ نەبوو سەرەتا زنجیرەکە لەو سالە دروست کرا کە کۆرۆنا بڵاو بویەوە بۆیە لەدوای وەرزی ١می زنجرەکە وەستا ٢٠١٩ تا ئیستا !! و زنجیرەکە پێویستی بە وەرزی ترە بۆ تەواو بوون چونکە هیچ مانای نیە هەروا کۆتایی بێت، دواتریش کە ئەمانە لەم شوێنە گیر بوون تا ئیپسۆدی ٩ بەهیچ شێوەیەک باسی ئەوەی ناکرد کە ئەمە چۆن هاتوون ئەویش لەوێ بەس باسی ئەوەی کرد کە سایەق پاسەکە ئەناسن !! یانی تۆ ١٠ ئیپسۆد دانیشی بە دایار زنجیرەیەکەوە کە هەنێک خوێندکارن لە شوێنێک گیر دەخۆن و کۆتاییکی بێ مانای هەبێت بەجدی کات کوشتنە لە ئیپسۆدی ٢ وە تا ٩ بەس باسی ئەوەبوو کێ بەرێوەبەر بێت و کێ نەبێ وەلاهی یەکێ ٢ سال بینەری سینەمابێ بیکە دەرهێنەر شتی زخم تر دروست دەکا لەمە کۆتایەکەشی دیار بوو کە ئەو ژنە گەورە بوو (ئێل) بوو کە پیر بووە و هاورێکانی کە لە پشتەوە کۆتایی ئیپسۆدی ١٠ پشانی دا ناوەکان ناوی هاورێکانی بوو کە مردوون ! چۆن ؟ نازانم !! منالەکانیش دیار بوو کە تا ئیستا لەو شوێنە رزگاریان نەبووە و منالیان دروست کردوە بە کورتی لە کۆتاییا بەس کات کوشتن بوو
دەستان خۆشبێت، خراپ نەبوو بەڵام کاتەکەی زۆر بوو و درێژ کرابووە چیرۆکێکی جوانی هەبوو باسی لە چاو چنۆکی مرۆڤ ئەکرد و لە کۆتایش چیان بەسەردێت
نە شایەنی ئەو وەسفە بوو نە شایەنی ئەو رەیتینگە، بەڵام کۆتایەکەی جوان بوو
بێگومان لە کۆتایەکەی چاوەروان نەکراوە کە هیچ شتێک رونادات هەروا کۆتایی دێت ! پرسیاری زۆر درەست دەکات کە بۆ هاتونەتە ئەم شوێنە و زۆر شتی تر جوانترینیان کۆتایی بوو کە دەنگی منالەکەشی حساب کرد کە لەدایک نەبووە، خراپ نەبوو بەڵام پێویست ناکات کاتت بە فیرۆبەیت سەیری شتێکی تر بکە
بەجدی چاوەرێی بووم خۆش و شاز بێت بەڵام چاوەرێی ئەوەمە نەبووم !! زۆر لەوە شاز ترە کە چاوەرێیم کرد بێ حەلە🔥
بەجدی تایبەتە بەڵام ئەکتەری وای تیایە رێک شیط ئەبیت ئەگەر بینەری breking bad بوبن چۆن سکایلەر بێتامە و ئیزعاجە لە هەموو زنجیەرەیەک ئەکتەری وا هەیە لێرەش هەیە، هەروەها زنجرەیەکە کە لەناو کورد هیچ گەورە نەکراوە و تا ئیستا زۆر زۆر بەکەمی دیومە باسیش بکرێ بەجدی لەو سالە کە دەست کراوە بە دروست کردنی ئیستاش هەنێک زنجیرە هەیە ئەو ئاستوو چیرۆکەی نیە نەک ئیستا لەو بروایە نیم ١٠ سالی تریش هەیبێت ئەم زنجیرەش وەک هەنێک زنجیرە کاریگەری هەیە لەسەرت ئەگەر بە جوانی سەیری بکەیت و هیچ نەپەرێنی زۆر سپاس بۆ وەرگێرانی ئەم زنجیرە شازە🖤🖤🖤
