ناوازە بوو، ئەزموونی باشی تیایە بۆ ژیانی ڕاستی تاکو لێی فێربیت. لە ڕاخنەگرتن لە تەکنیکی فیلم باش نیم بەڵام چیرۆک و نواندن و تەکنیکی و هەموو شتێکم بەدڵ بوو، با یەک ئەستێرە بمێنێ وەک ڕێزێک بۆ ئەوانەی ئەستێرەی تەواوی پێ نادەن.
باشترینی ئەو سێ ژانەرەیان پێشکەش کرد. هەرچەنە لەڕووی چیرۆکەوە زۆر کاریگەر و سەرنج ڕاکێش نەبوو، بەڵام بە چێژ و ناوازە بوو.
سەرەتا، فیلمێکی بێزارکەرە سەیرکردنی بەڵام شتێکی جیاوازە واتە شەرت نییە بۆ هەموو کەس بێزارکەر بێ. وە بێگومان منیش بەشی خۆی چێژم لێی بینی. وە بەجۆرێک ترسناک بوو بۆ من کە ناچار بووم بیوەستێنم هەرچەنێک من ئاشقی فیلمی ترسناکم. . وە ئاڵۆز بوو بەڵام نازانم بۆ نیوەی فیلمەکە تێنەپەڕی بوو من لە مەبەست و پەیامەکەی تێگەشتم هەڵبەت هەمووی نا بەڵام بەشێکی زۆری، وەک و ئەوەی کە منداڵەکە پەروەردەبکەن و بزانن کە تەنها دایک و باوک ئەتوانن چی بکەن، هەر دیار بوو کە بەو شێوەیەیە کاتێک شتێکی گرنگیان ئەوت منداڵەکەش لاسایی ئەکردنەوە. کەواتە(vivarium), واتە پەروەردگایەکی گیاندار و ڕووەکە کە لە دەوروبەری سرووشتی خۆیان دەچێت(قامووس)، بە مانایەکی تر، شوشەیەکی داخراوە کە بچووکەکان تیایدا پەروەردە ئەبن. وە ئەکرێ پەیامی زۆرتر بێت بەڵام ئەمە بۆ من جوانترینە و، کۆتاییە.
لە ساڵی دووهەزارەکانەوە فیلمی لەم شێوەیە دەگمەنە.😍 وەسفی هیچ شتێکی ناکەم چونکە وەسفی هەرچیەک بکەم غەدر لە شتێک ئەکەم. بەس بەڕاستی پڕی تاوانکارییە بۆ ئەوەی حەزی لێی نییە ئاگادار بە.
خۆزگە فیلمێکی ترم بدۆزیایەتەوە ئاوا زیرەکانەو پڕ وردەکاری بێت، فیکرەی جوان و نایاب. بەڵام بەداخەوە تاکە هۆکار کە بەدڵم نییە ئەمانە ئیسلام بە هەڵە تێگەیشتون،
ئەستێرەی تەواو بۆ ئەوە کراوە بدرێت بەم فیلمە. تەواوی فیلمەکە بە نهێنی ئەتهێڵێتەوە هەتا حەز بکەیت بزانی بۆ هەر خولەکێکی تر چی ڕوو ئەدات. هەرچەنە ڕقم لەو جۆرە چیرۆکە هەست بزوێنانەیە لە ژیانی ڕاستیا بەڵام مانای ئەوە نییە کە لێرە بەچێژ نەبێت.
من پێی ئەڵێم یەکێک لە زنجیرە فیلمەکانی پێچکردنەوەی هەڵە و هەنێ فیلمی تر هەیە لەو جۆرە چیرۆکەوە زۆر نزیک بێ بەڵام من لەو جۆرە چیرۆکانە بێزار نابم و بەدڵـــــــــــــــمە💖
سەرەتا چیرۆکێکی زۆر جوان و جیاواز. بەڵام لە ڕوی تەکنەلۆجیای ناو فیلمەکە و کواڵیتی ڕەنگ و هەنێ وردەکاری هەستەکەم سەیری فیلمێکی خوار ٢٠٠٥ ئەکەم. بەس بە گشتی کاتێکی گونجاوە بۆ ئەو چیرۆکە و چاکە کە ئەوە کۆتاییەکەیە و زیاتر درێز نەکراوەتەوە.
نایاب، پڕی سەرکێشی و ئەکشن وشتی چاوەڕوان نەکراو. . هەروەک بەشەکانی پێشتری، ئەم فیلمە لە بواری خۆییا باشترینە.
هەرجارێک سەیری کەم وا ئەزانم ڕۆڵی کەسێکی بێدەسەڵاتی ناو فیلمەکە ئەبینم(وا هەستەکەم لە ناو فیلمەکەم بەڵام جیاوازی ئەوەیە کە هیچم لەدەست نایا).
