...چاوەڕوانبە
kurdsubtitle loading gif
(99) پێداچوونەوەکانی سیداد

فیلمێکی ناوازە پڕ مانا دەربارەی کات کە چەند خێرا دەڕوا و هەستی پێ ناکەین کە چەند گرینگە، بە گشتی زۆر مانادار و ناوازە بوو🌟

فیلمێکی خۆش و جیاواز بوو⭐️

بۆ فیلمی Friends with Benefits

یەکێک بوو لە فیلمێکی تری سەرکەووتوی دی سی بەڕاستی نایاب بوو⭐️

بۆ فیلمی Suicide Squad

نایاب بوو تەواوکەری بەشی یەکەمیتی⭐️

فیلمێکی نایابە پێویستمان بە هەموو جۆرە فیلمێکە لە هەموو ڕوویێکەوە وە ئەم جۆرە تایبەتە⭐️

فیلمێکی نایاب بوو تەواوکەری بەشی یەکەمیتی نایاب بوو⭐️

بۆ فیلمی Happy Death Day 2U

فیلمێکی زۆر خۆش بوو لە ڕووی ترسناکی هیچ نەبوو بەڵام شێوازی فیلمەکە جیاواز بوو⭐️

بۆ فیلمی Happy Death Day

فیلمێکی خۆش بوو لەڕووی چیڕۆکەوە باش بوو CGI زۆر نایاب بوو بەڵام بێزار بوون و تێنەگەیشتنی زۆر تێدایە بە گشتی باش بوو⭐️

بۆ فیلمی Annihilation

دیسانەوە هەموو بەشەکانم سەیر کردەووە و شتێکی سەیر دەربارەی ئەم زنجیرە فیلمە هەیە ئەویش ئەوەیە لێی بێزار نابی🔥 چاوەڕێی بەشی پەنجەمم کە نازانم چۆن ئەبێ و چیڕۆکەکەی چۆنە بەڵام دڵنیام نایاب ئەبێ🌟

بۆ فیلمی John Wick: Chapter 4

بەڕاستی ناتوانرێ وەسف بکرێ هەتا برێی بە چێژە هەرچەندە کە دووبارە و دووبارە سەیری ئەکەمەوە🌟

دووبارە و دووبارە سەیری ئەکەموە وا ئەزانم یەکەم جارە، ئەوە ئەنجامی ئەوەیە کە تۆ کەمترین CGI و ڕاهێنانی شەڕکردن بکەیت بەڕاستی بە چێژە خۆم نازانم ئەوە چەندەم جارە تەماشای ئەکەمەوە🌟

بۆ فیلمی John Wick

نایاب بوو بێگومان لە بەشی دووەمی خۆشتر بوو🌟

بۆ فیلمی Taken 3

فیلمێکی زۆر خۆشی ئاکشنە و زۆر تایبەتە، ئەگەر زینجیرە فیلمەکانی جۆن ویک و میشن ئیمپۆسەبڵ نەبوایە بێ گومان بە یەکەم دڵخوازی خۆم دام ئەنا⭐️

بۆ فیلمی Taken

فیلمێکی خۆش بوو🌟

بۆ فیلمی Prey

فیلمێکی باش بوو

بۆ فیلمی Khoobsurat

فیلمێکی زۆر نایاب بوو بەڕاستی! پێویستمان بە فیلمی زیاترە لەم جۆرە🌟

بۆ فیلمی Ready Player One

فیلمێکی نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی The Fall Guy

فیلمێکی زۆر شاز بوو🌟

بۆ فیلمی The Invisible Guest

هیچ شتەکی ئەوهای تێدانەبوو موهیم بی

بۆ فیلمی Invisible Sister

فیلمێکی باش بوو بەس درۆی زۆربوو بەڵام فیلمی هیندی هەروایە

بۆ فیلمی Crew

فیلمێکی خۆش بوو🌟

بۆ فیلمی Samaritan

فیلمێکی تری ناوازەی کریستۆفەر نۆڵان بوو بێگومان یەکێک ئەبێ لەو فیلمانەی کە دووبارە سەیری ئەکەمەوە🌟

