یەكێك لە باشترینەکانی سۆرکین هەر فیلمێك ئەو کاری تێدا بکات بەم شێوەیە ناوازە دەبێت، ئەمەش وەكو فیلمەکانی دیکەی وەك (ستیڤ جۆبس و یاریەکەی مۆڵی) مەز بوو، لە ئەکتەرەوە تاکوو ئەو دیالۆگە سەرنجڕاکێشانە بەڕاستی هەڵە نەکرابوو تێیدا ئەمەش بە تەواوەتی لە کاری سۆرکین دەچێت کە هەموو کاتێك بینەر سەرسام ئەکات
هەموومان خەونمان هەیە هەموومان دەتوانین لە سەرەتاوە دەست پێ بکەین بۆ خەونەکەمان، بەڵام ئایە دەتوانین بەردەوام بین؟ ئەم فیلمە فێری کردم گرنگ نییە خەونەکەت چییە، هەر چیەك بێت تاکە ڕێگا بۆ بەدەست هێنانی بەردەوام بوونە، هەوڵدانە وە بەداخەوە یەکێك لە دیمەناکانی فیلمەکە بارودۆخی ئێستای کۆمەڵگای خۆمانی بیرخستمەوە کە زۆرمان پێمان وایە (پزیشکی و ئەندازیاری) تاکە کارن کە مرۆڤ بتوانێت تیایدا سەرکەوتوو بێت بەڵام هەروەك بینیمان تەنانەت ئەو مامۆستایەی ویستی خەونی قوتابیەکە لە ناو بەرێت و تۆڵەی لێبکاتەوە سەرسام بوو بەو توانایەی کە هەیەتی ئەمەش لە هەوڵ و ماندوو بوونەوە درووست بووە مرۆڤ دەتوانێت لە هەموو کارێك سەرکەوتوو بێت ئەگەر حەز و خولیا بۆ کارەکە هەبێت بێگومان شکست خواردووش دەبێت ئەگەر بە قسەی کەسانی دیکە خەونەکانی هەڵبژێرێت
هەر لە سەرەتای سەیر کردنی فیلمەکە چەندین پرسیارت بۆ درووست دەبێت کە چی ڕوویداوە؟ بۆچی ئەم ئافرەتە وا دەکات؟ وە هەروەها ئەو نواندنە تاریکەی مکدۆرمەند زیاتر چێژی دابوو بە فیلمەکە کە فێری کردین هەموو تووڕەیی و ڕقێك دەتوانرێت دەر ببڕێت بەڵام بە شێوەیەکی زیرەکانە کە هەمووان گوێت بۆ بگرن گرنگ نییە بە دڵیان بێت یاخوود نا گرنگ ئەوەیە گوێبیستی ئازارەکەت بن، ئەمڕۆ یان سبەی هەر لێی تێدەگەن
تێگەیشتن لێی تۆزێک قورسە پێویست بوو سێ جار سەیری کەم تابە تەواوی تا بە تەواوی لەفیلمەکە بگەم ئیتر فیلمی نۆڵانە هەر ئەبێت وابێ❤❤
فیلمێکی جوان و ڕاستیەکی تاڵ کە بڕوام نەدەکرد نێتفلیکس بتوانێت لەم فیلمەدا نیشانی بدات و سەرکەوتوو بێت تیایدا بەڵام بەڕاستی شایەنی سەیرکردنە و چێژم لە چرکە بە چرکەی بینی دەستی وەرگێڕەکانیش خۆش بێت
هەندێك کات کورتە فیلمێك پەیامی هەزار فیلم ئەگەیەنێت ئەمەش یەکێكە لەوانە بەڕاستی ناوازە بوو
فیلمێك فێرتەکات خێزان گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیانی هەموو مرۆڤێك دا شایەنی سەیر کردنە و چەندین وانەی جوانی تێدایە
ئەتوانم بڵێم بەس لەبەر ئانا ئەم فیلمە شایەنی سەیرکردنە ئەگەر نا شتێکی وا نییە کاتی پێ بکوژیت