فلیمی زۆمبی کۆری بەتایبەت لە ئاستێکی زۆر خراپە لە زۆر بەی فلیمەکانی لە رووی چیرۆک ئەتوانین بلین زۆری یەک چیرۆکن بەڵام زۆر خراپ نین بەڵام جولاو راکردنی زۆمبیەکانم هیچ بە دڵ نەبوە تا ئیستا لە فلیمی کۆریا جگە لە train to busan کە تایبەت بوو
فلیمی زۆمبی زۆرن و زۆربەیان تایبەتن یەک شتم لا سەیرە زۆر فلیمم دیوە بێگومان زۆمیشی تیابوە زۆر، فلیمەکان هۆلیود و کۆری بوون، بەڵام یەک پرسیارم لا دروست بوە لە فلیمە هۆلیودەکان زۆمبیەکان بە خاوی یاخود وەک ئەوەبێ قاچێکیان شکابێت برۆن و خاو ئەرۆن بەڵام فلیمە کۆریەکان عەکسی ئەوە بینیومە زۆر زۆر خێراتر ئەرۆن ئەگەر بینەری هەردرووکیان بیت نازانیت کامیان هەلبژێریت و کامیانت لا پەسەنترە بێگومان شتێک نیە کە لەراستیا تاقی کرابێتەوە و بزانین کە زۆمبی هەبوە خاوە یان خێران لە کاتی رۆشتن بەڵام بۆچی لە زۆری فلیمە کۆریەکان خێران و هۆلیود خاون ؟! زنجیرەی بەناوبانگی twd خاون کە گەورەترین زنجیرەی جیهانی زۆمبیەکانە ! لەم فلیمەشدا بێگومان خێران زۆمبیەکان هەشە لە کۆریەکان خاون بەڵام سەیر ئەوەیە بۆ جیاوازی ئەکەن لەوەیا ؟! ئەم فلیمەش یەکێکە لە تایبەتەکان سەرارەی ئەوەی زۆربەی کات دیمەنەکان لە یەک شوێن بوون و زۆر جوڵەی پێ نەکراوە وەک فلیمەکانی تە کە زۆر شوێن و شۆقە و وڵات پشان دات ئەم تەنها لە یەک شوێن و بینەر زۆر هەست بەم وردەکاریە ناکات لەبەر چیرۆکەکەی بێگومان شایەنی سەیرکردوە و تایبەتە
بەرای خۆم ترسناک ترین زنجیرە فلیم بووە تا ئیستا بینیبێتم کە ماوەیەکی زۆر زۆر سەیری فلیم و زنجیرەم کردوە تەبعەن بێگومان بەشی یەکەمی نەوەک ئەوانی تر بەشی یەکەم ترسناکە و بەشی دوەمیش هەروەها بەڵام کەمتر و کەمتر دەبێتەوە یانی بەشی دوەمی زنجیرە فلیمەکە وەک بەشی یەک ترسناک نیە بەڵام چیرۆکێکی جوان و ترسناکی هەیە شایەنی سەیرکردنە بەموو بەشەکانی ئەگەر دڵخوازی فلیمی ترسناکیت و ئەمەت نەدیوە ئەوە حساب بکە هەر فلیمی ترسناکت نەدیوە تەبعەن لەکاتی سەیرکردن لە ژورێکی تاریک و تەنها خۆت و بە هێدفۆنەوە نەک عەکسی ئەوە و لە ژورێ روناک و لەبەردام ٤ کەسا سەیری کەیو بێت بلێی هی ترسناک نەبوو. دەستان خۆشبێت بۆ وەرگێران🩶
