بێ سپۆیل: سەرەتا لە کاتی سەیر کردنی زنجیرەکە کەمێک دوو دڵ بووم خۆش بەختانە پێشتر لێم سپۆیل نەکرابوو بەڵام لەگەڵ سەیر کردنی دوو ئەڵقەی سەرەتای زنجیرەکە جیاوازیەکی باشم ئەبینی بە ڕاستی زنجیرەیەکی زۆر ناوازە و بەهێز و چێژ بەخشە کە ئێستا هەموویم سەیر کردووە حەزم ناچێتە سەر هیچ زنجیرە و فیلمێک تا ماوەیەک چوونکە بە جۆرێکە کاریگەری بەجێ دەهێڵێت وە هەر کەسێک ئەیەوێت سەیری بکات بێ دوودڵی بینەری بێت هەرچەن ئەزانم من درەنگ سەیرم کرد بەڵام هێشتا زۆر درەنگ نەبووە. نواندنەکان زۆر بەهێزن زۆر بە جوانی دابەش بوون بەسەر زنجیرەکەیا وە دڵخوازی من لە یەکەم بینینی زنجیرەکە تا کۆتایی "David Harbour" بوو لە زنجیرەکەدا بە ناوی جیم هۆپەر، کە ڕۆڵی دەیڤدم زۆر لا ناوازەیە وەک لە Violent Night یان HellBoy بینیومانە بە یان لە فیلمی ناوازەی The_Equalizer هەمیشە ڕۆڵێکی تایبەت و جوانی هەبووە لام لەوانەیە لاتان سەیر بێ گەر بڵێم لەبەر چاوم وەک jason statham و liam neeson دەیبینم سپۆیل: (تکایە پێش سەیر کردنی زنجیرەکە ئەم بەشە مەخوێنەوە) . . وە ئەو بەشەی کە زۆر کاریگەر بوو لام وەرزی سێیەم ئەڵقەی هەشتەم کاتێک هۆپەر ئەمرێت و لە کۆتاییدا جەین (11) ئەو نوسینەی باوکی ئەخوێنێتەوە کە ویستی بە تایبەتی لەگەڵ جەین (ئێڵ) و مایکڵ باسی بکات بۆ دانانی سنورێک. و دەڵێت... - من گرنگی بەو دوانەتان ئەدەم وە دەشزانم کە ئەو دووانەتان گرنگی زۆر بەیەکتر دەدەن وە لەبەر ئەمەشە گرنگە کە سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتان هەبێ تاوەکو بەردەوام بن بۆیە ئێمەش دەتوانین ژینگەیەک بنیات بنێین.... کە تێیدا هەموومان هەست بکەین بە.... ئاسودەیی.... متمانەیی... وە دەرخستنی.... هەستەکانمان بۆ یەکتری،، 'هەستەکان' هەستەکان.. ئەی خوایە، " ڕاستیەکە ئەوەیە بۆ ماوەیەکی زۆر، بیریشم نەمابوو کە هەست چییە لە شوێنێک چەقی بووم دەتوانی بڵێیت، لە نێو ئەشکەوتێک.. ئەشکەوتێکی قوڵ و تاریک وە پاشان، هەندێ شیرینیم لە دارستانەکە جێهێشت .. وە تۆش هاتیتە نێو ژیانمەوە بۆ یەکەم جار لە ماوەیەکی درێژدا دووبارە هەستم بەشتەکان کردەوە هەستم بە دڵخۆشی کرد ...... تەنها وەک شێوازی ژیان نیە بەڵکو ژیان دەگۆڕێت هەرشتێک کە حەزت پێی بێت یان نا، هەمیشە لە گۆڕاندایە وە بەڵێ، هەندێ کات بە ئازارن هەندێ کات خەفەت ئەهێنن وە هەنێ کات.... چاوەڕوان نەکراوە دڵخۆشی دێنن بۆیە، دەزانی چی؟ بەردەوامبە لە گەشەکردن، بچکۆل مەهێڵە بتوەستێنم هەڵەیەکت کرد، وانەی لێوە فێربە! وە ژیان ئازارت ئەدا، چونکە ژیان وایە، ئازارەکەت لەبیر بێت ئازار شتێکی باشە! مانای وایە کە لەدەرەوەی ئەشکەوتەکەی" بەڵام، تکایە ئەگەر لاریت نییە لەبەر خاتری باوکە داماوەکەت دەرگاکە سێ ئینج بە کراوەیی جێبێڵە. (جیم هۆپەر) وە دەست خۆش بۆ کورد سەبتایتل دەست خۆش بۆ وەرگێڕان: (بێریڤان یوسف، هێڤی عمر، shilan muhammad، سەنا ئەنوەر، یارا، ڕۆزا هیدایەت، سـارا لـایەق، کۆرژین ئەحمەد، داریان عومەر، Diyako، سارا نەجات، ....، وە بەڕێز کاک ڕەنجدەر عەبدوڵقادر و کارزان بە تایبەت محمد دیبالا کە دایم کارەکانی لە لوتکەی جوانی بووە) وە سوپاس بۆ شێخ بڵند بۆ کاری تەکنیک و سەرکار و ئیسماعیل موحسین بۆ کاری بەرگ. هەردەم چاوەڕێی وەرزی نوێی ئەم زنجیرە ئەبم.
فیلمێکی زۆر شاهانە بوو وە چیرۆکێکی تایبەتی هەبوو، سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە. "دەست خۆش بۆ بەڕێز (محمد دیبالا) کە بە شێوازێکی زۆر جوان و باش کردوێتیەوە بە کوردی جگە لە قسە و گفتوگۆکان وردەکاری ناو فیلمەکەشی کردبۆوە کوردی کە ئەمەش وای کرد زیاتر لێی تێبگەم بە هیوای کاری زیاتر و جوانتر" وە بۆ ژێرنووسەکەی دڵنیام بە دڵتان ئەبێت خۆم زۆرم بە دڵ بوو😍
فیلمێکی زۆر باش بوو وە ئاکشن و نواندنیان هەمیشە ناوازەیە بەڵام چیرۆکەکەم بە دڵ نەبوو ڕەنگە کەسێکی تر وا نەبێ.. شایەنی سەیر کردنە
دووەم جارە سەیری بکەم فیلمێکی زۆر جوانە چیرۆکەکەی جوانتری کردووە لەگەڵ رووداوە کۆمیدیەکان
لە ڕووی ترسناکیەوە باش بوو بە شتی بێمانا بینەر ناترسێنن ئەوەی زۆر تایبەت بوو لام چیرۆکەکەی زۆر شاز بوو بەڵام پێویستە جوان تەرکیزت لایبێ تا تێدەگەی وە هەروەها میویزیک زۆر نایاب بوو، بە شێوەیەکی گشتی پێشنیاری سەیر کردنی ناکەم چونکە کەم کەس هەیە حەزی بەم جۆرە فیلمانە بێت. وە ئەگەر سەیرت کرد لە نیوەیا بێزار بووی دەست هەڵمەگرە تا کۆتایی سەیری بکە تا تێبگەی.
چێژی ئەم فیلمە ترسەکەیەتی وە هەردەم فیلمی ترسناک چیرۆکی لاوازیان هەیە بەڵام بە پێچەوانەوە چیرۆکی ئەم فیلمە زۆر چڕ و بێ کەم و کوڕییە لەوەی بەشی یەکەم هەیەتی، ئەگەر ئەتەوێ دژی فیلمی ترسناک بوەستیتەوە لە شەوێکی بێدەنگ بە گوێ لێبوونی دەنگێکی باشی فیلمەکە (واتە دەنگی فیلمەکە کەم نەبێت) سەیری بکە لە هەموو ڕوێکەوە زۆر نایاب بوو Note/ خۆم بە کەمی نمرەی پێنج ئەستێرە دەدەم بە فیلم بەڵام ئەم فیلمە ترسناکە شایەنیەتی ئەمەش واتە شایەنی سەیر کردنە.
