سەرەتا زۆر سوپاس بۆ پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامەییە ناوازەیە و دەستی هەمووان خۆشبێت دواتر لە ڕاستیدا من زۆر حەزم بەم بابەتانە نەدەهات بەڵام کە کارەکە داروێنی تێدابوو ئامادەم 200 کاتژمێری تەواو دانیشم بەدیاریەوە کەسایەتیەکی مەزنە کە ئەمەش شتێکی حاشا هەڵنەگرە و نکۆڵیکردن لە پەرەسەندن تێنەگەشتنە لەم تیۆریە مەزنە کە هەمووانی تێگەیاند ئێمە لەکوێوە هاتووین زۆرجار کێشەی ئەوانەی تێناگەن لەپەرەسەندن ئەوەیە کە وائەزانن پەرەسەندن چۆنیەتی هاتنەکایای ژیان ڕوون دەکاتەوە لەکاتێکدا ئەم باسە شتێکی زۆر جیاوازە لەپەرەسەندن داروێن هەرگیز پەیوەندی بەوەوە نەبووە کە ژیان چۆن هاتۆتە کایاوە بەڵکو هەمەچەشنی زیندەوەرانی ڕوونکردۆتەوە خۆم یەکێکم لەو کەسانەی زۆر بەوە بێتاقەت ئەبم کە کەسانێک بەبێ ئەوەی تێگەشتبن لەم باسە ڕەخنە ئەگرن ڕەخنەی بێ هۆکار تەنانەت هەندێک کەس هەن بەبێ ئەوەی شتێکیشیان لەسەر خوێندبێتەوە ئامادەن ڕەخنە بگرن و باسی پەرەسەندن شتێکی وەها ئاسایی نییە تەنیا چەند پەڕەیەک کە داروێن نوسیویەتی بەپێی ئەو پێشکەوتنانەی دوای ئەوە ئێستا چەن سەد پەڕەیەکی لەسەر نوسراوەتەوە ئێمە نابێ تەنیا جەخت لەسەر کارەکەی داروێن بکەینەوە ڕاستە داروێن چەنەها شتی ڕوونکردەوە جیاکردنەوەی درەختی ژیانیش یەکێکبوو لەوان بەڵام مێژووی پەرەسەندن زۆر زۆر کۆنە و کە کۆنترین نوسراو دۆزرابێتەوە دەگەڕێتەوە بۆ پ.ز وە لەئەنجامی ئەو تاقیکاریانەی تائێستا کراون گەیشتووین بەو ئەنجامەی کە پەرەسەندن بیردۆزێکی 100% دروستە و بۆ زانیاری هەموو ئەوانەی ڕەخنەی ئەوە ئەگرن بۆچی گەر ئەمە سەلمێندراوە و ڕاستییە پێی ئەوترێت بیردۆز (تیۆری) لێرەدا ئەمەوێ ڕوونکردنەوەیەکی کورت بدەم لەسەر ئەو باسە ئێمە هەموومان گەرجارێکیش بێت باسی بیردۆزی ڕێژەیی ئەنیشتاینمان گوێ لێبووە گەر تێشنەگەشتبین لێی ئەوکات و ئێستاش ئەوە پێی دەوترێت بیردۆز لەکاتێکدا لەفیزیادا ئێستا 100% بەڕاستییەکی حاشا هەڵنەگر دادەنرێت و کاری پێدەکرێت و لەسەرووی هەمووشیەوە بووەتە هۆکاری چارەسەرکردنی سەدان کێشەی فیزیایی لەو چەمکانەی کە ڕێژەیین تەنانەت لای ڕاست و چەپیش ڕێژەیین و ئەمە ئەوەنەبوو ئەنیشتاین کاری لەسەرکرد کاری ئەنیشتاین لەسەر کاتبوو بەڵام هەموو ئەمانەشی چارەسەرکرد بەو بیردۆزە و لێرەدا بۆمان دەردەکەوێت کە بیردۆز لە زانستی سەردەم بەشتێک دەوترێت کە سەلمێندرابێت . دووبارە سوپاس و ماندوونەبن لەکۆتاییشدا سوپاس بۆ داروێن کە ئێمەی چاوکراوەترکرد دەربارەی جیهانی خۆمان و زیندەوەران کارێک کە هەمیشە بەرزی ئەنرخێنین.