بۆ فیلمی Oppenheimer

فیلمی “عەقڵێکی جوان” فیلمێکی ئیلهامبەخشە دەربارەی شەڕی بیرکار جۆن ناش لەگەڵ شیزۆفرینیا. ڕوسیل کرۆو و جێنیفر کۆنیلی لەم چیرۆکە سۆزدارییەی خۆڕاگری و خۆشەویستیدا نمایشی بەهێز پێشکەش دەکەن.🌟

بۆ فیلمی A Beautiful Mind

"دڵ وەک سندوق نییە" فیلمێکی تا ڕادەیەک دەگمەنە کە یەکێکە لە فیلمە میهرەبانەکان. فیلمێکی چەمکی بەرز کە لە ڕاستیدا بە بیرۆکەی سەرەکی خۆیەوە دەمێنێتەوە و هێشتا بەبێ ئەوەی ئارەزووی بینەر لەدەست بدات.

بۆ فیلمی Her 2013

فیلمێکی خۆش بوو🌟

بۆ فیلمی Kung Fu Yoga

فیلمێکی زۆر خۆش و پڕ مانا بوو بەڕاستی نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی Manchester by the Sea

فیلمێلی جیاواز و خۆشە🌟

بۆ فیلمی Pacific Rim

شتێکی نوێیە بەڵام هیچ نیە شایەنی کات کوشتنی نیە❌

بۆ فیلمی Lamb

نایاب بوو هەر وەکو بەشی یەکەمی🌟

بۆ فیلمی The Godfather: Part II

خۆش بوو بەڵام درۆی زۆر بوو نمونە هێزەکەی بەڵام باش بوو

بۆ فیلمی M3GAN

پێویست بوو ئەم فیلمە پێداچوونەوەی لەسەر نەبایە چونکە بەڕاستی نە پێویستی بە وەسفکردنیەتی نە ئەشتوانم وەسفی بکەم یەکێکە لە باشترین فیلمەکان تاکو ئێستا🌟

بۆ فیلمی The Godfather

هەردووک بەشی زۆر نایاب بوون🌟

بۆ فیلمی The Raid 2

شاز بوو🌟

بۆ فیلمی The Raid

فیلمێکی نایاب بوو چاوەڕێی بەشی سێیەمم🌟

بۆ فیلمی Dune: Part Two

باش بوو

بۆ فیلمی 28 Weeks Later

هەروەک و بەشی یەکەم پڕ بوو لە درۆ

بۆ فیلمی 47 Meters Down: Uncaged

فیلمێکی نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی 47 Ronin

نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی 47 Ronin

فیلمێکی باش بوو بەس درۆی زۆرب و دامان نا کێبلی یەکەم پچرا قەینا بەس ئەوەی دووەم لۆ پچرا، قڕشیش لە ڕاستی دا ئەوەندە برسی نیە هەتا ئەوهای لێ بێ وەک لەوەی ئەم فیلمە باس یەکرێ

بۆ فیلمی 47 Meters Down

فیلمێکی زۆر جوانە وانەی زۆری تێدایە بۆ کەسانێک کە حەزیان لە فێربوون و وانە وەرگرتن هەیە بەڕاستی نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی The Shawshank Redemption

فیلمێک دەرهێنەرەکەی کریستۆفەر نۆڵان بێ ئەوەی لێ چاوەڕێ ئەکرێ نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی The Prestige

نایاب بوو فیلمەکانی ٢ هەزارەکان چێژی تایبەتی هەیە بە تایبەتی لە بەشی چیڕۆک🌟

بۆ فیلمی A Walk to Remember

فیلمێکی خۆش بوو بە تایبەتی چیڕۆکەکەی بەڵام دیمەنی کوشتن و بڕینەکانی بە جۆرێک کۆن بوو، بەڵام بە گشتی باش بوو🌟