فیلمێکی باشە خراپ نییە چیرۆکەکەیم بە دڵ بوو بەڵام چڕتر بووایە زۆر ناوازە دەبوو لە ڕووی میوزیک شتێکی وام تێدا نەبینی لەڕووی کەشی فیلمەکە بە جدی شاز و جیاواز بوو. ژێرنووسەکەی زۆر باشبوو دەستان خۆش بێگومان پێشنیاری سەیر کردنی ئەکەم.
فیلمێکی خۆش بوو خراپ نییە بەڵام چیرۆکەکەی هیچی وا نەبوو وە هیچ کاریگەریەکی لەسەرم دروست نە ئەکرد کە چێژ لەو فیلمە ببینم هەرچەن ئەبوو لەبەر Kevin Hart سەیرم کردایە نەک Úrsula Corberó و تاڵان کردن وە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەیری بکەن لەبەر Kevin و نواندنە تایبەتەکەی سەیری بکەن تا وەک منتان لێ نەیەت شایەنی سەیر کردنە.
فیلمێکی بەچێژ بوو لە پێشا سەیری بەشی یەکەم بکەن دواتر وەرن بۆ ئەم بەشەیان زۆر شازە شایەنی سەیر کردنە
پەندی جوانی تێدایە.. ئەنیمەیشنێکی باش بوو وتەی جوان پشاندانی هەندێک شت کە پێویستە مرۆڤ ئاگاداربێ لێی و زیاتر مەبەست بۆ هەوڵدان و کۆڵنەدانە پێشنیاری سەیر کردنی ناکەم بەڵام خۆم بەدڵم بوو.
فیلمێکی باش بوو هەرچەن شتێکی وا جیاوازم تێدا نەبینی تایبەتری بکات بەڵام ڕۆلی ئەکتەرەکان و بوونی کۆمێدی و نهێنی چێژبەخشی کردبوو شایەنی سەیر کردنە
هەرچەن خۆم هەواداری نەبووم بەڵام کە سەیرم کرد دەمەوێت بەردەوام سەیری فیلمەکانی دوای خۆی بکەم شازە♥️
فیلمێکی باشبوو بەڵام لە هەنێک ڕووەوە لاوازە زۆربەی فیلمەکان پەیامێکی ئاشکرا بە بینەر دەگەیەنن بەڵام پەیامێکی ڕوون و بەهێزم تێدا نەبینی، لە ڕووی ترسناکیەوە بە دڵم بوو چونکە جەمپ سکەیری کەم تێدابوو تا بیانەوێت فیلمەکە بەوە ترسناک بکەن بەڵکوو زیاتر ڕووداوەکانی ترسناکی کردبوو، میوزیکم بە دڵ نەبوو وە لە ڕووی چیرۆکەوە لاوازبوو، بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەیری فیلمی ترسناک بکەن نایابە شایەنی سەیر کردنە.