بەجدی من خۆم یەکێک بووم لەوکەسانەی کە بەتەواوی چووبوومە ناو قوڵای فیلمەکەوە وەکو ئەوەی خۆم ڕۆڵی تێدا بگێڕم لەهەمان کاتیشدا چێژێکی زۆرم ئەبرد لێی ئەم فیلمە بەگشتی ئێستا زۆر لەگەڵ (ڕەشهەڵاتی ناوەڕاست) یاخوود ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئێستای خۆمان یەک ئەگرێتەوە هاوکات چاو لەدەری پیاوان بەرامبەر بەئافرەتی جوان و هەڵبەستنی گێچەڵی سێکسی و ناحەزی کەسانێک لەڕەگەزەکەی خۆی هۆکاری هەموو ئەو ڕوداوانە بوون لێرەدا 2 بابەتی کتێبێکم بیرکەوتەوە کە پێشتر خوێندبوومەوە ڕێک ئەو دەقانە لەگەڵ ئەم ڕوداوە کارەساتبارانەی مالێنا یەک ئەگرێتەوە حەزەکەم یەکێکیانتان بۆ دانێم و ئێوەش زیاتر تێبگەن لە مەبەستم و باشتر تێبگەن لەوەی هۆکاری کێشەکانی مالێنای نازدار بەهۆی چیەوە بوو و کۆمەڵگا چی کاریگەریەکی بەسەریەوە هەبوو لەدەقێکی ئەو کتێبەی کە زیاتر جەخت لەسەر خود دۆزینەوەی ئافرەت ئەکات و ڕەنگە و بەئەگەرێکی زۆر کاریگەریش لەسەر پیاوان دانێت بەناوی من ئەمەم هەروەکو لۆنا خاتوونی ئازیز لە بابەتی ئاوێنەکەت دەڵێت : دڵت ئاوێنەیەکی زیوی بێخەوش بوو هەمیشە بەسەرسامییەوە لەخۆتت دەڕوانی و دەتگوت ئای خوایە گیان چەند جوان دروستت کردووم بەڵام ڕۆژێک یەکێک هات وشەیەکی بەدەستەوە بوو وشەکە پارچە ئاسنێکی تیژبوو لەگەڵ تێپەڕینی بەلای ئاوێنەکەتدا جوان لەڕووی ئاوێنەکەی خشاند و ڕووشاندی ئیدی تۆش هەرچەند لەئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد وەک جاران دڵخۆش نەدەبوویت چونکە ئەو ڕووشاوییەت بە ڕوخساری خۆتەوە دەبینی بەڵام هێشتاش هەر سوپاسگوزاربوویت هێشتا زەردەخەنەت بۆخۆت دەکرد و دەتگوت "خۆ منیش ئەو خراپەنیم بەشی خۆم جوانم " بەڵام ڕۆژێک کەسێک دەستەکانی پیس بەبیرکردنەوەکانی هات جوان جوان لە ئاوێنەکە هەڵسوو و دوو پەڵەی گەورەی پێوە جێهێشت ئیدی تۆش کە لە ئاوێنەکەدا سەیری خۆت دەکرد نەتدەتوانی وەک جاران زەردەخەنە بۆخۆت بکەیت چونکە دوو پەڵەی گەورە شێوەی تۆیان شێواندبوو ئیدی بەخەمباری دەتگوت " بەڕاست من هیچ جوان نیم!" شتەکە لێرەدا نەوەستا ڕۆژێک کەسێکی تر هات گەرووی پڕ لە ڕق و سوکایەتی و تۆمەت و بوختان زۆر بێشەرمانە قرخەقرخێکی کرد و یەک تۆپەڵە تفی گرتە ئاوێنەکە و ڕۆیشت ئیدی تۆش قێزت