بۆ فیلمی Thanksgiving

فیلمێکی خۆش بوو 🌟

بۆ فیلمی Plane

باش بوو بەس ئەتوانرا باشتر کرابا

بۆ فیلمی Alpha

نایاب بوو زانیاری زیاترمان پێ گەیشت دەربارەی ئەوەی چی ڕویداوە شاز بوو وەکو بەشەکانی تر🌟

بۆ فیلمی Rings

فیلمێکی نایابە لەبارەی چەشنی ترسناک و ڕووداوەکان ئەوەی نایابە کە دواتر چۆن ڕووداوەکان و نهێنیەکان بەیەک دەگەنەوە. شاز بوو🌟

بۆ فیلمی The Ring

بەشی یەکەم و بەشی دووەمیشی یەک لە یەک تایبەت تر بوون🌟

نایاب بوو!

بۆ فیلمی Time Trap

خۆش بوو بەڵام فیلم بێ مانا ئەبێ ئەگەر کۆتایەکەی ئاوا تەواو بکرێ خۆ زنجیرە نیە تاوەک و بە مەراقی بتهێڵێتەوە

بۆ فیلمی Leave the World Behind

فیلمەکانی جەیسن شازن، ئەوەشیان نایاب بوو⭐

بۆ فیلمی The Beekeeper

بەڕاستی ئەم بەشە نایاب بوو بە تایبەتی لە ڕووی چیڕۆک، مانای بەخشی بە ڕۆڵی کارەکتەرەکانیش نمونە جۆن🔥

بۆ فیلمی Saw X

فیلمێکی زۆر نایاب بوو چیڕۆکێکی نایابی هەیە شایەنی بینینە⭐

بۆ فیلمی The Notebook

فیلمێکی باش بوو، خۆش بوو بە پێی دیمەنی کۆتایی بێت ئەبێ بەشی دووەمی دەربچێت🤷🏻‍♂️

چیرۆکێکی سەرنجراکێشی هەبوو، نایاب بوو

بۆ فیلمی Insidious: The Red Door

وەچی هەموو جارەکی شاز بوو🌟

هەموو کات شازە🌟

بۆ فیلمی Mission: Impossible III

زۆر نایاب بوو، دووبارە سەیرم کردەوە و وا ئەزانم بۆ یەکەم جارمە، شاز بوو

بۆ فیلمی Mission: Impossible II

کاتێک دووبارە سەیری فیلمێک یان زنجیرە فیلمێک دەکەم بەردەوام باس لەوە دەکەم کە هەندێک فیلم تام و چێژی خۆیان لەدەست نادەن ئەگەر چی دووبارەش سەیرییان بکەیتەوە زنجیرە فیلمەکانی mission impossible یش یەکێکە لەو فیلمانەی تام و چێژی خۆیان لەدەست نادەن🌟

بۆ فیلمی Mission: Impossible

شاز بوو، ئەمجارەیان بابەتەکە ڕۆحیانەت نەبوو بەڵکو سیحرباز بوو، نایاب بوو

کانجیرینگ یەکەکە لە فیلمە ڕۆحی و جادووگەریە ترسناکە نایابەکان، ماوەیەکی زۆر لەمەو پێش بینیم بەڵام بڕیارم دا دووبارە سەیری بکەمەوە و بەڕاستی نایابە.

بۆ فیلمی The Conjuring

زۆر شاز و نایاب بوو لە کۆتاییدا گۆڕینی کەسایەتی باتمان لەبەر ئەوە بووە خۆیان ئەیانەویست کارەکتەرەکە بگۆڕن بەڵام نەیان ئەزانی بە چ فێڵێک، وابزانم ئەو فێڵەیان سەری گرت کە بە بۆنەی فلاش بووە، نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی The Flash

زۆر نایاب بوو ڕۆڵەکان بۆ هەمووان زۆر شاز بوو فیلمێکی نایاب بوو وەکو هەموو بەشەکانی تر، فیلمەکانی مارفڵ ڕۆڵ بۆ هەر هەموویان دا ئەنێت و کەسیان بێبەش ناکات هەر وەک چۆن ئەمجارەیان چیڕۆکی ڕۆکێتمان زانی، شاز بوو🌟