دەستپێکی یەکێک لە باشترین زنجیرە فلیمەکان تا ئیستا بینیبێتم لەم ژانەرە بێگومان، لەگەل هیچ دا نیە تایبەتە و وەسف ناکرێت ئەگەر کورتەیەکی باس کەین پیاوێکە ئەو کەسانە ئەرفێنێت کە تاوانێکیان کردوە یان لە ژیان بێزارن و ئالودەی شتێکن هەلیان ئەبژێریت و ئەیان خاتە شوێنیک ژورێکی پر نهێنی وەک مەتەڵێک !! ئتر قوربانیاکان لەو ژورە ئەبێت رێگای دەرچون بدۆزنەوە و هەلبێن بەڵام ! بێگومان ئەبێت باجێک بدەن لە پێناو ئەوەدا ئەیکەن بە ساخو تەندروستی دەرناچین یان هەردەرناچن و ئەرن بەڵام بە ئازارەوە نەک تەنها بە یەک گوڵە و بەس ! ئەم پیاوە ئامانجی ئەوەیە ئەو کەسانەی گرنگی بە ژیان نادەن وایان لێبکات بۆچونیان بگۆرێت بە سزدانێکی زۆر قورس و قێزەون بەسەریاندا بۆ ئەوەی بزانێت ئایا هەولێ رزگاربوون ئەدەن سەرەرای هەموو ئەمانە ؟! بەرای من تایبەت ترین و شاز ترین زنجیرەیە لەم بوارە تۆزێک قێزەون و رەنگە کەمێک ترسناک بێت بەڵام نایابە 🖤
تایبەتە تەقریبەن یەک تۆز لە زنجیرەی lost ئەچێت بەلام ئەو تایبەترە بەرای من، ئەگەر ویستان شتێک هاوشێوەی ئەمە ببینن بینەری لۆست بن شازە، ئەم زنجیرەی بێگومان شازە بەڵام سیزینی زۆری ماوە تا کامل لە چیرۆکەکەی تێبگەین ئیستا کە هێشتا سیزنی ٢وە ناتوانین بریار بەین چی رودادا دواتر، بەڵام ئەوەی گرنگ بێت دانیشتوانی شارۆچکەکە زۆر گۆراون لە زۆر روەوە زیاتر زانیاری ئەزانن لەسەر شوێنەکە و ئەگەرێن بەدوای زانیاریا وە ڤیکتۆر ئەو هەر لە منالیەوە لەوێ بوە تەمەنێکی زۆری لەوێ بەرێ کردوە دڵنیام شتی گرنگ دەزانێت کە زۆر بەی دانیشتوانەکان نایزانن هەروەها ئێمەش. ئەوەی گرنگ بێت ئەم شارۆچکەیە خەون نەبوو😂 وەک بیرمان لێکردوە لە کۆتایی دیارر بوو کە ئافرەتەکە رزگاری بوو لە نەخۆشخانەیەک دۆزرایەوە دوای ٣ رۆژ !! بیرکەوە ئەگەر ئەم شوێنە دروست کراوی کەسێک یان حکومەتێک بێت بۆ ئافرەتەکەی رگار کرد ؟ یاخود بۆ تەنانەت گرنگی پێیدەدەن ؟ کە ئەوان ئەو هەموو خەلکەیان لە ناو شارۆچکەکە کوشت !! ئەگەریش گرنگی بەن بۆ راستەوخۆ نەیان کرد کە زانیویانە دەرچوە لەو شوێنە ؟ بۆ دوای ٣ رۆژ !! وە دایکی ڤیکتۆر بیرم بێت پێم وابێت دەرچوە لەو شوێنە بۆیە ڤیکتۆر شوێنی ئەو قەلایەی دەزانی کە لە دەرەکەوە بۆی ئەرۆی کەوابێ دایکی رزگاری بوە !! بەڵام بۆ نەگەراوەتەوە ؟ زۆر شت هەیە دێت بە مێشکمان رەنگە هیچی بەر نەبێت ؟ رەنگە نەیویستبێت برواتەوە ؟ رەنگە کەس بروای پێی نەکردبێ ؟ وە بیرمان بێت بە کورتی ئالۆزە پێویست ناکات زۆر بیری لێکەینەوە تا ٢ یان ٣ سیزنی تر نەیەت کامل تێناگەین هیوادارم بە زووی بێت لە کۆتایی زنجیرەکە زۆر بە تامەزرۆیەوە جێی هێشتین 🖤 دەستی هەموو لایک خۆشبێت بۆ ئەم زنجیرە جوانە🩶.