دووجار شایەنی سەیر کردنە یەکەم زۆر نایاب و چێژ بەخش بوو دووەم هەر ئەوەی یەکەم😍♥️
باش بوو چاوەڕێی باشتر بووم، هەر کەس بیەوێت سەیری بکات لە ڕووی چیرۆکەوە دەبێت سەیری بکات و لە هەندێک ڕووی ترەوە لاوازە
ئەو زنجیرە فیلمە کۆریەی دڵخوازمە دەمەوێت چەناها بەشی تری لێ ببینم بەڕاستی تایبەتە لام ما دۆنگ سیۆک ڕۆڵێکی جوان گەڕانەوەی هەندێک ئەکتەری خۆشەویست کێ ویستی سەیری بکات داواکارم لە بەشەکانی سەرەتاوە سەیری بکەن هەرچەن چیرۆکەکانی بە تەواوی درێژکراوەی یەک نین بەڵام زیاتر چێژی لێ ئەبینن
خراپ نییە هەرچەن تەحەمولی ئەوێت سەیری نواندنی خاوەن بانکەکە بکەیت بەس هەر باشە 😂 بەجۆرێک نییە بڵێم سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە لەوانەیە بە دڵی زۆر کەس نەبێت
زۆر شازە کوالێتیەکی جوانی هەیە و چیرۆکەکەی تا بڵێی بەچێژە هیوادارم بەشی تری لێ دروست بکرێت خاڵی لاوازیشی هەیە بەڵام بە گشتی بە دڵم بوو
دووەم جارە سەیری دەکەم فیلمێکی زۆر ناوازەیە بێ گومان شایەنی سەیر کردنە و چیرۆکەکەشی باش بوو
فیلمێکی زۆر باش بوو، تەنها ئەوە نییە پێویستە ڕوخساری بشارێتەوە و هەندێ کەس دەمرن ....، بەڵکو فیلمەکە بە ڕاستی تەرکیز بخەیتە سەر ڕوداوەکان چەندین شتی گرنگت فێردەکات یاخود بیرت دەهێنێتەوە لە ژیانت پێویستن چیرۆکەکەشی زۆر جوان بوو لە سەرەتا هەتا کۆتاییی مانادار بوو
زنجیرە فیلمێکی زۆر شاهانەیە، بەشی چوار تەنها ئاکشنە چیرۆکەکەشی باشە بەڵام هەر ئاکشن ئاکشن.. لە ڕاستیە تایبەتمەندی فیلمەکە بەم جۆرەیە بەڵام بە درێژایی فیلمەکە جۆن ویک ٢٠ خولەک قسە ناکات تەنها ئاکشنمان پشاندەدات وە کۆتاییەکەی زۆر جوان بوو لێتان سپۆیل ناکەم بەڵام "تەواو جۆن ویک هەموو شتێکی کرد تەنانەت لەوەش زیاتر کە چاوەڕێم ئەکرد زنجیرە فیلمێکی شاز بوو کۆتاییەکەی نازدار بوو پێم وایە ئیتر هەر هێندەبێت زۆر باشترە چونکە هەندێک دەنگۆ هەیە دەڵێن بەشی تر دروست دەکرێت، دواتر چی ئەکات؟ وڵاتێک لەناو دەبات؟.. وە هەندێک دیمەنی هەبوو زۆر سەرنجڕاکێش بوو کاتێک بۆخۆی ئۆتۆمبێل لێدەخوڕێت و سەرکێشی پێوە دەکات بێ ئەوەی کەسێکی تر لە باکگراوندی فیلمەکە ڕۆلی شۆفێری ویکی هەبێت... سەیری بکەن و دیمەنە تایبەتانە ببینن.
چاوەڕێی زۆر لەوە زیاتر بووم کە وەسف دەکرا زیاتر چیرۆکە و گێڕانەوەیە با کاتێکی دوور و درێژ خۆم زۆر بە دڵم نەبوو لە هەنێک ڕووەوە بەڵام چیرۆکەکەی زۆر بەهێز بوو
لە کۆتاییدا پێشنیار ئەکەم هەر کەسێک ویستی سەیری زنجیرە فیلمەکە بکات ئەگەر پێشتر چەند بەشێکی بینیبێت بە تێکەڵی لە سەرەتاوە بە ڕیزبەندی سەیری بکات بۆ ئەوەی لە چیرۆکەکەی تێبگات وە زنجیرە فیلمێکی نایابە وردەکاری زۆر و چیرۆکێکی زۆر بەهێزی هەیە بەهیوای چێژ بینین لێی بەڕای خۆم بەشی یەکەم و دووەم زۆر شاز بوو لەگەڵ بەشی شەشەم.