نایاب نایاب . تەواو جیاواز و بە چێزە. پەیامەکانی ئەم فیلمە تایبەتە. فیلمی بێ کەم و کوڕی بونی نیە . تۆزێ بۆ من ئاڵۆزە بەڵام بە گشتی باشە
هەموو چرکەیەکی ناوازەیە . هەرچەنە هەنێ حاڵەتی لاوازی تیایە لە ڕوی چیرۆکەوە (پێم وایە) بەڵام وەک هەمیشەم: هیچ فیلمێک بێ کەم و کوڕی نییە. نایابە لە ڕوی پەیامەوە. نایابی فیلمە ئەکشنەکانە . شتی زۆر هەیە لەسەری بڵێم بەڵام ئەوەنە بەسە(زیاتر ئەبێتە سپۆیڵ). خۆشترە خۆت سەیری کەیت و زۆرترین وردەکاری جوانی لێ بدۆزیتەوە'
پێداچوونەوە بە سپۆیڵەوە: بۆ یەکەم جار سەیرکردنی ئەم بەشەیان تۆزێ خەمبارت ئەکا بەهۆی ئەڵقەی ڕابردوو و ئەو قەدەرەی کە نەی هێشت خۆی بەشەکانی تری فیلمەکە تەواو کات. (paul walker)
بە ڕای من پەیامێکی ئەم فیلمە ئەوەیە (یاسا)کە بەبێ ئەوەی کەسێک داوای یارمەتی بکا یارمەتی نەدەین(بێگومان هەموو یاسایەکیش شتی شازی تیایە)، ئەو پەیامەم لە فیلمی تریشا بینیوە. هەرچەنە زیاتر باسی چارەنوس ئەکا. ئینجا بەگشتی ناوازە بوو، وە هیچ فیلمێکیش بێ کەموو کوڕی نییە.
وەکو زنجیرێکی پۆڵایین ئەڵقەکانی پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە لەگەڵ ئەوانەی پێشووتری. هەست ئەکەی سەیری زنجیرەیەک ئەکەی نەک زنجیرە فیلم🙂
بە جدی ناوازەیە. هەر ئەوەنە ئەڵێم نیوەی ئاکشن و نیوەکەی تر مێشکت ئەحەسێنێتەوە. هەرچەنە هەست ئەکەی زیاد لە حەد چیرۆکەکەیان قوڵ کردۆتەوە بەڵام بۆ ئیسراحەتی مێشک بە دڵمە... .
نە زۆر خراپ نە زۆر باش. لاخاڵێکا ئەکتەر ڤێنیسا(دییانە) زۆر کاریگەر بوو و ڕۆڵی جوان بوو بەڵام بەگشتی چیرۆکەکە بەو کاتە زۆرە حەقی خۆیان پێ نەداوە.
زۆر حەزم لە فیلمێک نیە کە زۆر زۆر شتی نا واقعی تیابێ . بەڵام ئەم فیلمە تەواو ناوازەیە ، جیهانێکی جیاوازو خەیاڵی. ڕێک لەبەر ئەوەیە کە ئەتباتە دنیای خەیاڵەوە.
فیلمێکی خۆشە. هەندێ جار بیرۆکەی ئاواش خۆشە کۆتایەکەی نەبینیتەوە و نەزانی بە دەقاو دەق چی ڕووی دا. بێگومان هیچ فیلمێک بێ کەموکوڕی نییە بەڵام ئەوکۆتاییەم زۆر بە دڵ بووووو هەر لەبەر ئەوەش10ئەستێرە.
هەندێ ڕۆڵی ئەکتەری تیایە کە لە ڕاستی ناچێ و دەورەکەی نواندنەکەی پێوە دیارە هەرچەنە شتێکی زۆریش نییە بەڵام بۆو سەردەمە ئەمە ئەسڵەن بە خاڵی لاوازی حساب ناکرێ. ئینجا بەڕاستی فیلمێک لەو سەردەمە ئاوا بە ناوازەیی کراوە ، یەک دنیا وردەکاری و تەکنیکی جوانی تیایە .کەبەڕاستی هەست ئەکەی تازەترین فیلمی جەنگەڵستان بێ
جوانە جوانە جوانە .................................................................................. سەرەتا ئەو دیمەنەیان هێناوەتە سەرەتا وەکو نەرمە سپۆیڵێکی لێ هات. نزیکیەکی زۆری هەیە لەگەڵ زنجیرە فیلمەکانی مشار بەڕاستی شتی ئاڵۆز ڕویاندا لە کۆتاییەکەیا هەرچەنە بیری لێبکەیتەوە وا بە ئاسانی ناگەیتە ئەنجام کە مەبەستی گەورەی ئەم فیلمە چییە هەر بۆیە چاوەڕوانی بەشەکانی ترین.
