لەوانەیە بیرۆکەیەکی نوێ یان بچووک ژیانت بگۆڕێ یان تێکی بدا وەک لە فیلمەکەدا بینیمان بیرۆکەی فیلمی دەنگدەر چۆن ئەم ئەکتەرانەی لە ناوبرد دیوێکی فیلمەکە باسی گۆڕانکاریەکان بوو دیوەکەی تری جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە ئەو ئەکتەرانە چۆن ژیان دەکەن و ئەو پارانەی کە دەستیان دەکەوێت چۆن لە شتی بێمانا خەرج دەکەن . مارگۆ ڕۆبی باشترینی خۆی پێشکەشکردوە بە هەمان شێوە بۆ بڕاد پیت ئەوەی بە دڵم نەبوو دیمەنە نەشیاوەکان بوو کە زۆر زۆربوو کەمتر بکرابایەوە باشتر دەبوو .
ئەنیمەیشنێکی نایاب کە بە تەواوی لەگەڵ تۆنی سێ چیرۆکەکەدا دەگونجێت. بە تایبەت چیرۆکی یەکەم تایبەتبوو . تاریکی کۆمیدی، چێژبەخش ، و من پێم خۆشە کە هەموو پرسیارێکی بچووک وەڵام نەدرێتەوە (بۆ نموونە: کێ دروستکەری خانووەکەیە؟). ئەگەر حەزت لە Love Death & Robotsە سەیری بکە پەشیمان نابیتەوە.
بێگومان ئەنیمەیشنەکە جێگەی سەرنجی گەورەیە، کارەکتەرەکان جیاواز بوون. ڕووداوەکان کەمێک پێشبینیکراوبوو . کۆمیدیای بەهێز نییە. شایەنی سەیرکردنە
شێوازی کارەکتەرەکان زۆر بە جوانی رێکخرابوو تێکەڵێکی نایاببوو لەگەڵ کۆمیکەکانی باتمان بە تایبەت ڕیدڵەر و پەنگوین مات ڕیڤس یەکێکە لەو دەرهێنەرانەی گرنگیەکی زۆر بە کۆمیک دەدات - فیلمێکە کامڵە دەتوانم بڵێم باشترین فیلمی دی سیە تا ئێستا دروستکرابێ
زۆر باش بوو لە ڕوی چیڕۆکەوە نایاب بوو ئەوەی جێی رەخنە بێ کۆتاییەکەیەتی کە دووبارە بوو
لە ڕوی ئەنیمەیشنەوە باش نەبوو بە بەراورد بە بەشەکانی تری لە ڕووی چیڕۆکەوە فۆکسی زۆر لەسەر بەک بوو بەڵام کۆتایەکەی بە چێژ بوو
ڕۆڵگێرانی دینیڕۆ نایاب بوو و دیکاپریۆش بە حوکمی ئەوەی تەمەنی بچووکە لەگەل ڕۆڵەکە دە گوونجا