لە کۆتاییا بڕیارمدا کە سەیری بکەم فیلمێکی زۆر بەهێزە بۆ ئەو ساڵانە وە چیرۆکەکەی نایابە بەڵام هەنێک شت ناڕوون بوون لەوانەیە لە بەشەکانی تر چیرۆکەکەی بەچێژتر بێت
ئەوە فیلمە نەک گاڵتە ههههه چەنەها فیلمم بینیوە کە باسە پاڵوانێکی بەو جۆرە دەکات بەڵام بکوژ نییە ئەوەش بێزاری ئەکردم بەڵام ئەمەیان چێژ بەخش بوو لێتان سپۆیل ناکەم سەیری بکەن فیلمێکی بە چێژە وابزانم خۆم یەکێکم لەوانەی زۆر درەنگ سەیرم کردووە -_- بەڵام لە ڕووی ئاکشن و کۆمیدی و میوزیک نایابە وە چیرۆکەکەشی خراپ نی یە هەر باشە وە ژێرنووسەکەش زۆر شاز بوو
لە ڕووی چیرۆک و ئەنیمەیشن و چێژ و میوزیک وە ئەو کوالێتی یە نایابە شایەنی سەیر کردنە بە ڕاستی فیلمێکی نایاب و بەهێزە
پێش ئەم فیلمە سەیری دوو فیلمم کرد (شازەم) لە زۆر ڕوەوە شازەم زۆر بەچێژتر و باشتر بوو وە زۆری ڕوداوەکان دەگەرێنەوە سەر فیلمی شازەم سەیری بکەن لە مەبەستم تێ ئەگەن وە لە ڕووی ئاکشنەوە باشتر بوو چیرۆکەکەشی باشتر بوو خراپ نییە شایەنی سەیر کردنە بۆ کەسێک کێشەی لەگەڵ ئەفسانەی وا زۆر نەبێت
باش بوو بەڵام بەشی یەکەمی زۆر بە چێژتربوو لام وە ئەم بەشەی خراپ نەبوو چیرۆکی باش ئاکشنی باش کۆمەڵێک ئەکتەر کە وا دەکەن خۆشەویستبن لای بینەر شایەنی سەیر کردنە بەڵام لە پێشا بەشی یەکەمت بینیبێت.
چیرۆکەکەی بە شێوەیەکی سەیر ئاڵۆزە بە تەواوی فیلمەکە لە ڕووی چیرۆک (دراما)وە شایەنی سەیر کردنە
گیان لەو خۆشیە دوای سەیر کردنی زنجیرەی Bud guys ئەم فیلمە ناوازە ببینی کە چیرۆکەکەی ڕاستەوخۆ دوای زنجیرەکەیە.. پێشنیار دەکەم لە پێشدا سەیری زنجیرەی (Bas guys) بەکەن کە زنجیرەیەکە تا بڵێی چیرۆکێکی بەهێزی و پڕ نهێنی هەیە دواتر وەرن سەیری ئەم فیلمە بکەن ئەگەر لە پێشا سەیری فیلمەکە بکەن چیرۆکەکەی نیوە ناچڕ دەبێت لای بینەر و دواتر سەیری زنجیرەکە بکەن دەبێتە سپۆیڵ. "لەبەر ئەوەش لە پێشدا زنجیرەی (Bad guys) دواتر ئەم فیلمە..