دەستان خۆش زنجیرە کوشتارگەیەکی بە چێز بوو لە چاو ئەو ساڵانەی کە فیلمەکان بە گشتی بەرهەم هێنراون زنجیرە چیرۆکێکی نایابن. ئەم بەشەش پەیوەندیەکی جوانی دروست کرد لەگەڵ بەشەکانی تر
دەستان خۆش بێت هەرچەندە هەنێ ڕوداوی تیایە کە ئەقڵ نایبڕێ بەڵام لە کۆتاییا تەنها فیلمێکە و بە گشتی خۆش بوو ...................... + چی ئەگەر هیچ شتێکمان نەگۆڕی بێت و بونی ئێستامان لێرە دەستپێکی پیلانەکە بوبێت.
بە گشتی ناوازە بوو ترسناک هەستبزوێن تۆزێکیش ئاڵۆز . .................................................. ئەوەنەی لێی تێگەشتم ئەبێ خۆت لە چارەنوسی مەرگ ڕزگار نەکەی ئەوکات هەمووشتێک باش ئەبێ
ناوازە بوو دەستان خۆش هەرچەندە لە سەرەتای چیرۆکەکە هەنێ کەمو کوڕی تیا بوو بەڵام بە گشتی لە بەشەکانی پێشوی باشتر بوو.
ماندوووووو نەبن. بۆ چیرۆکەکە لەبەر ڕێزێک نەبوایە بۆ ئەوانەی بە دڵیانە و ڕەیتینی بەرزیان پێ داوە یەک ئەستێرەم ئەدایە لەبەر ئەوەی هیچ ڕوداوێکی گرنگی وای تیا نەبو کە پێشبینی نەکراو بێ(سوپڕایز بێ) بەس هەست ئەکەم بەتەمای بەشی تری بن!!!
هەتا یەک بۆ دوو دەقە پێش کۆتایی نایاب بوو. بەدڵم بوو بەڵام یەک دەقەی کۆتایی فیلمەکەی تێکدا هەر لەبەر ئەوەش ٣ ئەستێرە بە یەک دەقە چیرۆکەکەی ١٨٠ پلە هەڵگێڕایەوە هەرچەنە لەوانەیە بەدڵی هەنێ کەس بێ بەڵام بەڕای من زۆر بێ مانای کرد
دەستان خۆش. ڕاستە پیاوێکی شارەزایە لە بڕیارداندا. بە ڕای من فیلمێکی خۆشە چونکە ئەتوانی بە درێزایی فیلمەکە چێزی لێ ببینی.
دەستان خۆش. من زیاتر لەبەر (charlie hunnam) سەیرم کرد بەس بەراستی چیرۆکێکی جوان بوو هەرچەندە هەندێ شتم پێشبینی کرد کە روبدا بەڵام بە گشتی چێزێکی تایبەتی هەیە.
دەستان خۆش، بە ڕای من فیلميکی بێ مانایە لەبەر ئەوەی هەموو تەرکیزەکە ئەکەوێتە کۆتایی و لە کۆتاییش زۆر بێ مانایە بەس ئەگەر ئیحساسو شتت نیە بۆ چیرۆک هەر چۆنێک بێت تەنها ئەتەوێ چێز لە ترسناکی وەرگری ئەوا فیلمێکی دڕندەو بێ ئیحساسە سپۆیڵ. کۆتاییەکەی مەعقول نییە تەواوی چیرۆکەکە باس لە چوار کەس بکا و کۆتاییەکەی هیچیان نەبێ بە هیچ هەر چواریان بمرن.
ئەو فیلمانەی زیاتر گفتووگۆن وەک ئامە ئاوا باشترە کەسانی شارەزا وەرگێڕی تیا بکەن . فیلمێکی نایاب!!
چیرۆکەکەی نایاب بوو ... بەڵام ئەوەی کە وەک ناڕاستیەک دەرەکەوێ ئەوەیە کە لە فیلمەکەشا دیارە کە ئەوان منداڵ باش پەروەردە ئەکەن و ناهێڵن لە کێشە خێزانیەکاندا ئاگادار بن بەڵام منداڵێکی ئاوا بچوک چۆن ئەتوانێ درۆیەک و باسێکی ئاوا گەورە بکات وەک دەقەی 1:26:43 . وە هەنێ شتی تر...
ئێمە داوای ئەم ژوور یان ئەم مۆسیقایەمان نەکردووە بەڵام لەبەر ئەوەی لێرەین با سەما بکەین... ناوازەبوو!!!
نایابە ئەوەی کەنایاب تر بوو ئەوەیە کە پێم وا نیە هیچ کەسێک پێشبینی ئەوەی کردبێ کە لە ٧ کەس ٢ کەس ئەمێننەوە
بۆ وەرزی سێیەم ئەگەر ویستت کات بەفیڕۆ نەدەی ئەوا زیاد لە جارێک سەیری بکە یان هەر مەیکە!😐💔