...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(7) پێداچوونەوەکانی Shapol

ئەتوانم بڵێم فیلمێکی پێرفێکت بوو لە هەموو ڕوێکەوە، بەتایبەت چیرۆکی، وە گەورەترین پەیامی جەیمس کامیرۆن لەم فیلمەدا ئەوەبوو کە ئێمەی مرۆڤ ناسنامەی ڕاستەقینەی خۆمان لە دەستداوە سروشت کە ڕەگی ڕاستەقینەمان ئەگەڕێتەوە بۆ سروشت و ناو سەوزایی و بوونەوەرەکانیتر، نیشتیمانی ئێمەیە، دایکی ئێمەیە، هەروەکو ئاڤاتارەکان. دیاربوو مرۆڤکان لە داهاتوویێکی زۆر دوور و زۆر پێشکەوتون، تەکنلۆژیا و باڵەخانەکان هەموو ناوچەیەکی سەرزەویان گرتۆتەوە و هیچ سەوزاییەکمان نەماوە لەسەر زەوی، شتێکی چاوەڕوان کراوە کە مرۆڤەکان خۆیان بزرکردووە و تەماعی برسیان هەموو سەر زەوی گرتۆتەوە جا چیرۆکەکە لێرەوە دەستپێئەکا. تەماع و دەستدرێژی بۆسەر هەسارەیەکیتر. بەڵام لەو هەسارەیە ئاڤاتارەکان نیشانمان ژیان چیە. ئاشقی ژیانی ئاڤاتارەکان ئەبی...

بۆ فیلمی Avatar

بینەر هەست بە پەیامی ئەم فیلمە ئەکات هەرلەسەرەتاوە، کە ئێمە هێندە سەرمان لە ئیش و کاردا قووڵبۆتەوە کاتمان بۆ هیچ شتێک و خێزانەکانمان نەماوە، کاتمان بۆ گرینگیدان بە خۆمان جەستە و تەندروستیشمان نەماوە، ئێمە هەموو ژیامان ئەکەینە قوربانی پیشەکانمان. من باوەڕم بە هەوڵدانە بەس نەک ئیشێک ژیانت داگیربکات و کاتت بۆ هیچ شتێک نەمێنێتەوە، وە خۆمان لە سەختی و بەلەنگازیەکان ئەدزینەوە لە کاتێکدا هەر ئەوانەن ئێمە دروست ئەکەن.

بۆ فیلمی Click

فیلمی "زە مشینست" یەکێک لەو جۆرە فیلمانەبوو کە من پێیدەڵێم "سایکۆلۆجی" وە هەروەها ئاڵۆز و نهێنی ئامێز. گەر لە من دەپرسی دەڵێم گەلەک بە دڵم بوو شایەنی بینینە گەر حەزت بە شێوازی فیلمەکەش نەبێت، بەجۆرێک کارت تێئەکات. هەمیشە چیرۆکە ئاڵۆزەکان سەرنجم ڕادەکێشن هەروەها تراژیدیا و ئازار کاتێک لە فیلمێکدا هەموو ئەمانە تێکەڵ دەبێ، بینەر خۆی بزردەکات تیایدا دەبێتە بەشێک لە فیلمەکە دەبێتە بەشێک لە هەڵسوکەوتی ئەکتەرەکان جا هەموو دیمەنێک بۆی گرنگە و هەمووساتێکی بەرزدەنرخێنێت وەک من کە لەگەڵ فیلمی "زە مشینست" هەمبوو. شایەنی 7 لە 10 هەستم بە کەمێک ساردی و واق وڕمانی زۆرکرد.

بۆ فیلمی The Machinist

هەرچەنە ئەو نە لە سۆفتوێر نە لە هاردوێر هیچ بەهرەیەکی نەبوو، بەهرەی ستیڤ دوو شت بوو، یەکەم کەسایەتی و سەرکردە دووش بیرۆکە. ستیڤ خاوەنی هەموو بیرۆکەی ئەپڵ و داروبەردی بوو. هەرچەنە ئایفۆن هەر دوای ئەو بەردەوام بوو بەس هەستەکەم لەگەڵ ستیڤ ئەپڵیش مرد، گەر سێری دەیەی ڕابردوو بکەین ئەپڵ چی پێشکەشی جیهانی کردووە بە بەراورد بەو سەردەمەی ستیڤ؟ گەر حسابیکەین هیچە، هەموو ساڵێک ئایفۆنێکی نوێ بلاو دەکەنەوە کە تەنیا ناوەکەی جیاوازە و کۆمپانیاکانیتر نەک تەنیا ڕکابەری ئەکەن بەڵکو تێشیان پەڕاندووە بە بەراورد بە کوالێتی بەرهەم.

بۆ فیلمی Jobs

چیرۆکی بروس پێماندەڵێت، هەموو ئازارێک لە خۆڕانیە و هەموو کەوتنەکانمان هۆکارێکیان هەیە تا بەهێزترمانکەن، وە زۆربەی ڕووداوەکان هێزی خۆمانی تێدایە کە خۆمان دەتوانین "معجیزە" بخوڵقێنین، دەکرێت ‌هێز و دەسەڵات لە یادمان ببەنەوە ئێمەکێین و چیەکەین کە بەرچاومان لێڵکەن.

بۆ فیلمی Bruce Almighty

هەرچەنە فیلمەکانیتری وەنپیسم نەدیوە، بەڵام ئەڵێم ئەمە باشترین فیلمی وەنپیسبوو، لە ڕووی چیرۆک، لەڕووی دیمەن و کوالێتی، لە ڕووی شەڕ و ئاکشن وە هەروەها میوزیک. نازانم هەستم بە تایبەتیەک کرد لە کارەکتەری سەرەکی ڕێد "ئوتا" نازانم وایکرد ئوتا هێندە تایبەتبێت لای بینەران؟ دەنگی گۆرانیبیژی ئوتا "ئەدۆ" بوو کە من ماوەیەکی زۆرە هاندەرێکی ئەدۆم و گەلێک خۆشمدوێت دەنگە خۆش و پڕوزەکەی بێگومان تایبەتە بەڵام هەستەکەم ئوتا لە ڕووی کارەکتەری و مامەڵەوە هێندەی ئەندامانی ستراوهاتس تایبەت بوو کەسایەتیەکی هەستیار و شیرین کا کاریگەریەکی مەزنی بەسەر لوفیەوە هەبوو. بۆیە حەزەکەم لە داهاتوودا لە مانگای وەنپیسدا ئوتا هەبێ

بۆ فیلمی One Piece Film: Red

دەست خۆشی لە برایانی "کورد سبتایتڵ" دەکەم بۆ وەرگێڕانی ئەم فیلمە جوانە، چیرۆکێکی ئاڵۆز. بەهۆی هەڵەیەکی ڕابردووەوە ژیانی سەراو ژێربوو، تەنها هەڵەیەکی پچووک چەندین کەس بوونە قوربانی، زۆۆر جوان بینەر ئامۆژگاری دەکات کە چاوکراوە بێت لە هەنگاوەکانی داهاتووی ژیانی، شایەنی تەماشاکردنە شایەنی (٧) ئەستێرە کەمتر نیە.

بۆ فیلمی Oldboy