زۆر نایاب بوو، سەیرم بەوە دێ هەر چەند جار سەیری بکەمەوە هەر تام و چێژی خۆی ئەبەخشێ🌟

بۆ فیلمی Avengers: Endgame

نایاب بوو

بۆ فیلمی Black Panther

نایابە و هەر بە نایابیش دەمێنێتەوە بەڕاستی ئەوەیان نایاب بوو

بۆ فیلمی Thor: Ragnarok

فیلمەکانی مارڤڵ ئەگەر چی دووبارەش سەیربکەیەوە هەر تام و چێژی خۆی هەیە

بەڕاستی لە دووبارە سەیرکردنەوەش هەر نایابە🌟

بۆ فیلمی John Wick: Chapter 2

فیلمەکانی جۆن ویک یەکێکن لە هەرە فیلمە خۆشەکان لە ناو جیهانی سینەمادا، دووبارە سەیرکردنەوەیان وەکو سەرەتا وایە بەڕاستی بە چێژە🌟

بۆ فیلمی John Wick

فیلمێکی ئاکشنی نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی Extraction 2

خۆشترین و دڵخوازترین فیلمی مارڤێل لای من دکتۆر سترەینجە، چەندەها جار سەیرم کردووە چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە🔥

بۆ فیلمی Doctor Strange

هەستێکی زۆر خۆشە کاتێک دووبارە سەیری فیلمێک دەکەیتەوە و هەمان تام و چێژی سەرەتای هەیە

بۆ فیلمی Captain America: Civil War

نایاب بوو

بۆ فیلمی Ant-Man

سەرەڕای دووبارە سەیرکردنەوەیان هەر نایابە

بۆ فیلمی Avengers: Age of Ultron

شازبوو وەچی هەموو بەشەکانی دی🌟

بۆ فیلمی Guardians of the Galaxy

نایاب بوو🌟

بۆ فیلمی Iron Man 3

دووبارە کردنەوەی فیلمەکانی مارڤڵ کاتێک نازانیت سەیری چ فیلمێک بکەیت نایابترین بڕیارە🌟

بۆ فیلمی The Avengers

شازە وەکو هەموو ئەوانی تر

دووبارەش سەیری بکەیتەوە نایابە

بۆ فیلمی Thor

نایابە🌟

بۆ فیلمی Iron Man 2

فیلمێکی شازە، فیلمەکانی مارڤڵ شایەنی بینینن وە ئەگەر تۆ کەسێکی کە تازە فیلمە نوێیەکان ئەبینیت داوا دەکەم لە سەرەتاوە یەک بە یەک سەیرییان بکەیتەوە من ئێستا هەموویم بینیوە بەڵام لە سەرەتاوە سەیرییان دەکەموە چونکە هەندێک فیلم هەن چەند سەیریان بکەیت لێیان بێزار نابیت و تام و چێژی خۆییان لەدەست نەداوە

بۆ فیلمی The Incredible Hulk

هەندێک فیلم هەن کە لە دووبارە سەیرکردنەوەشیان تام و چێژی تایبەتیان هەیە

بۆ فیلمی Iron Man

بەڕاستی نایاب و بەچێژە یەکێکە لەو فیلمانەی من هەرگیز بێزار نابم لە دووبارە سەیرکردنەوەیان

بۆ فیلمی Terminator Salvation

فیلمەکە بەشەکانی یەک بە یەک خۆشترن من بە دووبارە سەیرکردنەوەیان بێزار نابم بەڕاستی نایابە🌟

بەشەکانی یەک بە دوای یەک سەیرییان دەکەمەوە و ناتوانم بێزار بم بەڕاستی نایابە🌟

بۆ فیلمی Terminator 2: Judgment Day

چەندین جارە دووبارە هەموو بەشەکانی تەماشای ئەکەمەوە بەڕاستی لێی بێزار نابم🌟

بۆ فیلمی The Terminator

وەکو هەموو بەشەکانی تر بە چێژ بوو بەس زۆرم پێ ناخۆش بوو کە ئاڕنۆڵد مرد ئەمن هەر بە ئاڕنۆڵد ناوی دەینم

بۆ فیلمی Terminator: Dark Fate

فیلمێکی خۆش و بە چێژ بوو ئەکتەرەکان زیاتر بە چێژیان کردبوو بینینی چەندین ئەستێرەی فیلمەکان لە ناو یەک فیلم نایابە!