دەهاتەوە لەسەیرکردنی خۆت چونکە ئەو تفەت بەڕوخساری خۆتەوە دەدی و شەرم و ڕق دای دەگرتیت و دەتوت " سەیری چەن پیس و قێزەونم " لەکۆتایشدا ڕۆژێک کەسێک هات گیرفانی قورس بە نائومێدی و شکست زۆر بەڕقەوە بەردێکی لەگیرفانی دەرهێناو گرتیە ئاوێنەکە ئەویش هەر لەجێی خۆیدا دەیان درزی بچووک و گەورەی لێبوو ئیدی تۆش تەنانەت نەتدەوێرا لە ئاوێنەکە سەیری خۆت بکەیت و دەتگوت " ئای خوایە گیان ئەوشتە ترسناکە منم؟ " نا تۆ نیت گیانەکەم ئەوە ئەوانن خاوەن قسە و بیر و کردارە ناشیرین و ڕووخێنەر و پیس و قێزەونەکانن نەک تۆ ئەوە ئەوان بوون بەرگەی بینینی ڕوخساری پیس و ناشیرین و ترسناکی خۆیان لە ئاوێنە ڕوون و بێخەوشەکەی تۆدا نەدەگرت بۆیە شێواندیان بەڵام ئەگەر جوان سەیر بکەیت دەبینیت لەڕاستیدا ئاوێنەکەی تۆ دیوی هەیە دیوەکەی خۆت هێشتا ئاوێنە زیوە بێخەوشەکەی جارانە و ئەوەی شکاو و پیس بووە تەنیا دیوەکەی ئەوانە حەتمەن پێناسەیەکی لەمە جوانترم نەبوو بۆ ئەم فیلمە سوپاس بۆ ماندووبونتان و وەرگێڕانی فیلمێکی لەم جۆرە بێخەوش و نازدار
بۆچی ڕێزت لێبگرم ؟ چونکە تۆ مامۆستایت ؟ من تۆ ناناسم ئەمەوێ بۆ جاری دووەم سەیری بکەمەوە و ئەو دیمەنە لەوانەیە ساڵێ ببێ دیبێتم لەمێشکم دەرناچێ زۆر فیلمێکی نایاب و تایبەتە یەکێکە لەو فیلمانەی لەجێی حەزلێبوون خۆشمەوێ گەر بینەری نەبوویت یەک و دووی لێمەکە ڕێک دەست پێبکە وانەیەکی نایابت فێردەکات ئەم فیلمە تایبەتە
تەنیا ئەتوانم ئەوەنە بڵێم ناوازەیە ئەگەر بینەری نەبوویت باشتر بۆتۆ و دەسپێبکە ئەمە ثۆرە نەک ئەوانی تر کە پیشانت دراون وەک خۆم تازە وەرزی یەکی هاتووە بینەری بووم وەرزی دووی هات بینەری هەردووکی بووم دووبارە وا وەرزی سێی هاتووە بینەر ئەبمەوە بەتەواوی چون زۆرم حەزلێیە لەجێی شتی بێمانا و پڕ و پوچ شتی جوانی زۆر زۆر تێدایە بەرهەمێکی جوانی نێتفلێکسە ئەمیان وەک ئەوانی دی نییە
سەرەتا سوپاس بۆ مامە ڕەنجی گوڵ سەرکەوتووبیت هەردەم دواتر دەیڤد زۆر شیرینە و هەڵبەت چارەسەری زۆری داناوە زۆر بەجوانی کێشەکان و چارەسەرەکانی ڕوونکردەوە بێگومان وەک هەمیشەش تایبەتە بەڵام بەداخەوە ئەڵێم دڵنیام لەوەی زۆرینەی خەڵکی جیهان شوێنی ئەم چارەسەرانە ناکەون هەڵبەت من وەکو خۆم زۆر زۆرم ڕق لە جەنگە بەڵام گەربێینە