زنجیرەیەکی تایبەتە تەبعەن رۆژانی خوێن مژەکان یان بلێن tvd هیچ نیە لە چاو ئەم زنجیرەیە راستیش لەبەر چیرۆک و لێ تێگەشتن نەبوایە پێم گوناح بوو سەیری خوێن مژەکان بکەم بەڵام چار نەبوو ئەبوایە بینەری ئەوان بیت ئەوجا بێت بۆ ئێرە وە ئەمە تەنها ئەوە نیە هەر جۆرە کێشەیەک هەبێت روبەرویان بێتەوە راستەوخۆ هەولی لەناوبردنی بەن وەک هەر زنجیرەیەک کە بینیومانە ئەم زنجیرە باسی گەورەی خێزان ئەکات خۆشەویستی بۆ خیزان کە خیزان چەند گرنگە هەبێت و گرنگی خیزان بۆ ژیان چیە !! وە ئەو هەموو قوربانی دانە بۆ خێزان وە فێردەبێت کە هەموو شتیک بکەیت لە پێناو خیزانەکەت سەرەرای هەموو ئەمانەش دیمەنە شازەکان هەریەک لە ئەکتەرەکان کە هەریەکەمان پێی سەرسامین رەنگە ئەگەر یەکێک چەن کارێکی قێزەون بکات رقمان لێی بێت لە هەنێک فلیم یان زنجیرە هەیە کە کەسێک شتێک زۆر خراپ و قێزەون دەکات رقمان لیی دەبێتەوە لەبەر ئەوەی کردویەتی بەڵام لێرە وانابێت لەبەر خۆشەویستی ئەکتەرەکان هەموو شتە خراپەکان نابێنیت لە ئەکتەرەکەدا بێگومان هەنێک ئەکتەر وائەکەن زنجیرەکەت زۆر زۆر بە چێژتر بێت لە خوێنمژەکان هەنێک ئەکتەرمان بەدڵ بوو بەڵام لێرە هەنێک نیە زۆرێکە بەجدی وەسف ناکرێ بێگومان یەکێک لەو ئەکتەرە نایابانە جۆسف مۆرگان یاخود ناسراو بە کلاوس بیرئەکەمەوە ئەگەر ئەم نەبوایە ئەم زبجیرە وا نەئەبوو زۆر زۆر ئەگۆرا هەروەها هەریەک لەوانی تریش، زۆر زۆر سپاس بۆ وەرگێرانی ئەم زنجیرە شازە دەسی هەموو وەرگێرەکان و ئەوانەی ماندوو بوون خۆشبێت
شاکارر لە خۆی هەنێک فلیم هەیە تا حادێک لە یەک شوێنە تا کۆتایی و زۆر بێتام و ناخۆشە و زو بێزار ئەبێ بەڵام ئەمە سەرەرای ئەوەی تا حەدێک لە یەک شوێن زۆرتر دیارە کە ناو سەیارەکەیە بەڵام هەر بەچێژەو تایبەتە بینەربن 🩶
نازدارە بەشی ٢ی هەنێک کەس پێیان وایە بێتامە لەبەر کوالێتیەکەی و هەنێک شت بەڵام خودی خۆم ئەو بەشەم پێ تایبەتە چونکە شتی زۆر قێزەونی تیدایە کە جیا لەوەی رەنگە پێت ترسناک یاخود زۆر قێزەون بێت هەنێک کۆمیدیشە رەفتارەکانی ئەگەر حەزت بە فلیمی قێزەون نیە بینەر مەبن قیزەون تەنها خوێن رشتنوو دەسترێژی و هەنێک بابات نیە لەم فلیمەوە فێردەبن قێزەون یانی چی تا ئیستا هیچ فلیمێکم نەدیوە بەقەد ئەمە قێزەون بێت لەلام، دەستان خۆشبێت
ئەگەر موشکیلەیەکو هەیە و ئەتەوێ گەورەتر بێت ؟ ئەگەر خەمێکت هەیە و ئەتەوێ زیاتر بێ ؟ ئەگەر تورەیت و ئەتەوێت زیاتر تورەبیت ؟ فەرموو بینەربە 🩶
سەرەتا دەستی وەرگێرە ئازیزەکان و ستافی کورد سەبتایتل خۆشبێت بۆ زنجیرەیەکی لەم شێوەیە جوان و سەرنجراکیش، بەجدی شایەنی سەیکردنە (پێکەنین،تورەی،خەفەت) زۆر شتی تر لەم زنجیرەیەدا دەبینیت، بۆ کۆتا ئەلقەش و کۆتایی زنجیرەکە بەجدی بەرای من جوانترین کۆتایی بووە کە بینیبێتم لە زنجیرەدا وە خەفەتاوی ترینی دیمەنی زنجیرە کە کۆتاییەکەیەتی سپۆیلێکی بچوکیش سەرەتا و کۆتایی زنجیرەکە هەر لە قەبرستان دروست بوو کۆتایی هات 💔. دەستان خۆشبێت دوبارە بۆ وەرگێران💙.