وەرزی یەکەمی زۆر ناوازەبوو چیرۆکێکی نایاب ڕۆڵێکی جوان وە یەکێک لەو شتانەی زنجیرە لای بیرنەر پڕ چێژ دەکات ڕووداوەکان بە کاتێکی کەم باس دەکات و دوورو درێژ نابێتەوە بۆ چەندین ئەڵقە ئەمەش وادەکات بینەر زیاتر بەردەوام بێت لە سەیر کردنەکەی خۆم بێ پچڕان ڕاستەوخۆ سەیری وەرزی دووەم دەکەم
یەکێکە لە زنجیرە نایابەکان لە ڕوی چیرۆکەوە زۆر بەهێز و پڕ نهێنیە لە ڕوی میوزیک زۆر باشە جا لە ڕوی ئاکشنی شەڕەکانی ما دۆ سیۆک پڕ چێژی کردوە ئەوانەشی دەیانەوێ سەیری بکەن تەنها لەبەر چیرۆکەکەی سەیری بکەن ئەزانن چ زنجیرەیەکە، ڕاستە خۆم زۆر سەیری فیلم و زنجیرەی کۆری ناکەم تەنها لەبەر ئەکتەرێک نەبێت (ما-دۆ-سیۆک) ئەمیش لەبەر خۆشەویستی ئەو سەیرم کرد بەڵام چی بە دوای خۆی هێنا...
فیلمێکی بە چێژ بوو چیرۆکێکی زۆر باش و تۆکمەی هەیە، وەک هەمیشە ڕۆڵێکی تایبەت🤍
ساڵانێک لە سەیر کردنی فیلم پەشیمانم کە ئەم فیلمەم ئهمال کرد بە بیانوی ئەوەی کۆنە و کوالێتی نزمە، کە بەردەوام سەیری ئەو فیلمانەم دەکرد کە لە ساڵانی ڕابردوو هەبوون ئەمشەو وتم با سەیری ئەم فیلمە بکەم بەڵام بەڕاستی لە ژیانم چیرۆکی وا بەهێزم نەبینیوە ڕاستە کاتەکەی زۆرە لە کۆتایی فیلمەکە دەموت چیەبوو کاتژمێرێکی تر بەردەوام بوایە، شایەنی باشترینە لە ڕیزبەندی یەکەم هیوادارم هەر لەو ڕیزبەندییە بمێنێت چونکە سەرسامی کردم... هەر کەسێکیش تا ئێستا سەیری نەکردووە با وەک من کاتی زۆر بەسەردا نەروات و سەیری بکات،
فیلمێکی ناوازە بوو! ئەو ساتانەی هەنتەر کاری سەرنجراکێشی ئەکرد وای دەکرد هەموو سەرنجی بینەر بچێتە سەر هەنتەر بەڵام سەر لێ شێواندنێکی دروست کرد ئەوەش هەستێکی تایبەت بوو کاتێک دەرکەوت هەنتەر مردبوو بەڵام قبوڵ نەکردنی ئەو ڕاستیە بووە هۆکاری ئەوەی وا بزانرێت هەنتەر هەر ماوە هەر یارمەتی دەرە کاتی سەرکەوتن بەسەر تاوەرەکە بۆ بارگاوی کردنەوە یان کاتێک جانتاکە کەوت و نەیگرتەوە دەستان خۆش شایەنی سەیر کردنە
نایاب!!!! شێوازی سیاسەتی زۆر جوانی تیابوو سەیری بکەن هەم چێژ هەم چیرۆکێکی شاز
ناوازەترین زنجیرەبوو چیرۆکێکی هەیە هەتا سەیر نەکرێت نازنرێت کە چەند چێژ بەخشە بە مناڵی تەنها چەند ئەڵقەیەکم بینیبوو بەڵام ئێستا لە ڕاستی چیرۆکی ئاڤاتار تێگەشتم
سەیری بکەن پەشیمان نابنەوە! فیلمێکی زۆر تایبەت بوو وە چێژێکی نایابی هەبوو لە ڕووی چیرۆک کارێکی جوانیان کردوە وە ئەوەی وای کرد زیاتر لە فیلمەکە تێبگەم بەهۆی باشی وەرگێران و کاری تەکنیک بوو کە وردەکاریەکان بە جوانی پشان دەدران بە ژێرنووسی کوردی دەست خۆش بۆ ئەو دوو بەڕێزەی کاریان لەسەر فیلمەکە کردوە نمونەیان زۆربێ.