بۆ فیلمی Fast X

فیلمێکی نایابە شایەنی بینینە وانەی زۆری تێسایە بۆ مرۆڤ کە لێیەوە فێر بێت.

بۆ فیلمی In Time

فیلمێکی خۆش بوو باس لە داهاتوو و ڕۆبۆت و زیرەکی دەکات خۆشە، شایەنی بینینە

بۆ فیلمی Ghost in the Shell

فیلمێکی خۆش بوو لە سەرەتاوە تا کۆتایی ئەکەویتە ناو چەندین پرسیار بەڵام وەڵامەکەی هەر لەسەرەتای فیلمەکە ئەبینیت

بۆ فیلمی Vivarium

فیلمێکی خۆش بوو بیڕۆکەکانیی زیرەکانە بوون، شایەنی سەیرکردنە!

بۆ فیلمی Way Down (The Vault)

بەڕاستی بە چێژ بوو، ٢ کاتژمێر و ٤٩ دەقە بوو بەڵام کاتێک سەیری ئەکەیت هەست بەو کاتە زۆرە ناکەیت لەبەر تام و چێژی فیلمەکە، زۆریش بە مردنەکەی جۆن خەمبار بووم.

بۆ فیلمی John Wick: Chapter 4

یەکێک بوو لە شازترین و پڕ چێژترین فیلمەکان کە بینیومە بەڕای من ڕەیتنی زیاتر پێبدرابا باشتر دەبوو

بۆ فیلمی Bullet Train

فیلمەکی خۆشە زۆر ئەڵێن هیچ پەیامەک یان شتێکی تێدانیە ئێ فیلم زۆر هەیە پەیامی تێدانیە بەس چێژی تایبەتی هەیە دوایێش ئەڵێن ٢ سەعات بە فیڕۆمەدەن ئێ زۆر کەس هەیە کاتی هەیە و سەیری هەموو جۆرە فیلمەک ئەکات، دەستخۆشی بۆ ستافە ئەوان گوێ نادەنە ئەوەی فیلمەکە خۆشە یان نا هەر ژێرنوسی ئەکەن چونکە تۆ حەزت لە فیلمی ئاکشنە کەسێکی تر ترسناک نابیت بەس لە ڕوانگەی خۆتەوە قەرار لەسەر بدەی زۆر سوپاس.🖤

بۆ فیلمی Terrifier 2

لە کۆتاییدا ئەوەمان بۆ ڕووندەکاتەوە کە مەرگ ڕاگیرانی نیە هەروەک چۆن هەموومان دەیزانین! دەستی ئەوانە خۆشبێت کە ماندووبوون لە دیاریەوە سەرکەوتوو بن

بۆ فیلمی Final Destination 5

زنجیرە فیلمێلی خۆشن هیوادارم لە بەشی پێنجەم چارەسەرێک دۆزرابێتەوە و بتوانن ڕایگرن

بۆ فیلمی The Final Destination

فیلمێکی باش بوو ڕەیتنێکی بە حەقی خۆی درایتێ، بەس بە ڕای من ڤیژنەکانیش پشانی بینەر بدرابایە خۆشتر دەبوو، بە بڕوای من شایەنی بینینە

بۆ فیلمی Knock at the Cabin

بێزار نابی لە سەیرکردنی یەحنی هەر چەند سەیرم ئەکرد ئەموت بەس با تەواو نەبێ شازە شاااز

بۆ فیلمی Interstellar