بەجدی هیچی لەسەر ناوتری فلیمێک جەیسنی تیدابێت چاوەرێی چیدەکەیت ؟! هەردوو بەشەکەی شازە بینەربن 💙
زنجیرە فلمێک ئەکتەرێکی وەک scott ی تێدابێت هەر وائەبێت بینەربن بەجدی شازە💙.
فلیمێکی خۆش بوو بەڵام بۆ ئیوە بەس خۆ هیلاک کردن بوو مناڵیش ئەزانی ئەو وەرگیرانە بکات بە موبایل.
فلیمیکی خۆشە لە ناو ئێمەدا تا حەدێک ئەم فلیمانە سەیری ناکرێت یان زۆر کەم بەڵام ئەمیشە بە هەمان شێوەی هەموو ئەوانی تر شازن و هەنێک جار سودی زۆر هەیە بۆ زانیاری خۆت دەستی هەموو لایک خۆش بێت بە تایبەت کاک رەنجدەر کە زۆر بەی ئەو وەرگێرانی بۆ کردوە دەستی هەموو لایک خۆشبێت سەرکەوتوبن💙
زنجیرەیەکی شاز دەستان خۆشبێت لەگەل ئەوەشا رەخنەیەک دەستی وەرگێرەکان خۆشبێت بەڵام تکایە بەس خۆتان هەزەلی بکەن بە هەندێک وشە و شتی بێمانە یان پاش و پێش خستنی یان هەنێک وشە هەیە بە هەلە ژێرنوس کراوە دەستان خۆش
بەراستی نایاب بوو فلیمێک کیڤن هارتی تێدابێت هەر وا دەبێت. دەستان خۆشبێت💙
تا دێت شاز تر دەبێت ئەگەر سەیریت نەکردوە سەیری بکە لە بەشی یەکەمەوە🔥💙
بەجدی شازە بە ٥ رۆژ سەیری ٤ وەرزم کرد نازانم ئتر پێوسیت بە وەسفی زیاتر ناکات. دەستان خۆشبێت 💙
فلیمێکی نایاب بوو تۆزێک ئالۆزە بەلام شایەنی سەیرکردنە، وە ئەگەر سەرنج بدەی لە سەرەتا کاتێک دەست پێی دەکات هەنێک شتت لێدەپرسن وەک خواردنی دلخوازت چیە ؟ و لەو کاتەی خواردنەکان دێنە خوارەوە هەمووی ئەو خواردنانە هەرەمەکی دا نەنراوە ! بەڵکو ئەوە خواردنی دلخوازی هەموو یەکێک لەوانەیە کە لە نێو پلاتفۆرمەکە بوون وە ئەگەر خواردنێک هەلبگریت هی تۆ نەبێت یا خوود خواردنی دڵخوازی تۆ نەبێت کە هەلت بژاردوە ئەوە ئەو قاتەی کە تۆیی تێدایە گەرم یان سارد دەبێت. ئەگەر دیقەت بدان جارێکیان خواردن لە ژورەکە بوو هیچ شتێکیش رووی نەدا لەبەر ئەوەی ئەو خواردنە یان ئەو میوەیە ئەوە بوو کە یەکێک لەوان لەو ژورە هەلیان بژاردبوو بۆیە هیچ شتێک نە گۆرا . سپاس 💙
نایابە بەجدی هەرچەند لێی دەروانم وەک جۆن ویک وایە بەڵام ئەم ئەکتەرێکی نایابی تر رۆلی تێدا دەگێرێت jason Statham. دەستان خۆشبێت💙