یەکێك لە باشترینەکان، ئەو نواندە ناوازەیەی وێنتۆرس میلەریش شازتری کردووە لە سەرەتایە لە زۆر شوێن ئەمبینی زۆر گەورە دەکرا و وەسفی دەکرا بەڵام کاتێك بینەری بووم زانیم شایەنی هەموو ئەو وەسفانە بووە بەڕاستی ناوازەیە پێشنیار ئەکەم سەیری بکەن
کارەکتەری (شێرلۆك هۆڵمس) لێکۆڵەرێکی نهێنیە کە لە لایەن (ئارتور کۆنان)ەوە درووستکراوە کەسایەتیەکی پڕاو پڕ لە نهێنی ئەم زنجیرەیەش بە شێوەیەکی وورد باس لەم کەسایەتیە ئەکات خۆم لە سیزنی دووم و هەتا ئێستا زۆر چێژم لێی بینیوە بەو نواندنە جوانەی بانەدیکتیش تەواو زنجیرەکەی چێژبەخش کردووە
فیلمێکی شاز لە هەمووی شازتر سینەماتۆگرافیەکەیەتی ڕۆجەری وەک کاری هەمیشەیی خۆی باشترین ❤سینەماتۆگرافی بۆ کردووە
فیلمێک کە فێرت ئەکات لە هەموو باروودۆخێکدا کۆنتڕۆڵی خۆت بکەیت ژیان هەمیشە دڵی تۆ نابێت ئەبێت تۆ لەگەڵ ژیان بڕۆیت، بەس کاتەکەی کەم بوو ئەگەر نا شاز بوو
...ئەو کۆتایەی ناوازە بوو ئەبێت چاد ئەمجارە چۆن جۆن ویک بگەڕێنێتەوە و سەرساممان بکاتەوە
دیسان تۆم سەرسامت ئەکات بە ڕۆڵگێڕانە ناوازەکەی، بەڕاستی عاشقی کەسایەتی بڕۆنسن بووم لەگەڵ ئەو نواندنە جوانەی تۆمی مەزن
شایەنی زیاتر لەو ڕەیتینەیە کە پێی دراوە، فیلمێکی ووردە واتلێ ئەکات بە تامەزرۆیی چاوەڕێی ڕووداوی دواتر بکەیتب بۆ ئاکتینگیش زۆر ناوازە بوو
فیلمێکی خۆش و هەستبزوێنە، بۆ ئەو کەسانەی عاشقی ژانەری ترسناکن ئەمە حلی نییە
سەرەتا دوو دڵ بووم لەسەیرکردنی ئەم فیلمە پێموابوو جاکی ڕۆڵی کەسایەتیەکی جددی لێنایەت و فەقەل ئەهێنێت، بەڵام وەک هەموو کات سەرسامی کردین
. فیلمێک کورت و ئاسایی بوو ، شایەنی ئەو ڕەیتینە نییە ❤وەرگێڕانەکەشی بێوێنە بوو
ئەمە سێیەم جارمە سەیری کەم چادویکی دڵ هەمیشە بە #Wakanda4Ever نواندنەکانی خەیاڵی بینەر ئەبات
چیرۆکێکی جوانو سەرنجڕاکێش لەگەڵ نواندنە جوانەکەی چارلز شاژنی ئاکشن
یەکێکیە لەبەرهەمە ناوازەکانی ستانلی گوناحە ئەم کابرایە لەو سەردەمە ژیاوە باشترینی باشترینەکان
باشترینی هۆڵیود بۆ هەمیشە، زۆربەی خوێندکارانی وڵاتی خۆشمان هەمان تەبیعەتی چاتوریان هەیە بەداخەوە
لەوانەیە ئێمەش چەندین هەڵەی لەو شێوەیەمان کردبێت و ❤ هەستمان بە خۆشمان نەکردبێت، بەڕاستی چێژبەخشە
دەرهێنەر ئەیتوانی زۆر شتی تر بکات کە فیلمەکە لێی نقوستان بوو، بەڵام واکین ئیشی خۆی کرد و جوانترین ڕۆڵی گێڕا بزانین جۆکەری 2 دەرهێنەر چیمان بۆ ئەکات چونکە واکین ئیشی خۆی هەر ئەکاتۆ❤
ئەگەر ئەتەوێت لێی تێبگەیت و چێژی لێ وەر گری، بە ووردی ئاگاداری ڕووداوەکان بەو بە تەنهاش سەیری کە، چونکە ئەمە فیلمی نۆڵانە، تەرکیزی ئەوێ
هەر فیلمێک تۆم ی تیا بوو بێ یەک و دوو سەیری کە ئاشقی ڕۆڵگێڕانی ئەم پیاوەم