خۆم حەزم لە بەرهەمەکانی مارڤێڵ نییە کە هاوادارێکی زۆریشی هەیە بەڵام بینەری ئەم درامایە بووم بە جدی شتێکی شازیان کردوە کە بە ڕای من لە زۆربەی بەرهەمەکانی تری مارڤێڵ جیاوازترە
فیلمێکی شاز بوو وەک هەمیشە ڕۆڵی جەیسن لە پێشەنگە وە چیرۆکێکی چێژبەشی هەبوو
فیلمێکی ناوازە بوو چیرۆکێکی تایبەتی هەبوو پێویستی بە هەنێک تەرکیز هەیە، شازە!😍
تەنها گەورە کراوە هیچ بەو جۆرە نەبوو کە باس ئەکرا چێژ بەخش نەبوو وە چیرۆکەکەی ناتەواو بوو تەنها لە کاتی یاری پۆکەر چێژی خۆی هەبوو
وەک هەمیشە ڕۆوان ئەتیکسن کارەکانی زۆر جوانن و هەمیشە لە مێژووی سینەمایی دەمێنێتەوە🖤
دوای سەیر کردنی هەموو ئەڵقەکان کارێکی زۆر جوان و خێزانی کراوە وەک هەمیشە کارەکانی ڕۆوان زۆر نایاب و شاهانەن
ئەڵقەی یەکەمی زۆر ناوازە بوو بە شێوازێکی زۆر باش دەستی پێ کرد کارێکی جوانیان کردووە
چەن بە پەرۆشم بۆ سەیر کردنەوەی کورتە فیلمەکانی ڕۆوان ئاکتنسن دڵنیام وەک هەمیشە باشترنەکان ئەبێت 😍
شاز بوو وەک هەمیشە دیپ هەبێ ناوازە دەبێت چیرۆکێکی جوان و بەهێزی هەبوو وە زۆر شتی جوانی خستە ڕوو شایەنی سەیر کردنە
فیلمێکی ناوازە بوو کارێکی جوانی تێدا کرا بەڵام من بێزار بووم لە بینینی ئەو ساتە دووبارانەی هۆڵیوود لەبەر ئەوەش چێژێکی وای پێ نەبەخشیم کە بچمە ناو جیهانی فیلمەکە.
بەڕاستی فیلمێکی جوانە چەندین جار بینیومە ڕۆڵێکی جوان و بیرۆکەیەکی شاز بەکار هاتووە🖤
فیلمێکی ناوازەیە تەواو هەست بزوێنە و وا دەکات بچیتە ناو کەشی فیلمەکە بێگومان یەکێکە لە نایابترین فیلمەکانی ژیانم کە زۆر کاری جوانی لەسەر کراوە زۆر ساتی بەهێزی تێدابوو کە لەبیر ناچێتەوە.
فیلمێکی چێژ بەخش بوو زیاتر بۆ ئەو کەسانەی خەریکی ڤیدیۆ گەیمن یان سەر لە یاریەکان دەرەکەن هەندێک ساتی فیلمەکە هەستێکی ناخۆشی ئەبەخشی ئەوەش وای کرد زیاتر چێژ بەخش بێ زیاتر ئەو فیلمابەی کاریگەری بەجێ دەهێڵن لە بیرمان دەمێنن
فیلمێکە شایەنی سەیرکردنە هەردەم ئەو فیلمانەی جۆنی دیپ ڕۆلی تێدا دەبینێ ناوازەن ئەمەش بە هەمان شێوە وە ڕۆڵێکی زۆر جوان لە لایەن دوو ئەکتەری باش بۆ ئاکشن باشە بۆ کۆمیدیا زۆر باشە بەهۆی جۆنی دیپ
بە تانیا سەیرکردنی ئەم جۆرە فیلمانە زۆر چێژ بەخشە، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام خستنە بەر چاوی گرنگی خێزان بوو بە جۆرێک خێزان لە پێش هەموو شتێکەوەیە.