سەر ڕاستی بابەتەکە ئەمە تاکە چارەسەرە ئێمە پێویستمان بە جەنگێکی جیهانی دیکەیە ڕاستە ئەمە زیانێکی زۆر بەسروشت ئەگەیەنێت گەر لەناوی نەبات بەڵام وەک هەمیشە سروشت ڕزگاری ئەبێت بەڵام دووبارە مرۆڤ پێویستی بەوەیە ڕێژەی مرۆڤایەتی کەم بکاتەوە بەڕادەیەک کەم کە نە لەناو بچین نە تا چەند سەدەیەکی دیکە بگەین بەڕادەیەک وەک ئێستامان لێبێتەوە چونکە ئەمە باشترین و نزیکترین چارەسەرە کە بکرێت تەنانەت زۆر خۆشحاڵ ئەبم گەر یەکێکبم لەو کەسانەی لەناو ئەچن تەنها ئەگەر بەڕاستی لەپێناوی سروشتدا بێت نەک دووبارە و هەزاران بارە مرۆڤ و مرۆڤ و مرۆڤ ....!
ئای چەن دڵخۆشم بەدووبارە بینینەوەتان باشترینەکان چێژ گەڕاوەتەوە چێژ کات تەرخانکردن بۆ ئەم جیهانە ئەرکی سەرشانە وەکو پێداویستییەکی گرینگ لەژیانی ئێمەیا یەکێک لەهەرە تایبەتترین جیهانەکانی مێژووی زنجیرەکان بەڕای من باشترین جیهانی مێژووی زنجیرەکان هاوکات نەمرە لەدڵی ئێمەدا دووبارە گوێبیستی میوزیکە نایابەکانی ڕامین جەوادی ئەبینەوە بەتامەزرۆییەوە چەندین ساڵمان تێپەڕکرد تا هەواڵێکی لەم شێوازەمان پێبگات هیوادارم بەرئاوردی گۆتی نەکەن تەنیا چێژی لێوەرگرن لەجوانییەکانی لەهەمووشتێکی چاوەڕێین کۆتاییەکی تایبەتتری هەبێت وەک لە گۆت هیواداریشم هەمووان سەیری بکەن و چێژی لێوەرگرن سوپاس بۆ ژێرنووسکردن و ماندووبوونتان💗
ئەنیمێیەکی تا بڵێی تایبەت و ناوازە و هەستبزوێن من بەشایەنی سەیرکردنی ئەزانم و ئەتوانم بڵێم یەکێک بووە لەجوانترینەکان تائێستا بینیبێتم چێژێکی زۆرم لێبینی شتانی جوانیشی لێوە فێربووم هیوادارم هەمووان بینەربن
هەزار ئیپسۆدی لێهاتووە و هێشتاش لەئاستێکی یەکجار بەرزایە بەجدی کاری زەخم و کەسی زەخمی ئەوێ تا بەردەوامی پێبات دواتر باشترین سایتی کوردیش دای ئەنێ ئەوە هەر حەلی نەما دەستتان خۆش بمێنن🖤
مێژووی سینەما خۆی شاهێدی بۆ ئەمە ئەدات کە یەکێکە لە هەرە باشترینەکانی مێژوو
ئەو فیلمەی لە %99.9 فیلمەکانی دوای خۆی باشترە بەبێ کامێرای پێشکەوتو بەبێ بونی هیچ شتێک لەم فیلمانەی ئەم سەردەمە هەیە ڕۆڵگێڕانێکی عەجیب و ناوازە گوناحە سەیری ئەمەت نەکردبێ
بەجدی نازانم چی بنوسم وە چیش بڵێم چونکە شاز شازبوو یەکێک لەکارە جوانترین کارەکانی نێت فلێکس هیوادارم بینەری بن❤😌