تەنها لەبەر ئەو گروتە حەزم کرد سەیری بکەم بەس شاز بوو 😂🔥🔥
!فیلمێکی باش بوو بەڵام بە ئاشکرا دیارە کە زۆربەی شتەکانی وەک فیلمی Pirates of the caribbean وایە هەر لە جوڵەکانی سەرەتای کچەکە وە بۆ بەلەمەکەی dwayne johnson خۆشەویستی جگە لە زۆربەی شتە ئەفسانەییەکان وەک دەرکەوتنی ڕوناکی مانگ لەم فیلمە وەک فیلمی چەتەکانی کاریبیان کە دەرکەتنی مانگی سور(خوێناوی)بوو شێوازی کارەکتەرە دڕندەکان و نەمری ئەکتەری سەرەکی تەنانەت شمشێر بە دڵی بکەویت کە هەمان لەقتە لە فیلمی چەتەکانی کاریبیان هەبوو لە بەشی یەکەم باربۆسا شمشێر دەدات لە کاپتن جاک سپارۆ نهێنی نەمری جاک دەرەکەوێت، کاتێک مناقەشەی جاک و باربۆسا بۆ ئاڕاستەی کەشتی هەبوو لێرەش هەمان شت وە لە بەشی ٤ ی چەتەکانی کاریبیان شەپۆلێکی بەهێز هەیە لە کۆتا شەڕدا لێرەش شەپۆلیکی بەهێز هەیە هەر لە چەتەکانی کاریبیان کاتیک جاک کەشتیەکە بە زەحمەت لە تاڤگەکە ئەگەڕێنێتەوە لێرەش هەمان شت زۆر شتیان لەو فیلمە ئەچێت.
نایاب بوو ویک شەیتانێک هەموو لێی دەترسێت واز ناهێنێت تا نەگات بە ئامانجەکەی هەرچەند نایەڵن ئازاد بێت.
مـــــــلـــــــیــــــنـــــــــا خانمێک بەڕەاستی خانم جوانترین فیلم جوانترین نواندن جوانتر بوێری بێدەنگیەکەی مالینا کەسێکم بیر ئەخاتەو، مالینا بەڕاستی شاژنی ناو فلیمە جیهانیەکانە
زنجیرە فیلمێکی زۆر ناوازە هەرگز لە ناو ناچێت، وەک هەمیشە کاپتن ڕۆڵێکی جیاواز بەس ئەوەم پێ ناخۆشە پێشتر ئاشق بوو ترێنەر بردی ئەم جارەش کوڕەکەی هههههه
ناوەکەی وەک خۆی جەنگێکی داریایی گەورە، کاپتن جاک لە هەمووان جیاوازتر.
زۆر نایاب بوو ناتوانم چاوەڕێ بکەم و نەزانم دوای چی ڕوو ئەدات
کاپتن ئەم جارە دز نەبوو بەس زۆر بەزم بوو ههههه ئەو کاتەی ئیسپانیەکانی گێژ کرد، هەندێک ساتی جوانی تێدابوو فلیمەکەی بە سود کردبوو بێگومان سەیر کردنی جۆنی دیپ بە زایە ناچێت
زۆر شاز ئەفسوناوی و خەیاڵیە وە زۆر تایبەت، جۆنی دیپ (کاپتن جاک سپارۆ) ئەکتەرێکی زۆر لێهاتو شایەنی ئۆسکار
ماوەیە زۆر خوم داوەتە ئاکشن بەس فیلم ئەبێت بەو جۆرە جیاواز بێت باسی شتێک بکات لە فلیمەکانی تر جیاوازتر بێت
فیلمێکی ئەکشن و سەرکێشی بە شێوازێکی جوان داڕێژراوە بە ڕای من یەکێکە لەو فیلمە ئەکشنەی پێویستە سێر بکرێت بۆ بینینی چێژی ناو فیلم